ئه‌ردوگان چ داخوازی یه‌کی هه‌یه له سه ره‌دانی بۆ هه‌رێم ؟!
Saturday, 26/03/2011, 12:00
پێشه‌کی:
ده‌سه‌لاتداری کوردی هه‌ر له‌ڕۆژی دامه‌زراندنی هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌لقه به‌ده‌ستی جه‌نه‌راله‌کانی تورکیا و ده‌سه‌لاتی ئه‌نقه‌ره‌یه وه هیچ جوله‌یه‌ک ناتوانێت بکات بێ پرس و را به ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌نقه‌ره. دوای ئه‌وه‌ی هوشیار زێباری و مه‌سعود بارزانی گه‌ڕانه‌وه له کۆبۆنه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ل خوالێخۆشبوو فرانسوا میتران و دانانی نه‌خشه ڕێگای ڕزگاری کوردستان له لایه‌ن میتران بۆ سه‌رکرده کورده‌کان یه‌کسه‌ر نه‌خشه‌که درا به ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌نقه‌ره. وه‌ک وه‌فاداری یه‌ک بوو بۆ که‌مالیسته‌کانی کورد کوژ. ئه‌مه ده‌رگایه‌کی باوه‌ڕی و وه‌فاداریه‌تی له نێوان سه‌رکرده کورده‌کانی ئێمه‌و ده‌سه‌لاتداری یه‌تی تورکیا ئافراند. تورکیا زوو بالی جاسووسی و هه‌تا ده‌گاته هێزی سه‌ربازی به‌ناوی (پی ئێم ئێف) له سه‌ر خاکی کوردستانی باشوور به‌لاوه کرد ووه تا ئه‌مرۆکه‌ش ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه له کوردستانی باشوور چه‌قیوون و ده‌رناچن و هێزه ئه‌منی و جاسوسیه‌کانیان له هه‌موو دام‌و ده‌زگایه‌کی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک شێرپه‌نجه ته‌شه‌نه‌ی کردووه. وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردستانی باشووریان کردبێت به قبرس. ئه‌مڕۆکه بگره هه‌ر له که‌رتی تایبه‌ت قوتابخانه‌و ڕاهێنانی هێزی زێره‌ڤانی وتا ده‌گاته په‌روه‌رده‌و ڕاگه‌یاندن وکه‌نالێ ته‌له‌فزیونی هه‌ر هه‌مووی پشکی تورکیای تێدایه ئه‌وه له لایه‌ک و له‌لایه‌کی تریش پرسه هه‌ستیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک فیدرالی وناوچه دابڕاوه‌کان و مادده‌ی 140 و هه‌لبژاردنه‌کانی عیراق ده‌ستی تورکیای تیایه. ئه‌مرۆکه ئه‌گه‌ر ئیران ده‌ستی له‌ناو نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و شاری سه‌در هه‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ش تورکیا هه‌رێمی کوردستانی خستۆته ژێر له‌پی خۆی. هه‌ر بۆیه‌ش تورکیا ماوه‌یه‌که باس له ویلاتی موسل ناکات ده‌زانیت باشتریش بۆیان روخساوه.
ئه‌گه‌ری سه‌ره‌دانی ئه‌ردوگان له‌م خالانه‌ی خواره‌وه مه‌زنده ده‌کرێت:
1 . پرسێ پ ک ک.: ئه‌مه خالێکه هه‌رچه‌نده لاوازیشه له‌به‌ریه‌وه‌ی ئه‌و پرسه ده‌مێکه له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتدارانی کوردی و ئه‌مریکی له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون بۆ سنووردارکردنی چالاکی یه‌کانی پ ک ک له‌ناو هه‌رێمی کوردستان. لێره ته‌نیا یه‌ک خالی گرنگ ماوه‌ته‌وه که بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌گه‌ڕێنیته‌وه ئه‌ویش سه‌ر هه‌لدانه‌کانی کوردستانی باکوور و خۆئاماده کردن بۆ هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردنی ناو تورکیا له سه‌ره‌تای مانگی هاوین له ئێستاوه ده‌ستی پێکردووه وئه‌و ڕووداوانه‌ی کوردستانی باشوور به‌یه‌کتر ده‌به‌ستێته‌وه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له سه‌رهه‌لدانێکی کوردی‌دا کوردی باکوور و باشوور یه‌کتر بگرن ئه‌و کاته تورکیا به‌ره‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌بێته‌وه. ئه‌و کاته نه‌ته‌نیا پارتی ئوردوگان له هه‌لبژاردنه‌کان ده‌دۆڕێنێت به‌لکو ده‌سه‌لاتی که‌مالیزم له تورکا ده‌شله‌قێت.
2 . مه‌ترسی تورکیا له‌خۆپیشاندانه‌کای ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان و کاریگه‌ری له‌سه‌ر لاواز کردنی هێزی بازرگابی و جاسوسی وهتد..تورکی له و ناوچانه‌ی خۆپیشاندان ده‌کرێت وبوژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه تی کوردی که ده‌مێکه نوستووه به‌هۆی سیاسه‌تی سه‌قه‌تی ده‌سه‌لاتداری کوردی. ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه ببێته سه‌ره‌تایه‌کی نوێی بۆ بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و چالاکیه‌کانی.
3 .جه‌خت کردن و چاوسور کردنه‌وه‌ی تورکیا له سه‌رۆکاتی کوردی له‌مه‌ڕ پرسی که‌رکوک که به‌م دواییانه ئالای کوردستان له حه‌مرین(ئاگرین) هه‌لدراوه بۆ چه‌واشه کردنی کۆمه‌لگای کوردی و گۆڕینی ڕووی هه‌وال و میدیاکه‌ن به‌م سووچه‌وه. هه‌رچه‌نده تورکیا دلنیایه که ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌وه‌ی به‌ڕاست نیه و ئه‌و کاره بۆ ڕێکلامی خۆی ده‌کات له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا که له شه‌قامه‌کانی کوردستانی باشوور ده‌گوزه‌رێت به‌لام دیسان تورکیا ده‌یه‌وێت جه‌خت بکات که هه‌رگیز قه‌بوول ناکات ده‌سه‌لاتی کوردی کارێکی وا بکات که که‌رکووک به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی گرێبدرێت.
4 . خۆ ئاماده کردی تورکیا له به‌رانبه‌ر لافاوی گۆڕینی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆره‌کان له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست که ده‌سه‌لاتدارانی تورکیاش یه‌کێکه له‌و ڕژێمه دیکتاتورانه به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ پرسی مافی مرۆڤ له کوردستانی باکوور. ئه‌وه‌ش ئاشکرایه به‌و په‌له‌قاژانه‌ی تورکیا ده‌یکات له‌گه‌ل ڕه‌وشی میسر‌و لیبیا و سوریا.
تورکیا ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامه له ناتۆ به‌لام ئوروپایه‌کان ئاگادارن له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له تورکیا و له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر شالاوی ڕاپه‌ڕین بگاته تورکیا وبۆی هه‌یه ناتۆ و ڕۆژئاوا ناوچه‌ی دژه فڕین له ناو تورکیا پیاده بکه‌ن ئه‌و کاته تورکیا پێویستی به یارمه‌تی لۆجستیکی ده‌بێت له هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگی کردن له‌گه‌ل عه‌مه‌لیاتی له‌شکری خۆی له‌و ناوچه‌یه..
5 . ڕاهێنانی ده‌سه‌لاتی کوردی بۆ پرۆپاگه‌نده کردن له قازانجی پارتی ئه‌ردۆگان له کوردستانی باکوور به‌ر له هه‌ڵبژاردنی هاوینی ئه‌مسال دژی پارته کورده‌کانی کوردستانی باکوور.
بڕوا ناکرێت که مه‌سه‌له‌یه‌ک وه‌ک ئابووری یا سنووری له‌گه‌ل ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی هه‌رێم بێته وتووێژ کردن چونکه ئه‌وه‌یان له سه‌ری بوخته ڕێککه‌وتوون ونوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێم به دلخوازی کار ده‌کات.
مه‌سه‌له‌ی بریندارکردنی گۆرانیبێژی تورک ئیبراهیم تاتلیسیش ناچێته ئه‌و قالبه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست