کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با سه‌رای ئازادی نه‌بێته‌ هایدپارک کۆرنه‌ر

Sunday, 27/03/2011, 12:00





براده‌رانی که‌ڕۆیشتبن بۆ له‌نده‌ن ده‌زانن که‌له‌م شاره‌پارکێکی گه‌وره‌و سه‌وزو دلڕفێن ‌له‌ناوه‌ڕاستی شار هه‌یه‌به‌ناوی هایدپارک. و هه‌موو ڕۆژێک کراوه‌یه‌بۆ خه‌لک.‌ ڕۆژانی یه‌کشه‌مه‌له‌گۆشه‌یه‌کی ئه‌م پارکه‌گه‌وره‌یه‌که‌پێی ده‌لێن هایدپارک کۆرنه‌ر خه‌لکانێک کۆده‌بنه‌وه‌بۆ ووتارگۆتن وبیروبووجوونی خۆیان به‌خه‌لک ده‌یژنه‌وه‌ ئه‌مه‌گۆشه‌ی بیرو هه‌ستی ئازاده. عاره‌ب جۆله‌که‌موسولمان کریستیان هتد... هه‌ریه‌که‌و له‌سه‌ر سه‌کوویه‌ک وه‌ستاوه‌و ووتار ده‌ڵێته‌وه‌و خه‌لکی خۆی له‌خۆ کۆده‌کات. ئه‌و دیمه‌نه‌ی ئه‌مڕۆکه‌له‌سه‌رای ئازادی ده‌بینم یادی هایدپارک کۆرنه‌ر دێته‌پێش چاو که‌گۆڕاوه‌به‌شوێنی هوتاف گۆتن و ووتارو شیعر خوێندنه‌وه‌‌. بۆیه‌ش خاتو سۆزان خاله‌شه‌هابیش ده‌لێت با برۆنه‌پارکی شاره‌وانی هوتاف بلێن و شیعر بخوێننه‌وه‌. خۆپیشاندانی سه‌رای ئازادی مانگێک له‌مه‌وبه‌ر پڕ بوو له‌ئومێد که‌به‌ره‌و جوولاندنی هه‌ستی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆڕانکاریه‌کی ڕیشه‌یی له‌ناو کۆمه‌لگای کوردی و ڕزگار بوون له‌م بێعه‌داله‌تی یه‌ی ئه‌مڕۆکه‌له‌کوردستانی خۆشه‌ویسمان ده‌گوزه‌رێت به‌ده‌ست ئه‌و ده‌سه‌لاته‌که‌ته‌نیا له‌ خه‌می خۆیه‌تی و میلله‌تی په‌راوێز کردووه‌‌ به‌رپا بوو.
خۆپیشانده‌رانی تێکۆشه‌ر دریغیان نه‌کرد له‌قوربانی دان وماندووبوون به‌ڵام ده‌بێنین که‌کۆی ئه‌م زه‌حمه‌تانه خه‌ریکه‌کال ده‌بێته‌وه‌له‌به‌ر نه‌بوونی دروشمێکی ڕاسته‌قینه‌که‌ئه‌ویش ڕوخانی ده‌سه‌لاته‌. پارته‌ئه‌پوزیسونه‌کانمان هه‌ر وه ک له‌خسله‌تیانه‌وه‌دیاره‌به‌نیازی قۆستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌م قوربانیانه‌ن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی چه‌ند ئیمتیازێک وه‌یاخود چه‌ند چاکسازی یه‌کی ڕووکه‌ش و کاتی که‌ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌کانیانه‌.
پارته‌ئوپوزیسیونه‌کان هه‌ر وا بیر ده‌که‌نه‌وه‌که‌پارله‌مان وه‌یا ده‌سه‌لات ده‌توانی چاره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌بکات که‌وولات تێیده‌گوزه‌رێت و بۆیه‌ش هه‌ر له‌هزری ئه‌وه‌ن ده‌سه‌لات چاکسازی بکات. پرسیار ئه‌وه‌یه‌کامه‌ده‌سه‌لات و کامه‌پارله‌مان؟ ئه‌مڕۆکه‌پارله‌مان له‌ژێر نفووزی حیزب دایه‌ و حیزبیش خۆی له‌ژێر نفووزی دوو بنه‌ماله‌یه‌و حیزبیش هه‌رسێ ده‌سه‌لاتی پارله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌ری و دادگایی‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌موویانی تێکه‌ل به‌یه‌ک کردووه‌له‌به ر‌ژه‌وه‌ندی خۆی.. که‌واته‌ نه‌ده‌ستوورێک کارده‌کات و نه‌فه‌رمانبه‌رێکیش بێ مۆله‌ت گرتن له‌حیزب ده‌توانێت کارێک بکات ئه‌گه‌ر ده‌ستووریش بێت به‌لام له‌به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله‌نه‌بێت. بنه‌ماله‌ش تا ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌بێت گوێ له‌خه‌لک ناگرێت و وا به‌ئاسانی نالێت خواحافیز.
پاڕله‌مانی ئێمه‌پارله‌مانێکی ئوروپی نیه‌که‌سه‌ربه‌خۆبێت وبه‌سه‌ربه‌ستی دوور له‌نفووزی حیزب ده‌ستووری هه‌رێم داڕێژیت و پارله‌مانی خه‌لک بێت. پارله‌مانی ئێمه‌پارله‌مانێکی خه‌ساوه‌یه‌ وکارتۆنی یه‌ و ته‌نیا ناوه‌. کابزانم رۆژێک ده‌توانێت بانگهێشتی یه‌کێک له‌ کوڕه‌کانی بنه‌ماله‌ که‌سه‌رچاوه‌ی که‌نده‌لن بکات بۆ پارله‌مان و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ل بکات له‌سه‌ر گه‌نده‌لی؟ ‌وه‌یا دادگایه‌ک ده‌توانێت فه‌رمانبه‌رێکی گه‌نده‌ل که‌پشتی به‌حیزبه‌وه‌ئه‌ستووره‌دادگایی بکات؟ ئوپوزیسیون و پارله‌منتاره‌کان تووشی په‌تای ئه‌و گه‌نده‌لی یه‌بوونه‌نازانم چۆن ده‌توانێت چاره‌سه‌ری بۆ گه‌نده‌لی بدۆزێته‌وه‌؟.
ئه‌م بار ودۆخه‌ی ئێستا ناتوانێت به‌م شێوه‌یه‌ هیچێک نه‌ده‌سه‌لات بگۆڕێت وه‌نه‌ لاوازی بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داهاتی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌له‌بن ده‌ست خه‌لکدا نیه وه‌ک ولاتانی ئه‌رۆپی که‌خه‌لک ئه‌گه‌ر مانبگرێت وه‌یا سه‌ندیکایه‌ک مانگرتن ڕاگه‌ێینێت داهاتی ده‌سه‌لات ڕاده‌وه‌ستێ وده‌سه‌لات ناچار ده‌بێت داخوازیه‌کانی خه‌لک به‌جێ بینێت. ولاتانی ئێمه‌یه‌که‌م پیشه‌سازی نین دووه‌م داهات له‌نه‌وته‌‌. مانگرتن و کۆبۆنه‌وه‌له‌گه‌ل ده‌سه‌لات به‌ناوی ئوپۆزیسیون ده‌سه‌لات ناخاته‌ژێر فشار. سه‌دام حوسێن ده‌هاته‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن و ده‌یدا قاقای پێکه‌نین و ده‌یووت خه‌لکی عیراق پێم ده‌لێن دیکتاتۆر. تازه‌زۆریشی پێ خۆش بوو که‌خه‌لک وای پێده‌لێن. سه‌رۆکه‌کانی ئێمه‌ش زۆر پێیان خۆشه‌پێیان بلێیت گه‌نده‌ل و دز. له‌وانه‌یه‌بلێن دیموکراسیشمان هه‌یه‌. جه‌لال تاله‌بانی ده‌لێت سه‌گیش له‌مانگه‌شه‌و ده‌له‌وه‌ڕێت. ئه‌وه‌له‌خۆیه‌وه‌ئه‌و قسه‌یه‌ناکات. ده‌زانێت خه‌لک هه‌ر چ بلێت ناتوانێت له‌ده‌رامه‌دی ئه‌و دوو بنه‌ماله یه‌ ‌دینارێک که‌م بکاته‌وه‌جا خه‌می چی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر هێڕشی ئه‌مریکا نه‌بوایه‌بۆ سه‌ر عیراق هه‌زار سالیتر به‌ شه‌ڕ ی‌شاخ ڕژێمی عیراقی نه‌ ده‌هاته‌ڕوخاندن.


بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتێک له‌رۆأهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له‌ڕێگای خه‌لکه‌وه‌بێته‌گۆڕین ده‌بێت ئه‌م فاکته‌رانه‌ی خواره‌وه‌هه‌بێت.
1. جه‌ماوه‌رێکی ڕاپه‌ڕیو له‌ده‌ست چه‌وسانه‌وه‌که‌باکی نه‌بێت له‌قوربانی دان. که‌ئه‌وه‌ ش ئه‌مرۆکه‌له‌زۆر له‌ولاتانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست وبه‌تایبه‌ت کوردستان به‌رجه‌سته‌یه‌.
2. دروشمێکی چڕوپڕ وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌تونس و میسر هه‌لیان گرتبوو. (الشعب یرید اسقات النزام).واته‌جه‌ماوه‌ر ده‌یه‌وێت ده‌سه‌لات بڕوخێت.
3. ڕاپه‌ڕین له‌پایته‌خت و نزیک بێت له‌نیشته‌جێی سه‌رکرده‌کان.
4.ڕاپه‌ڕین له‌به‌رچاوی بالوێزخانه‌کان بکرێت تا نێشان بدرێت که‌پرۆژه‌یان له‌مه‌ترسیدایه‌له‌گه‌ل ئه‌م ده‌سه‌لاته‌.
5. بڕینه‌وه‌ی هه‌رجۆره‌ دانوستاندن له‌گه‌ل ده‌سه‌لات.
6.سکالا تۆمار کردن وداوای دادگایی کردنی ده‌سه‌لاتداران له‌دادگای ئوروپا.
7. ئاگادارکرنه‌وه‌ی میدیای جیهانی و سه‌رۆکه‌کانی ولاتانی ڕۆژئاوا.
8. ڕێگرتن له‌هه‌ر حیزبیکی سیاسی ڕێبه‌رایه‌تی خه‌لکی ڕاپه‌ڕیو بکات یا به‌ناوی خه‌لکه‌وه‌ قسه‌ بکات.
9. حیزب و ڕیکخراوه‌کان و مرۆڤی لێهاتوو و داوێنپاک ده‌توانن پشتیوانی خۆیان له‌خه‌لک بکه‌ن نه‌ک ببنه‌نوێنه‌ری خه‌لک.
10. خه‌لکه‌که‌ئاگاداربێت چ ده‌سه‌لاتێک داده‌مه‌زرێنیته‌وه‌ وئالترناتیڤی نادیار نه‌کاته‌ ئامانج.

‌باری سیاسی‌ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌مڕۆکه‌زۆر لاوازه‌و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری دیسان هه‌ر لاوازه‌. ها‌نده‌ری ئه‌و خه‌لکه‌ی به‌دوای ئه‌و ده‌سه‌لاته‌که‌وتوون ئه‌مڕۆکه‌ برس و ترسه. وده‌سه‌لاتێک خه‌لکانێکی وای له‌پشت بێت له‌سه‌ر لێواری ڕووخانه‌جا پرسیار ئه‌وه‌یه‌چۆنی بڕوخێنی و به‌کامه‌لادا. ته‌نیا فاکته‌ری ڕاگرتنی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ ئه‌مڕۆکه‌ پاره‌یه‌ ئه‌و بره‌پاره‌یه‌ی که‌به‌شی زۆری داهاتی نه‌وته‌ و هی خه‌لکی به‌شمه‌ینه‌تی کورده‌‌وا لۆشی ده‌دات.
کۆمه‌لگای نێو ده‌وله‌تیش ئه‌مڕۆکه‌وه‌ک پێشان نین به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ل ئه‌و ده‌سه‌لاته‌یه‌که‌سه‌قامگیر بێت که‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وولاتانه‌بۆ درێژخایه‌ن بپارێزێت. ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌سه‌لاتێکی ڕۆژانه‌یه‌ بێ پرۆگرامه‌ ده‌زگاکانی بێسه‌رو به‌رن ئازاد نین و پێشوه‌چوونیان نییه‌له‌به‌ر دیارده‌ی نه‌زانین و گه‌نده‌لی.
ئه‌و دوو فاکته‌ره‌ڕێگرنین له‌وه‌ی ده‌سه‌لاتێکی نوێ بێته‌گۆڕ و پالپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست بێنێت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە