ئه‌رێ ده‌کرێت بپرسین له‌سه‌ره‌دانه‌کانتان بۆ تورکیا شێرن یا ڕیوین؟
Friday, 18/11/2011, 12:00
له‌دوای په‌لاماردانی هێزی پاراستی گه‌ل بۆ سه‌ر جه‌نده‌رمه شه‌پرزه‌کانی تورکی فاشیست که هیندکیان لێکوژران ، خیرا سه‌رۆکی هه‌رێمی کارتۆنی مه‌سعود بارزانی برازاکه‌ی خۆی بێ دره‌نگ ڕه‌وانه‌ی تورکیا کرد بۆ پاڕانه‌وه. نێچیروان بارزانی هه‌رچه‌نده نوێنه‌ی هه‌لبژارده‌ی خه‌لکی کوردستان نیه به‌لام دیسان به‌ناوی خه‌لکی کوردستان بۆ که‌ناله‌کانی تورکی دوا و ئاخڤی. و له‌هه‌مان کاتدا مه‌سعود بارزانی ته‌له‌فۆنی دانه‌ده‌نا و هه‌ر خه‌رێکی پۆزش خواستنه‌وه بوو له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه له تورکه‌کان. تا ئه‌وه‌ی ئۆقره‌ی نه گرت و خۆی به‌سه‌ر ده‌ست و پێ گه‌یانده ستامبۆل و زۆر به‌بێ ڕێزی وه‌ک موختارێکی گوند ڕێگای پێدرا که خۆی باوێته به‌ختی تورکه‌کان دا بازگانی یه‌که‌ی له‌گه‌لیان تێکنه‌چیت. و دوابه‌دوای ئه‌وانیش ئێستا نۆره‌ی دوکتۆری کردار شه‌رته خۆی هاویشتۆته به‌ختی تورکه‌کان. له‌ولاوه‌ش به‌رازه جه‌بانه‌که که پێشتر کوڕه‌که‌ی خۆی ناردبو له‌به‌غداوه نوێنه‌ری خوی تاریق هاشمی نارده تورکیا هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر تورکیا گه‌ره‌کێتی ئه‌و تاژی یانه به‌کار بێنێ بۆ خۆی شه‌ڕی بۆ بکه‌ن، بۆ خۆیان نایه‌ن ئه‌و داوایه بکه‌ن ؟ بۆ ده‌بی سه‌ره‌انی ئه‌و ده‌سه‌لاته سوک و زه‌لیله موختار ئاسایی هه‌لقوت هه‌لقوتیان به‌ره‌و دیوه‌خانی ئاغاکانیان له ئه‌نقه‌ره بن؟.
ئه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌که به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌رباز ده‌بێت و هێزی ئه‌رته‌شی تورکیا له ڕیگای ئاسمانه‌وه نه‌بێت توانایی شه‌ڕکردنیان نه‌ماوه. فڕۆکه‌کانیان نامه‌ردانه به‌چه‌کی کیمیایی و فسفۆری بومبابارانی بنکه‌ی گریلاکانی پاراستنی گه‌ل ده‌که‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی نقه‌یه‌ک له سه‌رۆکه پول په‌ره‌سته‌کانی له‌مه‌ڕ خۆمان ده‌ربێت ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و ده‌سه‌لاته ڕێگره له بلاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی کورد به‌رامبه‌ر هێڕشی هۆڤێتی ده‌لاتێکی فاشی به به‌کار هێنانی چه‌کی قه‌ده‌خه کراو دژی کورد. ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌پێناو ئه‌وه‌ی نیشان بدات چه‌نده دلسۆزو وه‌فاداره بۆ تورکیا و چه‌نده کینه له‌دله له نه‌ته‌وه‌ی خۆی.
پ‌ک‌ک و هێزی پاراستی گه‌ل و سه‌رجه‌م خه‌لکی کوردستان ئه‌و ڕاستی یه ده‌زانن که ده‌سه‌لاتداری تورک و حکومه‌تی ئه‌ردوغان نه ده‌ستبه‌رداری مافی کورد ده‌بن و نه مه‌به‌ستی ئاشیان هه‌یه له‌گه‌ل کورد. وده‌سه‌لاتدارانی تورکیا ته‌نیا خه‌ونیان ئه‌وه‌یه چۆن ڕۆژێک دێت کورد وه‌ک هنده سوره‌کانی ئه‌مریکایان لێدێت. ده‌سه‌لاتداری تورکیا ده‌بی چ سوره‌تێکی له‌دوای ئه‌نفال ئاماده کردبێت بۆ قڕکردنی کورد و به‌کارهێنانی کیمیاوی دژی کورد ؟. له‌وانیه ڕه‌فیق جه‌لال و ڕه‌فیق مه‌سعود شاره‌زایی باشیان هه‌بێت بۆ پێشنیاری دۆزینه‌وه‌ی سوره‌تێک و بیخه‌نه زاری تورکه‌کان.
بابێینه‌وه سه‌ر پرسیاره‌که ی خۆمان. له ناو میدیاکانی تورکیا گفتگۆکان و به‌لێنه‌کانی مه‌سعود و نێچیروان و دوکتۆری کردار شه‌رته بلاو ده‌کرێنه‌وه. به‌لام بۆ میدیاکانی هه‌رێم بێده‌نگن. به‌ڕاستی ئه‌وانه که ده‌گه‌ڕینه‌وه کوردستان بۆ نوتقیان گیراوه ناتوانن لێدوانێک بده‌ن بۆ خه‌لک و باسی سه‌فه‌ره‌کانیان بکه‌ن تا خه‌لک بزانێت ئێوانه وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و هه‌رێمه له‌سه‌ر چی ڕێککه‌وتون له‌گه‌ل تورک، و چ ڕویداوه له‌سه‌فه‌ره‌که‌تان وهه‌لوێست چۆن ده‌بێت؟. بۆ ده‌بێ هینده له‌خه‌لک بترسێن له‌ڕاگه‌یاندن ؟ تاکه‌ی ڕێکه‌وتنه‌کانتان له‌خه‌لک ده‌شارنه‌وه وڕاشکاوه بۆ ئه‌و خه‌لکه‌ی ڕێبه‌راتیان ده‌که‌ن نادوێن ؟، خۆ ڕاستی یه‌که هه‌ر دێته سه‌ر ئاو . یان ئه‌وه‌یه نوتقی سیاسه‌تیان لێبڕاوه له‌ڕاست خه‌لکی کورد و فابریکه‌ی درۆ جارێ له‌ئاماده‌کاری یه ؟. ئه‌گه‌ر درۆش بێت هه‌ر ده‌بوایه کاتێک گه‌ڕانه‌وه له تورکیا لێدوانێکتان بکردایه بۆ ئه‌و خه‌لکه ، تاوه‌کو خه‌لک بزانێت ئێوه شیرن یا ڕیوین ؟.
خه‌متان نه‌بێت ئێستا خه‌لک له‌ده‌ره‌و وله ناوه‌وه‌ی کوردستان به‌و به‌لێنانه‌ی به ده‌سه‌لاتدارانی تورکتان دا له میدیاکانی تورکیا ، ناچار گوێڕایه‌ل و چاوه‌ڕوان بێت وسه‌یری کرده‌کانتان ده‌که‌ن. با بزانین ئێوه چه‌ند هێزو تواناییتان ده‌خه‌نه گه‌ر بۆ گه‌ماروۆدان و چه‌ک کردنی پ‌ک‌ک وله‌ناوبردنی هێزی پاراستنی گه‌ل له‌ژێر ناوی " مه‌سعودی ناوبژیکه‌روئاشتیخواز". وه هه‌روه‌ها تورکیاش زیادتر چاوه‌ڕوانه لێتان که به‌کرده‌وه بجولین و گفتی خۆتان له‌گه‌لیان نه‌دۆڕێنن. به‌لام ئاگاداری هه‌نگاونان بن ، ڕیویه‌که‌ی دیمه‌شق وا به‌ره‌و ڕوخانه ها ! ، و دایکی شه‌هیدانی 17 شوباتێش هه‌روا چاوه‌ڕوانی وه‌لامتانن .!!. وژیله‌مۆی ڕاپه‌ڕین په‌ره ده‌ستێنێت و به‌ره‌و گڕ گرتنه !!! .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست