ئیمە خەلكی هەڵەبجەین دژە بەگەندەڵین
Sunday, 12/07/2009, 12:00
سەرەتا لاى هەمووان ئاشكرایە دەسەلاتی ئەم دوو بەماڵەیە چەند و بای چەند گەندەڵیاتن هەیە لێرەدا من نامەو ێت بچەمە سەردرێژەى گەندەڵیەكانیان بەلام ئەوەندەتان پێدەڵیم بۆ لەهەڵەبجەى شەهید هاولاتیەكی بی دەرەتان سەرتان بۆنەوى نەكات و چەندین جار لێتان نەپارێتەوە ناوى ناخەنە لیستی ئەو خانوانەى كە حكومەتى عیراقی بۆ هەلەبجەى دەكاتەوە تەنانەت گەندەلیتان خستە ناو پرۆژەى عیراقەوە . بەراستی ووتەى سەرۆكەكەتان راستە كەووتى كە ئەم ئەزموونە دەگوازینەوە بۆ عیراق بەخوا بەراستی گواستانەوە ئەوانیشتان فیری هەمان بەزمی خۆتان كرد و بگر خراپتریش ئەگەر دەزگایكی هاوشیوەى نەزاهە هەبوایە ئەوا یەكەم كەس قائیمقام و سەرۆكی شارەوانى هەلەبجە لەبرى سودانی وەزیری بازرگانى عیراق دادگاى دەكران چونكە ئەمان ئەوانیان فیری ئەزموونى گەندەلی كرد یان .لەچەند كۆرو كۆبونەوەیەكدا هەندی بەرپرسیان دەڵین ئیمە { چۆن ئەم ئەزموون بدەینە دەستی كەسانی بێ ئەزموون } ئەى بێ ئەزموونن بۆچی هەڵبژراردن دەكەن و ئەى بێ ئەزمونن بۆچی شەریكی دەسەلاتتانن .من پێتان دەڵێم ئەگەر ئیوە بەبێ ئەزموونیان دەزانن ئیتر هەلبژاردن و ئەم هەموو هەلاهەلایەى بۆچییە خۆتانى بێ ئەزموون ئەزموونەكەتان چۆن بەڕێوە بردوە ئاوا بەڕێوەى بەرن بەخوا راست دەكەن بی ئەزموون ببون لەسالی 1992 بۆیە دواى سالێك سەر و مال و پارەى میللەتان دزى و هەمووى میللەتان بەگژى یەكدا كرد , { بەبرادەرانى گۆران دەڵێم بۆ وابی دەنگن لەئاست ئەوو هەموو قسەكانى مەلا بەختیاری و هەندی بەرپرسیان كەمن بۆخۆم شاهیدی ەچەندین وتاریان لەسایتەكەیان كە دەلێن ئەم ئەزموونە نادەینە دەست كەسانی بێ ئەزموون } ئەى ئێوە بەئەزمونن ئەى بۆ سەرۆكی ئەنجومەنى وەزیرانتان لە چەدین جێگادا دان بەگەندەڵی حكومەتەكەیدا دەنیت ئەگەر ئێوە بەئەزموون بۆتائیستا پەیرەوى دوو ئیدارەى دەكەن ئەگەر ئیوە بەئەزمونن بۆ تەقەبوولی گۆرڕان ناكەن و شەو رۆژتان داوەتە دەم یەك لەترسی گۆران . ئەگەر ئیوە بەئەزموونن بابزانین گەل كێی دەویت و دەنگ بەكی دەدات نەك بەپول و پارەو كۆمپیوتەر هەلیان خەلەتینین .من شایەتی ئەوە دەدەم كە لە %85 كارمەندانى حكومى دەنگتان ناداتێ ئەى دەسەلاتى بە ئەزموون لە بەئەزموونیدا.
.حەزدەكەم لەم چەند دیرەتان بۆ باسبكەم چونكە لەكاتى نوسینی ئەوەى سەرەوەدا لەتەلەفزیۆن پزیشكەكان لەگەڵ چەند بەرپرسسێكی سەردەمى بێ ئەزموونیان كۆبووبونەوەو كات 2.5 ی پاش نیوەرۆ رۆژی 6/7/2009 كەنالی بەناو گەلی كوردستان كەتەنها لەخزمەتى حزبدایە نەك گەل .دكتۆریكی بەڕێز باسی ژیانی خۆی كرد كە پاش سالێك ئەمجا شەهادەكەیان بۆ تعدیل كردبوو ئیتر كامە یە بەئەزموونیتان كەدان بەشەهادەى وولاتیكی وەك نەمسا نەهَیین , دكتۆرێكیش باسی پرۆژەى یەكی كرد كە بۆمندالانی كەررولاڵ بوو د.بەرهەم زۆر بەشانازییەوە دەلیت د. تایەر خو ا رزقیدان من لەملاو لا بۆتان پەیدادەكەم چۆن پەیداى دەكەى دووملیۆن دۆلار بەو ئاسانیە ئیتر كوا دارایی كوا شەفافیەت كوا بەئەزموونیتان بوجەى شەفافتان چۆنچۆنی پەیداى دەكەى , لەهەمان كۆبوونەوەدا كاك كۆسرەت مداخەلەیكی زۆر كەمى كرد ئەویش ووتى تائیستا هەموو پرۆژە و شتەكان بەمیزاجی شەخێی و بەرپرسەكان كراون بۆیە دەبیت لەمەولا بیگۆڕین .
كاك نەوشیروان كاوەى كورستان دژى گەندەڵى و زۆردارى و نەزان
دانەرى ئەقلی دروست وبوونەوى ژیان بەدیهینەرى یەكسانی و گۆران
هەلەبجەى شەهید 6/7/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست