کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا راستە مەسعوود بارزانی بیست سال لەمەوبەر نەیدەتوانی بێتە ئامەد؟

Monday, 18/11/2013, 12:00


ئەم وێنەیەی سەرەوە لە هاوینی سالی ١٩٩٣ لە فرگەی شاری ئامەد گیراوە . وێنەی مەسعود بارزانی لەگەل عەبدولقادر ئایگان ئەو ژیتەمەی کە تاوانبارە بە کوشتنی رۆژنامەس و نووسەر و خەباتکاری کورد موسا عەنتەر کە لە پایزی سالی ١٩٩٢ لە ئامەد کوژرا.

عەبدولقادر ئایگان کێ یە؟ ئەوە ئەو خۆفرۆشەیە کە بۆ دەزگای مرۆڤ کوشتن ژیتەمی تورکیا کاری کردووە بە سیخۆری لە نیو پارتی کریکارانی کوردستان.. هەروەک سندوقە ڕەشەکەش باسی لێوە دەکات ئەو کابرایە لەلایەن دەزگای هەوالگری تورکی ناسراو بە ژیتەم راسپیردرا بوو بۆ کوشتنی ئاپی موسا عەنتەر. عەبدولقادر ئایگان بەسەدان کوردی بێگوناهی لە شارەکانی شرناخ و سیلوپی و جزیرە و ماردین ئەشکەنجە داوە دوایی لەناویانی بردووە و تەرماکانیان یا سوتینراوون یان بێسەرو شوێن کراوون. ..
ئایا مەسعود بارزانی بۆ وێنە دەگرێت لەگەل ئەم ژیتەمە؟ و دروست کەمتر لە سالیک دوای کوشتنی ئاپی موسا عەنتەر؟
دیارە بنەمالەی بارزانی هەر لەسەرەتاوە وەک سیخوڕی نیو دەولەتی ئەوەی لەدەستیان هاتبێت دەیکەن بۆ بەدەست هینانی پارە. سیخوری بۆ وولاتانی داگیرکەری کوردستان دەکەن بۆ پارە و مانەوەیان لەسەر کورد . قیادە موەقەتە ئەو موتەکەیە بوو کە لە گەل هاتنی خومەینی بۆ ئیران لە شەوو رۆژیکدا لە ساواک بوون بە جاشی کوماری ئیسلامی و دەستیان دایە کاولکردنی رۆژهەلاتی کوردستان. هەروا لەگەل سەددام حوسێن و تورکیا بازرگانی بە خوینی کورد دەکەن.



ئیستاکەش بە فیتی تورکیا هەولدەدات ببێتە کوسپێک لەبەردەم شۆرشی رۆژئاوای کوردستان ئەوەی تورکەکان بەخۆیان ناتوانن بە مەسعود و نیچیروان بارزانی بیکەن لە دژی پەیەدە.
مەسعود بارزانی وا دەزانێت خەلک بێ ئاگایە لە کردەوەکانی. یان ئەوەتا کورد تاقی دەکاتەوە چەندە لە ڕووداوەکان وەئاگایە.
زۆری نەماوە رۆژگاری بنەمالەی مەسعوود بارزانی وەکو رۆژگاری قەزافی لێبێت وباجی ئەو خیانەتانە بدەن. .
ئەکەر مەسعود بارزانی لەبیری چۆتەوە پیش بیست سال لەکوێ بووە ئیمە بەبیری دەهێنێنەوە کەوا ئەورۆژیش وەکو ئەمرۆ لە ئامەد بوو و میوانی ژیتەم بووە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە