سیستمیکی دیموکراسی و کومه لگایکی مه ده نی - پیشنیاریک بو (قوناِخی دوای راپه رین)
Tuesday, 01/03/2011, 12:00
به شی یه که م: کورته باس
کومه لگای مه ده نی یا شارستانی ئه و کو مه لگایه یه که تیایدا ده سه لات جیایه له هه ر ئایین و پارتی سیاسی وه یا هه ر بیروبوچوونیکی ئایدیولوژی و خیله کی. کومه لگایه که تیایدا ده سه لات دابه ش ده کریت له سه ر هه موو ده زگاکانی ناو کومه لگا وئه رکه کانی له سه ر بنه مایکی دادپه روه رانه و زانستیانه
به ریکوپیکی. به ریوه ده چن. ده زگاکانی هه ر له سه رووی تا خوارووی پیکهاته ن له که سانی شاره زا و پسپور و لیهاتوو واته له م سه رده مه دا ده توانین بلین هیزی روشه نبیرو خاوه ن پسپوری و بروانامه کانن. که شه و و روژ له خزمه تی هاوولاتین بو سه قامگیر کردنی هیمنی و ئاسووده یی له ناو کومه لگا و ریز گگرتن له یه کسانی مافی مروف به پی ده ستووریکی دادپه روه رانه خزمه تگوزاری کومه لگا ده که ن.
.
سیسته می دیموکراسی ئه و په یوه ندی و هه ماهه نگی یه له نیوان جه ماوه ر وده سه لاته. ده سه لاتیک که له ریگای هه لبژاردنی ئازاد دیته به رهه م و جه ماوه ر متمانه ی خوی پیده دات. کونترول و مانه وه ی ئه و ده سه لاته به ده ست هاوولاتیان گریدراوه هه ر کاتیک ده سه لات ئه و متمانه ی له ده ست دا شه رعیه تی ده سه لات نامینیت و ده بی لابروات.
سیسته میکه هه لبژارده وبریتیه له کومه لیک فه رمانبه رانی شاره زا و پسپور وبه رده وام له گورانکاری و نویژینه وه یه بو پیشخستنی باری ژیان وپیشخستنی ئاستی روشه نبیری تاک و کومه لگا
دیموکراسی شورشیکی به رده وا مه و ته واو بوونی نیه و له گه ل ژیانی مروف تیکه لاوه. له ناو ئه و سیسته مه ماف و ده نگی تاک (هاوولاتی) سه رچاوه ی ده سه لاته و ده بیت پاریزراوبیت . تاوه کو هاوولاتی له و ریگایه وه به ده نگدان و راپرسی شان به شان له گه ل ده سه لات بتوانی کاریگه ر بیت بو هه ر بریاریکی گریدراوه به ژیانی..
.
هه ر له سه ره تای میژوو تا ئیستا مروف ئاره زووی رزگاربوون له چه وسانه وه ئازادی ده کات به ر له وه ی هه ولی په یداکردنی نان بدات. بویه به رده وام له لایه ن چینی چه وساوه هه ولی دامه زراندنی سیستمیکی دیموکراسی ده دریت. و هه ر جوره سیستمیکی تر توانای ململانیی نیه له به رامبه ر سیستمی دیموکراسی. و ئاینده ی مروفایه تیش هه ر به ره و ئه و سیستمه ده روات.
2500 سال به ر له ئیستا له یونانی باستاندا مروفی وه ک سوقرات کاسه ی ژه هری خوارده وه له پیناو ئازادی ده ربرین و به دوای ئه و افلاتون شاگردی سوقرات به رده وام بوو له سه ر ئه و بروایه و له کتیبی "کومار" افلاتون باس له دابه ش کردنی ده سه لات ده کات که بناغه ی کومه لگای شارستانیه . و به دوای ئه واندا زانایانی ئیسلام وه ک ابو نێر فارابی له کتیبی "مدینە الفڤیلە" له باره ی هه مان مژار واته کومه لگایکی شارستانی و تایبه تمه ندیه کانی وه ک جوریک له هه ما هه نگی له گه ل یه کتری هه روه ک ئورگانه کانی جه سته ی مروف که هه ر ئورگانه و تایبه تمه ندی خوی هه یه و هه موویان ئاگایان له یه کتر و هاوکاری یه کترن. وه ک میشک بو بریار دان (ده ستوور) و چاوو و گوی بو احساس (راگه یاندن) وهتد....
.
.
راپه رینی خه لکی فره نسا له سه ده ی هیفده که به شورشی فره نسی به ناوبانگه و بوو به هه وینی ئه و دیموکراسیه که ئه مرو له ئوروپا ده یبینین. سیستمی ئوتوکراتی بنه ماله ی پوناپرتی فره نسی گوری و رژیمه کانی وولاتانی ئوروپایی یه ک له دوای یه ک به دووای ئه و گورانکاریه هاتن هه ر وه ک ئه وه ی ئه مرو وا له وولاتانی روژهه لاتی ناوه راست رووده دات.
کارل مارکس ئه و کات له مانیفیستی کومونیست باس له کومونه ی پاریس ده کات و بو ئیداره کردنی کاری ئه و کومونه و پاریزگاری له ده سکه وته کانی ئورگانیک وه ک پارتی کومونیست پیویسته که کاری راگه یاندنی ئه و سه رده می ده کرد . و مه به ستی سه ره کی ئه و ئه وه بوو که وا چیتر مروفی چه وساوه (پرولیتاریا) به ده ستی مروفیکی تر نه چه وسیته وه وکومونیک له شیوه ی کومونی پاریس چه وسانه وه بنبر ده کات. ده شی بووتری ئه و کومونه سه ره تای دروست بوونی کومه لگای شارستانی ئوروپایه.
وورده وورده له ئوروپا ده سه لاتی ئایین و که لیسا له حکومه ت جیاکرایه وه به لام به داخه وه حیزب و پارته سیاسیه کان هه مان جیگای ده سه لاتی که لیسایان گرته ئه ستو له بریاری سیاسی و ئه مجاره ئه وان خویان کرد به که له گا له سه ر کومه لگا . دامه زراندنی پارله مانی فره حیزبی له ریگای هه لبژاردن که دوو جه نگی جیهانی و به نجا سال جه نگی سارد له نیوان دوو سیستمی زلهیز به دوای خوی هینا و میلله تانی ئوروپایی تا ئه مرو به ده ست ده سه لاتی حیزبا یه تیه وه ده نالینن.
ئه گه ر له جیهانی روژاوا هاوولاتیان جاریک به ده ست حیزبه کانیان ده چه وسانه وه له وولاتانی کومونیست له به ر سیاسه تی ته کره وی پارتی کومونیست دووجار ده چه وسایه وه و بویه ش ئه و سیستمه نه یتوانی به رده وام بیت و هه ره سی هینا و دارزایه وه له گه ل رووخانی دیواری به رلین.
ته نیا وه ستان و به رده وامبوونی جیهانی روژاوا تا ئه مرو بوونی په رله مانی پلورالیزمه که تیایدا حیزبی ئوپوزیسیون پارسه نگه بو دیموکراسی په رلمانی حیزبی.
ده زگا ئیداری و خزمه تگوزاریه کان به سوود وه رگرتن له و نیمچه ئا زادیه ی که دیته ئارا له ده ره نجامی ململانیی سیاسی ناو په رلمانی حیزبی ده قوزنه وه و ده زگا خزمه تگوزاریه کان به شیوه یکی نیمچه سه ربه خو کومه لگای خویان پیشده خه ن و له ئه نجامدا هاوولاتیان خوشی پیوه ده بینن. به لام بو زانین ئاشکرایه راگه یاندنی ئازاد و بوونی ره قابه و وچاودیری له سه ر فه رمانبه ران دیارده ی گه نده لی که مده کاته وه. و هه ر چه ند ئه و ده زگا چاودیریانه پیشکه وتووتر بیت گه نده لیش به و رادده یه که م ده کاته وه.
که واته هه موو ده سه لاتیکی ئاینی وه یا حیزبی له ناو ده زگاکان تا پیی بکریت خوی ده کا به مشه خور و دیارده ی گه نده لی زور ده کات وده بیته هوی په یدابوونی چوسانه وه و کاریگه ری خراپی لیده که ویته وه . و مافی تاکی تیا یدا پاشگوی ده خریت.
ئه مرو له گه ل پیشکه وتنی تکنولوژیا ده زگای راگه یاندن ئه وه نده به هیز بووه جیهانی بچووک کردوته وه که نالی سه ته لایت وراگه یاندن و ئینترنت و فه یس بووکی و موبایل گه یشتوته هه موو مالیک.. و مروف زور به سانایی و له هه موو ئان و ساتیک دا ئاگایان له رووداوه کانه هه یه و په یوه ندی به یه کتر ده که ن.
وهیچ عوزریک نیه که ده سه لاتی دین وه یا حیزب به رده وام بیت له به ریوه بردنی کومه لگا بویه پیویسته جیا بکرینه وه. ئایدیولوژیا به هه ر ناویک بیت چ مه زهه بی وه یا حیزبی له ناو ده سه لاتدا یاری به عاتیفه ی خه لک ده کات و بازرگانی بیوه ده کات. ئادیولوژیا ده توانی بوخویان ئازادبن وه ک هه ر ئورگانیکی راگه یاندن له ده ره وه ی ده سه لات خزمه ت به مروفایه تی بکه ن به لام نه ک له سه ر حیسابی کومه لگا.
بوچی ده بی فه رمانبه ر له ناو کومه لگایکی مه ده نی پاسه وانی هه بیت؟ ئه گه ر له ترسی گه نده لی خوی نه بی. ونه بوونی متمانه ی له گه ل خه لک نه بی.. له کومه لگایکی شارستانه پیویسته هه موو فه رمانبه ریک به شه فافیه ت ئه رکی خوی به جی بینیت. له کومه لگای دیموکراسی نابی ئه شکه نجه دان هه بیت به هه ر هویه ک بیت. سانسوور نابی هه بیت له سه ر میدیاکان و که سیش نیته گرتن له سه ر بیرو باوه ر. وسزای توند هه بیت له سه ر گه نده لی ولیکولینه وه و لیپرسینه وه هه بیت له هه ر رووداویکی ناشیاو بو چاره سه ریکردن له ریگای زانستی . و ده ستووریک هه بی که هه موو کومه لگا ریزی بو هه بیت نه ک به زوری بیت و ئه و ده ستووره ش ده بی کاریگه ر بیت.
له و بارودوخه ی ئه مرو له جیهان و وولاتانی روژهه لاتی ناوه راست روو ده دا هه مووی هه ر به رده وامی پروسه ی دیموکراسی و شارستانیه ته که مروف به دریژایی میژوو هه ولی بو داوه تا له چه نگ خو په ره ستان و دز و گه نده لکاران رزگار بیت. ئه مرو به هوی تکنولوجیا ده زگای راگه یاندنی جیهانی هه موو مالیکی به خوی به ستوته وه و هه روها به رژه وه ندی نیونه ته وی پیکه وه به ستوته وه ئیمکان نیه فیل له هیچ نه ته وه یک بیته کردن و راستی یه کانی لیبیته شاردنه وه. و ئه گه ر چه ند سال پیش به چه ک خه بات ده کرا ئه مرو میدیا و ده زگای راگه یاندن ئه وه نده به هیزن که ته نیا به خو پیشاندان و ئینترنیت ده توانی هه ر فیرعه ونیک بروخینی. و پالپشتی جیهانیت هه بی.
خه باتی گه لی کوردیش زیاتر له نیوه سه ده یه به ده ست ئه و پارته کوردیانه گیریخواردووه وله به ر به ژه وه ندی حیزبی خویان ریگرن له وه ی ئه و میلله ته رزگار بیت . و هه موو کاریک له ده ستیان هاتبیت کردوویانه و ده یکه ن بو ئه وه ی کورد نه گات به ئازادی .گوایه میلله ت ئه گه ر له ژیر ره حمی ئه وان نه بیت هیچی پیناکری و گورگ ده یخوات.
ئه و باره ی ئیستا له جیهان و له روژهه لاتی ناوه راست روخساوه بو گه لی کوردیش باشترین ده رفه ته بو را په رین و دامالینی ئه و ده سه لاته و دامه زراندنی دام و ده زگای خوی به لام میلله تی کورد ده بی ووشیار بیت جاریکیتر له ژیر دروشمی هیچ حیزبیکی سیاسی فریو نه دریت.. گه لی کورد ده بی تاکتیک بگوریت له گه ل ئه و ده سه لاته و ئاگاداری له هه لسوکه وتی روژانه بیت و به رده وام بیت له خوپیشاندای ئاشتیانه و دروشمی کاریگه ر بدات له کات و ساتی گونجاو دا و دروشمه کانی له گه ل کومه لگای نیونه ته وه یی یه ک بگریت و ده سه لات بینیته ئه ژنو بو ئه وه ی بگات به ئامانجه گه وره کانی خوی.
جه ما وه ری کورد ده بی هه ر له ئیستا خوی ئاماده بکات بو کاتی دوای رووخانی ئه و ده سه لاته دواکه وتوه و گه نده له هه روها پیویسته جه ماوه ری کوردی هه نگاو بنیت و فریوی ئه و که سانه نه خون که هه ندی جار فرمیسکی تیمساح ده ریژن به ناوی ئوپوزیسیون. نابی ئیدی چیتر ریگا بدریت ده سه لاتیکی حیزبی ویا خود ئایینی ده ستکه وته کان بوخویان بفرینن به ناوی میژووی شاخ و رزگاری نه ته وه یی هه ستی گه نجانی دلسوز و ساده دلی ئه م کورده بو خویان راکیشن و ببن به که له گا له سه ر میلله ت. و ریگا نه دریت به هیچ که سیک بو مه به ستی شه خسی یا ئیدولوژی بازرگانی به هه ستی نه ته وه ییمان بکات. چونکه سیستمی داهاتوو سیستمیکی شارستانیه و ده سه لات هی هه موومانه.
جه ما وه ر ئیستا هه موو به ر پرسه دزه کانی ناسیوه نابی ئه مانه پاش گوی بخرین و لییان خوشبین وه له ئیستاوه ده بی هه مووی تومار بکریت بو ئه وه ی ئه وانه جاریکیتر به ره نگیکی تر کومه لگا پیس نه که نه وه و له هه ر شوینی دونیا بن داوای گه را نه وه یان بو به ر ده م دادگا بیته کردن. و حیسابیان بیته کردن.
جه ماوه ری کورد ئه م جاره ده بی خاوه ن ئیراده بیت بو ئه وی بتوانیت سیستمیکی دیموکراسی به لکو نموونه له ناوچه پیاده بکات که مافی مروف تیادا پاریزراو بیت و شارستانیانه کومه لگای خوی ئاوه دان بکات و هه ر له سه ره تاوه دژی گه نده لی را وه ستین. و نه یلیین جاریکیتر کاته بداته وه.
جه ما وه ر ده بی ئه زموون له راپه رینی 1991 وه رگریت چون ئه و ده ستکه وته مه زنه ی به خوینی شه هیدانی ئه نفال و هه له بجه به ده ستی هینا و له ده ست گورگ رزگاری بوو به لام که وته ناو ده وی چه قه ل زور به دلپاکی و خوش باوه ری هه موو ده سکه وته کانی کرد به گه رووی دوو حیزبی دز و خوفروش و کورد کوژ. تا وای لیهات ئاواتی ئیمه یان کرده خه ونی شاعیران و مادده ی مردووی 140. و هه ر کاتیک ره خنه یکیان لیبگیری ده مانترسینن به قسه هیچ و پووچ گوایه ده ستکه وته کانمان له مه ترسیدایه دژایه تیان ده بیته له ده ست دانی ده سکه وته کان و به رژه وه ندی میللی. به لی کوا ئه و ده سکه وتانه و کوا به رژه وه ندی میللیمان به کوی گه یشتووه دوای بیست سال ده سه لات.؟ ئه گه ر مه به ست له ده سکه وتی حیزبه کان بیت ئه وه راسته نایانه وی ئه و ده سکه وتانه له ده ستیان ده ربچی و بگه ریته وه ده ستی میلله ت. وبه رژه وه ندی میللی ش ئه وه هه ر باس نه که له کورده وه بووین به عیراقی عروبه و داگیرکراوی تورک.
خالیکیتر ئه وه یه گه نجانی کورد پیویسته دوای ئه وه نده قوربانی دانه له شه ری براکوژی به ده ستی ئه و حیزبانه بو بازرگانی کردن به خوینیان هه رگیز باوه ریان پینه کات ئه وانه ئه گه ر شه ری یه کتریش بکه ن به هه ر ناویک بیت هه ر بو به رژه وه ندی حیزبی و ده سه لاته نه ک بو دلسوزی نه ته وایه تیه. ئه و حیزبانه نه ته نیا درو له گه ل ئیمه ده که ن حیزبی میللی نین به لکو سه رو که کانیان باوه ریان به حیزبی خویان نیه بیرو باوه ریان گیرفانه و به س. شه ری حیزبایه تی شه ری ده سه لاته. کوا بزانم کامه حیزبی سیاسی تا ئیستا بو ئیمتیاز و پاره کوکردنه وه و بازرگانی هه ولی نه داوه. ئه مانه هه ر هه موویان یاری فلووسن وقسه یان هه ر ئه وه نده خوشه تا ده گه ن به ده سه لات. به س که گه یشتن ده بن به فیرعه ون و سفله بو گه لی خویان.
به شی دووه م:
پیشنیار بو دوای راپه رین:
سه روک:
له کومه لی دوای راپه رین (کومه لگایکی شارستانی به سیستمیکی دیموکراتیک) سه روک نابی هیچ ده سه لاتی سیاسی هه بیت. سه روک ئه و شه خسیه ته ناسراوه یه که پیویست ناکات بیته هه لبژاردن به لکو به هوی کرده وه که ی چ له ئاست زانستی کولتوری هونه ری مروفایه تی بیت دیته وه ناسین له ناو کومه لگا. نابی مروفیکی داوین پیس و حیزبی بیت. خاو ه ن رابردوویکی پاک و نیشتمان په روه ر بیت .خیله کی نه بیت. تیکه ل بیت له گه ل خه لک. پیویست ناکا ئه و که سه موچه ی تایبه ت پاسه وان یان فیللای هه بیت. ئه ویش هاوولاتی یکه ژیانی وه ک هه ر هاوولاتیه کی تره. سه روک لیره ریزو ده سه لاتیکی مه عنه وی هه یه له ناو کومه لگا و به س.
سی ده سه لاتی ته شریعی و جیبه جی کردن(ته نفیزی) و دادوه ری (قه زایی):
ئه و سی ده سه لاته ده سه لاتی سیاسین و فه رمانبه رن. ئه مانه پیویسته له مروفی پسپور و شاره زا و خاوه ن بروانامه پیک بین . پیویسته دووره پاریزبن له هه ر ریکخراویکی حیزبی ئایینی و ئایدیولوژی. ئه و که سانه دینه هه لبژاردن به پیی پسپوری خویان و ئه رکی خویان وه ک فه رمانبه ر به جی دینین و هه میشه کاره کانی له ژیر ده زگاکانی چاودیری و ده زگای راگه یاندایه. بو کونترول کردنی کاره کانیانیان و گواستنه وه ی راستی کاره کانیان بوناو خه لک.
ئه مانه ده بی په یوه ندی توند و تولیان هه بیت له گه ل جه ماوه ر وه هه موو کا ره کانیان به شه فافیه ت و له رووی زانستی و خزمه تگوزاری بیت. واته ئه گه ر هاوولاتیک پرساری شتیکی لیبکات پیویسته له ماوه ی دوو هه فته یا زووتر وه لام بدریته وه.. و بو هه ر کاریکی کوت و پر که مه ترسی هه بیت له سه ر هاوولاتی ده بی به زووترین کات ئه رکی خوی جیبه جی بکات. بو ئاسووده کردنی دلی هاوولاتیان
هه ر یه ک له و سی ده سه لاتانه ده بی زور شه فاف بن له گه ل خه لک به تایبه ت له باری هه لسو که وت به پاره ی وولات و مافی هاوولاتیان. و هه موو کا ره کانان تومار کراوو بیت و به سا ده یی هاوولاتی بتوانیت په یوه ندیان پیبکات..
ده ستگای چاودیری تایبه ت هه بیت له سه ر هه ر فه رمانبه ریک ویا ئنستیتوو یه ک بو ریگرتکردن له هه ر که مته رخه می یکی فه رمانبه ران و کیشانیان بو به رده م دادکای لیپرسینه وه وه لیسه ندنه وه ی متمانه.
ده زگای ته شریعی وپارلمان:
ده بی له لایکه وه له نزیکه وه له ناو جه ماوه ر بن و ئاگاداری داخوازه کانی هاوولاتیان بن وو له له لایکی تر په یوه ندی توندیان هه بیت له له گه ل ده زگاکانی جیبه جیکردن و خزمه تگوزاری بو ئه وه ی یاسا یه ک دابریژن له سه ر بنه مایکی زانستیانه بیت و له به رژه وه ندی هاوولاتیان بیت. وه بو هه ر مه سه له یکی چاره نووس ساز پیویسته رای متمانه ی خه لک وه رگریت به راپرسی . ئه و فه رمانبه رانی ئه و دهزگایانه ده بی که سانیکی نیشتمان په روه ر و خا وه ن رابردووی پاک و پسپور له باری یاسایی و زانستی له و به شه ی/ به شانه ی که پروژه ی له سه ر ده کات وده بی گوی له هاوولاتیان بگری وهه روها به کرده وه بن نه ک هه ر به لین بده ن و هیچ . نابی له و ده سه لاته ی وه ریگرتوه به متمانه استغلال بکات وه ک(قودره ت) و موچه که شی پیویسته مه عقول بیت له ئا ست بروانامه که ی دا بیت. وهک هه ر هولاتیکی تر له ناو کومه لگا..
ده زگاکانی خزمه تگوزاری و جیبه جی کردن: وزاره ت و ئه نستیتوکانی/ به ریوبه راتی
ئه مانه سترکتوری (هه یکه لی) سیستمی شارستانی له خوی ده گریت نموونه ش:
دارایی و سامان: بودجه ی وولات
پیشه سازی و به رهه م هینان : سه رچاوه کانی داهات
خویندن و زانست و تکنولو ژی : پیشکه وتنی وولات
ته ندروستی و پیشخستنه کانی
ناوخویی وپولیس
به رگری
ماف و دادپه روه ری
په روه رده
هونه ر و کولتور
راگه یاندن
خزمه تگوزاری و پیلان دانان.
بازرگانی
په یوه ندی دیپلوماسی
ژینگه
و هتد......
پیویسته هه ر ده زگایک له مانه فه رمانبه ره کانی له مروفی خاوه ن بروانامه و پسپوری دامه زراو بیت تایبه تمه ند له و که رته ی خزمه تگوزاری ده کات دوور له هه ر ئایدیولوژی سیاسی و دینی وبی جیاوازی خزمه ت بکات و .. فه رمانبه ران ده بی به به رده وامی زانستی خویان نویژه ن بکه ن و زانستیان پیشکه وتووبیت له که ل زانستی نویی و کاره کانیان هه میشه له ژیر کونترولی ده زگای چاودیری بن له به رژه وه ندی هاوولاتی و کومه ل . و پیویسته هه موو فه رمانبه ریک له ریگای ده زگای چاودیریه وه
په سه ند بکریت له کاتی دامه زراندنی له ناو ده زگایکی خزمه تگوزاری. وپیویسته ناوه ناوه راپورتی
خزمه تگوزاری خوی بدات به ده زگای چاودیر تاوه کو تووشی نه خوشی گه نده لی و دزی نه بن وهه روها په راویز کردنی ده زگاکان له ئایدیولوژیای شه خسی و راسیسم و ناوچه گه ری و خزم خزمانه و هتد بو ئه وه ی کومه لگایکی شارستانی و پیشکه وتنخواز بیته ئارا و هه روها. بو ئه وه ی متمانه دروست بکات له نیو هاوولاتیان .
چاوخشاندندیک بکه ین به سه ر چه ند ده زگایکی زیندوو و کاریگه ری ناو کومه لگا بو نموونه:
ده زگای راگه یاندن
ده بی ده زگایکی ئازاد بیت و هه واله کان به راستی بگوازیته وه بو جه ماوه ر و به ئازادی بتوانیت زانیاری کو بکاته وه له ناو کومه لگا بی گیروگرفت . و ده زگایکی ره خنه گر بیت و که موکورتی ناو کومه ل له گه ل ده زگاکان راشکاوه باس بکات. و هیچ سانسوری له سه ر نه بیت له هیچ لایه نیک. بو به رز کردنه وه ی ئاستی ووشیاری جه ماوه ر. .
دادگا
ده بی دامو ده زگایکی ئازاد بیت و به پیی ئه و ده ستووره ی که پارلمان به ره زامه ندی و ده نگ و به رژه وه ندی هاوولاتیانه دایرشتوه کار بکات. دوور له هیزی هه ر لایه نیکی سیاسی وه یا شه خسی و مافی هاوولاتی له سه رووی هه موو راچاو بکات بی هه ر جوره جیاوازی و بو ئه وه ی متمانه ی هاوولاتی له ده ست نه دا. و هه روه ها پیویسته هه موو جوره پاریزه ری و لیکولینه وه و به لگه نامه بو هاوولاتی و دادگا فه راهم بکریت بو پیشخستنی دادگای ره وا..
پولیس:
ده بی له به رژه وه ندی هاوولاتیان بیت زانستانه وشارستانه هه لسوکه وت بکات و به پیی ده ستووری وولات
فه رمان به جی بینیت . وده بی هیزیکی ناوبژیکه ر بیت نه ک ته عدا له هاوولاتی بکات و خزمه تی له پیناو پاراستنی گیان و مالی هاوولاتیان بیت .پولیس ده بی به رده وام له خولی راهینان بیت له گه ل ده ستووری وولات و رونکردنه وه ی بو خه لک هه بیت بو ئه وه ی متمانه ی جه ماوه ر له ده ست نه دا و جه ماوه ر هاوکاریان بن له ئه رکه کانیان و پیویست نه بیت پولیس ترس له سه ر هاوولاتیان دروست بکات به ناوی ئاسایش نیشتمانی و ببیته ده زگایکی توقینه ر له به ر چاوی خه لک. وهه روها پولیس نابی له به رژه وه ندی لا یه نیک دژی لایه نیکی تر بیته به کارهینان. ده بی زور بیلایه ن بیت.
سامان و دارایی:
پیویسته ئه و ده زگایه که ئه مانه ت داری سامانی میلله ته زور شه فاف و راستگو بیت له گه ل میلله ت. و پسپوری لیهاتوو بن له ئه رکی دارایی و به رده وام هاوولاتیان ئاگادار بکه نه وه له کارو خه باتیان له ریگای ده زگاکانی راگه یاندن و داهات و خه رجی وولات و دابه ش کردنی دارای به شیوه یکی دلسوزانه و نیشتمان په روه رانه خزمه ت بکه ن و دووره په ریزبن له دزیو گه نده لی تا ئه وه ی ده زگای چاودیری مالی بتوانن ئاماره کانیان پشتراست که نه وه. و هاوولاتی بتوانی له راستی و دروستی کاره کانیان بگات له ریگای
ده زگای راگه یاندنه کانه وه.
.
هیزی به رگری:
بو وه به رهینانی هیزیگی سه ربازی نه ته وه یی به توانا بو پاراستنی سنووری وولات له ده ست دوژمنی
ده ره وه یی. و له هه مان کاتدا هیزیکی ئاشتیخواز بیت وله به رژه وه ندی میللی خه بات بکات وته نیا به پیی ده ستووری وولات بجولیته وه و هیچ خوی تیکه لاوی له کاری پاراستی ناوخویی وولات نه کات .
.
کومه لگای شارستانی پیویسته به رده وام په ره بستینی و له گور پیویستی هاوولاتیان داموده زگا دروست بکات له سه ر بنه مای زانستی بو ئاسان کردنی و ریکوپیک کردنی کاروباری هاوولاتیان.
ریکخراوه کانی حیزبی و ئایینی مروفایه تی و کولتوری ئه نجومه نه کومه لا یه تیه کان هه موویان:
هه موو ئه و ریکخراوانه ده بی له ده ره وه ی ده سه لات خویان راگرن و به ئازادی و شارستانیانه به کاره کانی خویان هه لسن بو هاوکاری مروفاتی و پته و کردنی دوستایه تی و رووحی نیشتمان په روه ری له نیوان خه لک و هینانه دی ناسنامه ی میللی.
ها وولاتی:
مافی هه ره گه وره ی هه یه له سیستمی دیموکراسیدا چونکه به رهه می ده نگی هاوولاتیه که کومه لگایکی شارستانی له دایک ده بیت بو ئاسووده یی و ته بایی و یه کسانی ومروفایه تی . ریزگرتن له مافی مروف و لابردنی جیاوازی جوغرافیایی و خیله کی به هه موو جور وریزگرتن له یه کسانی مافی یه کتری له ناو کومه لگا و به کار نه هینانی ده سه لاتی شه خسی وریز گرتن له ده ستووری وولات و چاودیری له سه رو سامان و ژینگه ی وولات وهاوکاری یه کتری دوور له هه ر جیاوازی و هه ولدان بو به کارهینانی به رهه می خومالی و پاراستنی هه ستی نیشتمانپه روه ری ئه رکی هاوولاتیه .
.
د. بورهان زه نگنه
2011 /2/20.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست