ئالوگۆڕی به‌سه‌ر سیاسه‌تی عیراق دوای کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکا له ناوچه
Thursday, 22/12/2011, 12:00
دوای ڕوودانی 11/9 مانهاتن و زه‌قکردنه‌وه‌ی گرووهه ترۆریسته‌کانی القاعیده ، جیهان ڕه‌نگیکی نوێی به‌خۆوه دیت. و سیاسه‌تی نێو نه‌ته‌وه‌یی جیهانی نوێ هاته کایه‌وه له نێوان وولاتانی ڕۆژاوا و ئاسیا. هۆکاری ئه‌و گۆڕانکاریه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ووزه‌ی جیهانی ، که ئه‌ویش نه‌فت و گازی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته. هێزه‌کانی رۆژاوا و ناتو توانیان له‌و ده‌ساله‌ی ڕابردوو تا ڕادههیهک بارگژی ئابووری ناوخۆیی خۆیان پاش بخه‌ن. به‌وه‌ی که وولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوهرراست تووشی ئالوگۆڕیک بکه‌ن و له میانه‌دا بتوانن قازانجی خۆیان وه‌ده‌ست بێنن. ئه‌وه‌ش له ڕیگای لۆش کردنی سه‌روسامانی دیکتاتۆره‌کان ، و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی نرخی وه‌به‌رهێنی نه‌وته له جیهان.
ئه‌مرۆ ده‌بینین قه‌یرانی ئابووری سه‌رجه‌م وولاتانی رۆژاوای ته‌نیوه. نرخی دراو له‌و وولاتانه له دابه‌زین دایه له‌به‌رانبه‌ر وولاتانی ئاسیا و به‌تایبه‌ت وولاتی چین. پیشوه‌چوونی ئابووری چین و کوریا و یابان مه‌زنترین مه‌ترسی بۆ وولاتانی ڕۆژاوای دروست کردووه. که پی ده‌چێت له داهاتوودا ناوه‌ندی بازرگانی و پێشکه‌وتنی پێشه‌سازی له رۆژاوا بگوازرێته‌وه به‌ره‌و ئاسیا.
ئه‌مریکا و رۆژاوا به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسی یه مه‌زنه نه‌یانتوانی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان له ئه‌فخانستان وئیراق. و لهبرو ئه‌وه سیاسه‌تێکی نیمچه پوخته‌یان بۆ وولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست داڕشتوه که ئه‌ویش هینانه کایه‌ی شه‌ڕڕی تایفه گه‌ری و ئاینی یه. ئه‌و شه‌ڕانه‌ش زۆر به هاسانی ههلدهگیرسێت له‌و ناوچه‌یه به‌هۆی ئه‌و بارگژی یه‌ی ئینگلیز و فه‌ره‌نسا دروستیان کرد له سه‌ده‌ی ڕابروو و بۆ ئه‌و ناوچه‌یان به‌جێ هێلا.
هه‌ر ئیستا ده‌بینین که دوای رووخانی ڕژیمی تونس و میسر و لیبیا گرووهی میانه‌ره‌وی ئیسلامی وه‌ک ئیخوان المسلمین کۆنترولی ره‌وشه‌که ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش له ڕیگای که‌نالی الجزیرهیه . رۆژاوا له دوای به پایان هێنانی فیلمی بن لادن، خه‌ریکی فیلمێکی نوێ یه ئه‌مجاره به‌سه‌رپه‌ره‌شتی ئیسلامی میانهڕۆهکان دژی شیعه‌کان. له تورکیا ئیدیولۆژی فه‌تحوللا گوله‌ن که دانیشتوی ئه‌مریکایه و له قه‌ته‌ر شیخ یه‌سف قه‌ره‌زاوی یه. ئه‌و دوو زاته له ڕیگای که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندن و میدیاکانه‌وه کاریگه‌ری زۆر به‌هێزیان هه‌یه بۆ پیاده کردنی به‌رژه‌وه‌ندی رۆژاوا له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، که ئه‌ویش له‌بار هینانی ڕه‌وشیکی ئاماده بۆ ئیسلامی میانه رهو که ده‌سه‌لات بگرنه ده‌ست له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست. نه‌مازه له نیو سوننه مه‌زهه‌به‌کان.
لیره‌دا ده‌بینین ئیران و به‌حرین و ئیراقی شیعه‌و سوریا و باشووری لوبنان ده‌که‌ونه ئه‌وبه‌ری ته‌رازووی هێز. که ئه‌وه‌ش بۆ شه‌ڕی ئایه‌نده ئاماده سازی بۆی ده‌کرێت. هه‌ربۆیه‌ش به‌هاری عه‌ره‌بی له‌سوریا ڕاوه‌ستا. تورکیا که خۆی خاوه‌ن 20- 30 له سه‌د لایه‌نگری مه‌زهه‌بی عه‌له‌وین ، و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان کوردن و له خۆرهه‌لاتی تورکیا ده‌ژین، ئه‌مرۆکه بۆته ئاسته‌مێکی مه‌زن له‌به‌رده‌م تورکیا له‌م ڕوداوانه‌دا. تورکیا که خوی ئه‌ندامی ناتو ده‌زانێت ، شان به‌شان له گه‌ل عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئه‌رکه‌ی ڕۆژاوا به‌جێ بینن. تورکیا یه‌که‌م وولات بوو که خۆی گیف کرده‌وه دژی ڕژێمی ئه‌سه‌د له سوریا، به‌لام که دێتی به‌ره‌ی که‌مه‌ربه‌ندی شیعه تونده ، وئه‌و هه‌ڕه‌شه کردنه‌ی بۆ ناچێته سه‌ر، سه‌ری دانواندو کلکی کرده نێو لنگان و پاشه‌کشه‌ی کرد. هه‌ولی تورکیا ئه‌مجاره بۆ باکووری ئیراقه له گه‌ل عه‌ره‌بی سوننه وسه‌رکرده حیزبوهکانی باشووری کوردستانه. به باوه‌ڕی به‌نده ،تورکیا ده‌یه‌وێت باکووری ئیراق بخاته ئاژاوه له‌گه‌ل پارته شیعه‌کانی ئیراقی ، بۆ دروست کردنی ئیراقی سوننه له ژیر رکێفی خۆی. سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه تورکیا له‌م قه‌یرانه ئابووری یه‌ی به‌ره‌نگار ئۆرۆپا بۆته‌وه گه‌وره‌ترین به‌هره‌مه‌ند بووه ئه‌ویش له ڕیگای کوردستانی باشوور. تورکیا به‌ر له یۆنان و ئیتالیا به‌ده‌ست قه‌یرانی ئابووری ده‌ینالاند، به‌لام سیاسه‌تی جاشه‌تی پارتی و یه‌کێتی بوون به ڕزگارکه‌ری باری ناله‌باری تورکیا له‌و قه‌یرانه ئابووری یه. ته‌نانه‌ت ئه‌مرۆکه تورکیا ئه‌و ههولهش نادات وه‌کو به‌ری بۆ به‌ئه‌ندام بوون له‌ناو یه‌کیتی ئه‌وروپا.
سیاسه‌تی کۆله‌واری سه‌رکرده‌ی کورد ئه‌مرۆکه بۆته پارسه‌نگ له به‌ری سوننه و به‌تایبه‌ت ڕژێمی توکیای که‌مالیست. کورد زۆر هه‌ولی دا که ئیراقی نوێ بنیات بنێته‌وه له‌دوای ڕوخانی ئیراق له 2003 له خزمه‌ت برایانی عه‌ره‌ب و عروبه، به‌لام به‌ده‌ست خۆیان نیه که ره‌وشی ئه‌مڕۆکه‌ی ئیراق به‌ره‌و دوو ئیراقی سوونه و شیعه ده‌روات. و ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که هه‌روا بڕواته پێش ، ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه که کورد ببێته به‌رخی قوربانی بۆ برایانی عه‌ره‌بی سوننه، که زۆرینه‌یان هه‌ر پاشماوه‌ی به‌عسن. کورد بیه‌وه‌ێ و نه‌یه‌وێت ده‌بێ به‌و جیابوونه‌وه‌یه قایل بێت. چونکه عه‌ره‌بی سوننه ناتوانن له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتیکی شیعه له ئیراق بژین.
له‌م که‌ین و به‌ینه‌دا دوور نیه که عه‌له‌وی یه‌کانی تورکیا بکه‌ونه سه‌نگه‌ری شیعه‌وه، بۆیه هه‌ر له ئیستا تورکیا به شێوه‌کی مه‌سخه‌ره داوای لێبوردن له‌سه‌ر کۆمه‌لکوژی دیرسم ده‌کات، بی ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداربێت له گرتن و کوشتنی ئاشتیخوازانی کورد. هه‌روه‌ها پایهمالکردنی یاساکانی مافی مرۆڤ له‌به‌رچاو ولاتانی رۆژاوا له هه‌لکشاندایه. ئه‌گه‌ر به‌راووردی بکه‌ین له‌گه‌ل کۆمه‌ل کۆژی ئه‌رمه‌ن تائیستای له‌گه‌ل بێت تورکیا ڕاینهگهیاندنی وا ده‌رنه‌بریوه. ئه‌گه‌ر مه‌زه‌نده بکرێت، کۆمه‌لکوژی ئه‌رمه‌ن زۆر له کۆمه‌ل کوژی کورد گه‌وره‌تربوو ، و ئه‌رمه‌ن وه‌ک لوبی یه‌کی به‌هێز له جیهانی رۆژاوا له تورکیا گه‌لێک بهلادهست ترن. تورکیا وه‌ک سیناریۆیه‌ک ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی کرد تا نه‌وه‌ک کوردی عه‌له‌وی به‌ره‌و سه‌نگه‌ری شیعه بخزین.
تورکیا به ده‌ست له‌ناوده‌ستی سه‌رکرده‌کانی جه‌بهه‌ی ته‌وافوق و پارته کوردکانی باشووری کوردستان له‌سه‌ره‌تا وه‌ک ڕزگارکه‌رێک خۆی ده‌نوێنی تا ئه‌وه‌ی ئیراقی سوونه دادهمزێت. له‌دوایی تورکیا خه‌ونێکی شۆمی مێژووی هه‌یه که ده‌یه‌وێت له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی باکووری ئیراق که‌لک وه‌رگرێت ئه‌ویش هینانه گۆرێی خه‌ون به ویلایه‌تی موسل ه. ئه‌وه‌ش نه له توانای عه‌ره‌بی سوونه و نهلهخواست وتوانای پارته‌کانی باشوری کوردستانیشه به‌رهه‌لستی تورکیا بکه‌ن. به‌دووریشی نابینم که تورکیا ئاژاوه‌یه‌ک له‌نیو کورده‌کانی سوونه و کورده‌کانی شیعه‌و عه‌له‌وی بنێته‌وه بۆدووبهرکی نانه‌وه‌و قڕ کردنی کورد، ئه‌گه‌رهاتوو به‌ره‌ی شیعه که وته به‌ر هیڕشی سوننه‌کانی میانه‌ڕۆ که وێده‌چێت لهئایهنده دا ده‌بنه به‌رهه‌می به‌هاری عه‌ره‌بی له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست.
د. بورهان زه‌نگنه
2429
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست