شه‌قام چه‌کێکی مودیرنه
Saturday, 26/03/2011, 12:00
میژووی کۆمه‌لگاکانی مرۆڤایه‌تی پڕن له ململانێ جۆراجۆر به‌رجه‌سته‌ترینیان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند و تیژی یه له نێوان دوو یا چه‌ند لایه‌نه له ناو یا له نێوان کۆمهلگاکانه بۆ لاواز کردنی لایه‌که‌ی تر وه یا له‌ناوبردنی ئه‌و لایه‌نه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌کی جۆراجۆر به‌کار هێنراوه. له‌وانه چه‌کی پرۆپاگه‌نده و چه‌کی ئاگرو ئاسن. دۆزینه‌وه‌ی بارووت له به‌رهه‌می پیشه‌سازیدا وورده وورده که‌وته ناو پیشه‌سازی جه‌نگی و که‌وته به‌کار هینان بۆ هێزی نیزامی وه‌ک چه‌کی ئاگر. له کۆتای سه‌ده‌ی هیژده تی ئن تی دۆزرایه‌وه له‌لایه‌ن زانای نه‌رویجی ئالفرید نۆبل که ئه‌وه به گه‌ره‌ترین شوڕشی ته‌کنولوجیا له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م مه‌زه‌نده ده‌کرێت و له دوایی بومبای ئه‌تۆم دۆزرایه‌وه.
سه‌رداری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی ناپلیون شه‌ڕی پرۆپاگه‌نده دژوارتر له شه‌ری سه‌ربازی له‌قه‌له‌م داوه. شه‌ڕی پرۆپاگه‌نده له هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی ڕۆلی به‌رچاوی هه‌بووه شان به‌شان له‌گه‌ل هێزی نیزامی. له‌کۆتایی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م شه‌ڕی سارد واته شه‌ڕی پرۆپاگه‌نده په‌نجا سالی خایاند تا ئه‌وه‌ی یه‌کلایه کرایه‌وه.
بینه‌وه سه‌ر بابه‌تی خۆمان ئه‌ویش شه‌قام و ناڕازیبوون و ده‌نگی جه‌ماوه‌ره که تا ئێستا هیچ هێزێک نه‌بووه به‌سه‌ر ئه‌و هیزه بالا ده‌ست بێت وه له هه‌موو شوڕشێکدا ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌لک که گه‌یشته شه‌قام بوومهلهزهیهک دروست ده‌کات که ده‌سه‌لات دێنێته تۆقاندن. و ده‌سه‌لات هه‌ر چه‌ند هێزی نیزامی و پرۆپاگه‌نده‌و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه له‌ڕاست هێزی شه‌قام که وه‌ک لافاوی ئاو وایه خۆی ناگرێت و نوقم ده‌بێت. په‌نا بردن بۆ هێزی ده‌ره‌کی به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیایی و ڕادیو ته‌له‌فیزیون هیچیان ناتوانن شه‌ڕی شه‌قام بکه‌ن. هه‌ر ده‌سه‌لاتێک خه‌لکی لێ ناڕازیبوو و لێی ههلستایهوه ئه‌وه ڕۆژی مه‌رگی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌یه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتیش ده‌ستی دایه زه‌برو زه‌نگ دژی جه‌ماوه‌ر هینده‌ی تر جه‌ماوه‌ر به خرۆشتر دێن و زامی ئه‌و زه‌برو زه‌نگه له دلی خه‌لک ده‌بیته‌وه بومبایهکی ته‌وقیتکراو.
ئه‌مرۆکه له دونیای زانست و ته‌کنولۆجیا هاتنی خه‌لک بۆ شه‌قام ۆ خۆپیشاندان هه‌موو جۆره گۆڕانکاری یه‌کی ناو کۆمه‌لگا به‌دی ده‌کات. هاتنی خه‌لک بۆ ناو شه‌قام نیشانه‌ی ووریایی خه‌لکه. وه هه‌میشه خه‌لکی ووریا فێلی لێناکرێت و براوه‌یه له ململانێ. ده‌سه‌لاتی ئاقل ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌و جۆره قه‌یرانه بویه‌وه ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه ی قازانجه. تا ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته ده‌سه‌لات و پاره‌ی له‌ده‌ست دا لایه‌نی که‌م مێژوویه‌ک بۆ خۆی به‌جێ بێلێت. به‌لام سیاسه‌تی ملهوڕی وتۆقاندن هه‌موو شتێک له ده‌سه‌لات ده‌سێنێته‌وه و ده یکا بهزبلدانی مێژوو.
جا ئامۆژگارێم بۆ ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌وه‌یه وه‌ک حوشتره مریشک سه‌ری خۆیان نه‌که‌نه بن گڵ عاقلانه هه‌لسوکه‌وت له‌گه‌ل ئه‌م بارودۆخه بکه‌ن که تیای که‌وتوون وبه که‌می نه‌زانن وڕێگا بده‌ن ڕاستیه‌کان وه‌ک خۆی پیشان بدرێت و ڕێگا له‌و لافاوه نه‌گرن ئه‌گه‌رنه لافاوه‌که ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌هێزتر ده‌بیت له دژی خۆیان ئه‌مه قانوونی فیزیایه ده‌بێت بیزانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست