کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان بۆ ئاگاى لە KNN نیە؟

Wednesday, 23/05/2012, 12:00


ئێمە كۆمەلێك لە كارمەندان و هەڵسوراوانى بزوتنەوەى گۆڕانین، كە لە هەردوو هەڵبژاردنەكان دا رۆڵى ئاشكراو كاریگەرى خۆمانمان هەبوە و لەسەر حسابى گیرفانى نیو بەتاڵى خۆمان لە بارەگا و چادر و ماڵەكاندا كارمان كردوە و گەرەك بە گەرەك گەراوین بۆ گەیندنى بەرنامەى پیرۆزى بزوتنەوەكە و گۆرینێكى بنەرەتى لە سیستەمى حیزبایەتى حوكم لە كوردستاندا..
وەك لە رونكردنەوەیەكدا كە لە هاوینى پاردا لەسەر گۆڕان و KNN بڵاومان كردەوە و لە چەند سایتى جیاواز و رۆژنامەدا ناو بەناو راى خۆمان دەنوسین و بڵاوى دەكەینەوە، ئێمە ئەوەى بە گۆڕانمانەوە ئەبەستێتەوە، بەرنامە سیاسیى و ئامانجەكەیەتى بۆ گۆڕانێكى بنەرەتى لە شێوەى حوكم لە كوردستان دا،ئەگینا نە پۆستمان دەوێت و نە پارە و نە ئیمتیازات، پیرۆز بەوانەى چاوەرێین.
ئێمە لە سەرەتاوە هەستمان بە هەندێ كەم و كورتى دەكرد لە شێوەى كارى گۆڕان و ئەو لادانانە لەوانە (شێوەى دانانى ئەندام پەرلەمنتارەكانى كوردستان و بەغداد) نا شەفافیەت لە پارە و تعین بون لە دەزگاكان و گەندەڵى لە دەزگاى راگەیاندن بە تایبەتى تەلەفزیۆنىKNN و دانانى حیمایەى زۆر ئەوانە كاریان لەسەر ئێمە نەبوو، هەر بۆیە رۆڵى كاریگەرمان بینى لە خۆپیشاندنەكانى شوباتى پار و بەردەوام بوین لە چالاكیەكانمان و حەراسەتى شەوانى گردەكە لە سلێمانى باشترین نیشانە بوو، ئەویش لەبەر ئەوەى جەختێكى زۆرى سیاسى و ئابورى و عەسكەرى لەسەر بزوتنەوەكە هەبوو و پێویست بوو هەمومان یەك دەنگ و یەك هەڵویست بین بەرامبەر بە دەسەڵات.
وا سالێك بەسەر بار ئەو بارە ناهەموارەدا تێدەپەرێت و گۆران خەریكە دەچێتە قاڵبى حیزبێكى تەقلیدى وەك هەموو حیزبەكانى تر، بوجە وەردەگرێت و مەترسى نەماوە لەسەرى بۆیە ئێمەى هەڵسوراوانى راستەقینەى بزوتنەوەكە، پێویستە قسەى خۆمان هەبێت و لەو جێگایەى كە كەم و كورى و ناعەدالەتى و گەندەڵى دەبینین، بە دەنگى بەرز قسە بكەین باسى بكەین، خۆشى كاك نەوشیروان هەمیشە لە كۆبونەوە و نوسین و چاوێكەوتنەكانیدا باس لەوە دەكات و هانى داوین كە نابێت لە كەم كورى و ناعەدالەتى و گەندەڵى بێدەنگ بین..
ئێمە تا كەیی گرنگترین دەزگاى راگەیاندن بەم شێوەیە بمێنێت؟
1. ئێمە پاریش باسى بەرێوەبەرى KNN مان كرد و باسمان كرد كە كابرایەكى گەندەڵە و پارەى ریكلام دەخوات، بەڵام هیچى لەگەڵدا نەكرا تا خۆى وازى هێنا و چوە شوێنێكى باشتر لەناو گۆڕان دا. ئێستاش هەمان بۆچونمان لەسەر بەرێوەبەرى تازە (وشیار عەبدوڵڵا) هەیە و چەند دڵسۆزێكیش لەسەریان نوسى، كە وەك حاكمى موتڵەق تەسروف دەكات و پشتى بە چەند لێپرسراوێك بەستوە، ئەگینا كەس هەیە بەقەدەر ئەو موچەى هەبێت!! بە كارتى موبایلەوە مانگانە نزیكى 3 ملیون دینار وەردەگرێت!! تواخوا بۆ ناپرسن بەرێوەبەرى كەناڵەكانى تر كە بە گەندەڵیان دا ئەنێین چەند وەردەگرن!
2. وشیار خۆى دەستنیشانى دەكات كێ دێتە سەر تەلەفزیۆن كێش لە عومریدا ناو تەلەفزیۆن نابینێ!!كێ لەوێ كار دەكات و كێ فت دەكات!!چەندى گەنجى وەك ئێمەى دەركرد تەنها لەبەر ئەوەى لە تەكەتولەكەى ئەو نەبوین بە ئارەزوى خۆى لیستى رەشى بۆ ژمارەیەكى زۆر لە نوسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنوسى رەخنەگر دروست كردوە..بەڵام كەس ناڵێت چۆن لە كەناڵەكە ماستا و بۆ بەرپرسانى یەكێتى و پارتى دەكات و هەموو ئێمەى شەرمەزار كرد كە پرسیار لە لێپرسراوانى پارتى و یەكێتى دەكرد (سەیرى چاوپێكەوتنەكەى لەگەلأ مەلا بەختیار بكەن)
1. باشە توخوا تەلەفزیۆن هەیە یەك كەس بیبات بە رێوە؟؟ ئەم KNN نە نەبێت، ئەم خۆى لە مسئولەكانى گۆڕان نزیك خستۆتەوە وەكو جارانى لە كۆسرەت رەسولأ، ئیتر هەڵسوراوان و جەماوەریش با خۆیان چى دەڵێن بیڵێن! باشە ئێمە داواى بە سیستەمكردنى حكومەت دەكەین، باشە نابێت جارێ لە خۆمانەوە دەست پێ بكەین و كەم و كوریەكانى خۆمان بگۆرین، باشە توخوا چۆن ئەتوانین داواى گۆڕان لە حكومەت و دەسەڵات بكەین، بەڵام خۆمان نەگۆرین و گۆڕین لاى ئێمە بڤە بێت! داواى بە سیستەمكردنى دام دەزگاى حكومەت دەكەین، بەڵام نەماتوانیوە خۆمان بە سیستەم بكەین.
2. KNN گەورەترین دەزگاى بزوتنەوەى گۆرانە و زوربەى هەرە زۆرى بوجەكە بۆ ئەم دەزگاییە، بەڵام بە یەكێ لى بێ سیستەمترین دەزگاى كوردستان دا ئەنرێت، ئایە بینیوتانە بەشى گرنگى تەلەفزیۆن كە (هەواڵ و بەرنامە) یە بێ لێپرسراو بێت و هەموو حساباتى تەلەفزیۆنەكە لەژێر رەحمەتى مودیرا بێت!؟
3. ئەرێ كەس پرسى وشیار لەقەبى (بەرێوەبەرى گشتى) لە كوێوە هانى !! ئەم بیدعەیە هى كێیە!! تۆ بلێیت ئەمەش دایرەى حكومەت بێت؟
4. هەر لەم مانگەدا بەرێوەبەرى گشتى !! هاوكارانمان (حەمەى مانگر و خونچە و عامرى) مێردیان دەركرد، تەنها لەبەر ئەوەى توانیان چەند رەخنەیەكى ئیدارى لە جەنابى عالى بگرن!!!كە ئوتوبیلى تەلەفزیۆن تەنها و تەنها بۆ خۆى تەرخان كردوە!!
5. لە كوێى دنیا یەكێك معاشى 3 ملیونى هەبێت و كرێ خانوشى وەربگرێ؟؟ مودیرى ئەم تەلەفزیۆنە نەبێت !! باشە بۆ ئێمە بە كات و پارەى خۆمان بیكەین و فلسێكیش وەرنەگرین و زوربەمان بە كۆڵەمەرگى ژیان ئەبەینە سەر!!؟؟ئەویش 3 ملیون و كرێ خانوو وەردەگرێ و وەك ئێمەش (گۆڕانخوازە) و لە پێش ئێمەوەیە !!
6. بۆ كرینى خانوو پارەیەكى باشى لە گۆڕان قەرز كرد (وەك گۆڕان بانك بێت) ئەپرسین ئایە هەموو كەس ئەتوانێت پارە لە گۆڕان قەرز بكات؟؟ یان ئەمە تەنها بۆ هەندێ كەسى تایبەتە، ئایە وشیار پارەكەى داوەتەوە؟
7. نامانەوێت هەندێ ئەمسەر و ئەوسەرى ناو تەلەفزیۆنەكە باس بكەین با گەندەڵەكان پێمان خۆش نەبن، چاوەرێى چاكسازین لەناو تەلەفزیۆنەكەدا.. ئەگینا لە نوسراوێكى تردا باسى هەندێ شتى تر دەكەین..كە زۆر لە هاورێیانمان ئەزانن مەبەستمان چیە!
كۆمەلێك لە خەمخۆرانى گۆڕان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە