دەستەكە ئاشكرا بوو، كێ لە نەبەز گۆرانى دا؟
Tuesday, 17/11/2009, 12:00
پاش ئەوەى گۆڤارى جیهان لە ژمارە 20 لە ڕاپۆرتێكدا فەزیحەى ئەندام پەرلەمانێكى یەكێتى بە ناوى (گۆران ئازاد حەمە گەمحان) ئاشكرا كرد كە هەلسا بوو بە تەزویر كردنى وسوڵاتى پارە بەناوى هاوڕێیەكانى و هەوڵى دزینى زیاتر لە سەد ملیۆن دینارى خوێندكارانى زانكۆى كۆیە. ئەو ئەندام پەرلەمانە، بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵى ئەوە دابووە لە دەرفەتێكدا تۆڵەى خۆى بكاتەوە. وەك خۆشى لاى هاوڕێكانى باسى كردووە، كە پێویستە ئەو پەیامنێرى راپۆرتەكەى كردووە، بەهەمان دەردى نەبەز گۆرانەوە بچێت. لێرەدا ئێمە پرسیارێك لە مامۆستا گۆران ئازاد دەكەین و دەڵێین ئەگەر تۆ لاى چەند كەسێك لە دارودەستە چەقۆكێش و مامستاو چییەكانت باست نەكردووە، فەرموو بیسەلمێنە،چونكە ئێمە بەروار و شوێنى ئەو مەجلیسەى كە قسەكانت ئاشكرا كردووە دەزانین و تەنانەت ناوى ئەو كەسانەش كە لە دانیشتنەكە ئامادە بوون دەزانین.
بەپَى هەندێك زانیارى كە لە كەسێكى نزیك گۆران ئازادەوە وەرگیراوە، ئێستا ئەو لیژنەیەى كە یەكێتى بۆ لێكۆلینەوە لەسەر ئەو فەزیحەیە دروستى كردبوو، بە بڕیارى مەكتەبى سیاسى راگیراوە، گوایە ئەمە دەبێتە هۆى شكانى یەكێتى . هەوەها گۆران ووتبووى (من هیچ ترسم لە لیژنەكە نەبوو، چونكە لاوازترین كەس دانرابوو، بۆیە بێدەنگ كردنیان زۆر ئاسان بوو). وەك لە راپۆرتەكەى جیهان هاتووە، ئەو لیژنەیە لە چەند حاكمێك و یاسا ناسێك پێك هاتبوو كە خۆشیان ئەندام پەرلەمان بوون.
دواین قسەى گۆران ئازاد لەو شەوەى كە دواى خواردنەوەیەكى زۆر لاى برادەرەكانى باسى كربو. وتویەتى (من حەزم نەدەكرد لە گەڵ نەبەز گۆران بكەومە شەڕ، پێش بڵاوكردنەوەى راپۆرتەكەش هەوڵى زۆرم دا لەگەڵ نەبەز كە بڵاوى نەكاتەوە... واستەى دنیام كرد.. بەڵام ئەو خۆى بە عەنتەر زانى و بڵاوى كردەوە، منیش ناچار بووم بیكەمە عیبرەت، دەبێ پەیامنێرەكەشى بەو دەردە ببەم).
تێبینى : گۆران ئازاد ئەندام پەرلەمانى یەكێتیە، ماجستێرى هەیە لە قانون، بەڵام گۆڤارى جیهان پەردەى لەسەر هەڵماڵى و ئاشكرایكرد كە ئەو تەزویرچییە و دزیشە .............ئێمەش ئاشكرامان كرد كە چەقۆكێشە. ئەمە حاڵى پەرلەمانى كوردستانە..
بۆخوێندنەوەوى ڕاپۆرتەكەى گۆڤارى جیهان كلیك لەسەر ئەمە بكە
http://www.jehan-press.com/Articles/4/7723.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست