سه را ی ئا زادی ئومێدی چه وساوه كان

Tuesday, 08/03/2011, 12:00






سه را ی ئا زادی له ناو جه رگه ی شاری سلێمانیدا بووه ته ئه و شوێنه ی كه هه موو روومان تێكردووه و به رده وامیش ئاپۆرای ئه و خه ڵكه له زیاد بووندایه ..


كا تێك ده روانیته ئه و سه رایه و دیمه نی ئه و خه ڵكه ده بینی هه ست ده كه یت هه موو ڕوو خۆش له گه ڵ یه كتر و توڕه به رامبه ر ده سه ڵات....

شتگه لێكی زۆر جوان له م سه رایه وه سه ری هه ڵداوه و خه ریكه ده بێته كه لتوور بۆمان .له وانه یه كتر قه بوڵ كردن به هه موو بیر بۆچنه جیاوازه كانه وه ، هه موو بونه ته یه ك ده ست ،له را دیكاڵێكی ئیسلامیه وه بۆ را دیكاڵێكی عیلمانی، له ئه و په ڕی چه په وه بۆ ئه وپه ڕی ڕاست، له كرێكارێكه وه بۆ فه رمانبه رێك، له نه خوێنده وارێكه وه بۆ مامۆستایه كی زانكۆ،له كه سێكی سكۆلاره وه بۆ كه سێكی نا سكۆلار.


ئێره ئه و شوێنه یه كه هه موو حه ز و خه ون و ئا ره زوو داهاتومانی تێدا ده بینینه وه...ئێره ئه و شوێنه یه كه هه موو كورد چاوی ئومێدی تێ بڕیوه و بوه ته ئه و شوێنه ی كه له سه ردان بۆ ئه م شاره ناتوانی نه چیته ئه و جیگه یه و سه ردانی نه كه یت. هێنده پیرۆز بووه تاكو خه ڵكانی موسڵمان و نوێژداره كان له بری بچن له مزگه وته كان ده ست به نوێژ بكه ن،ده چن و به كۆمه ڵ له م سه رای ئا زادیه به كۆمه ڵ نوێژ داده به ستن ، چونكه هه موو وا هه ست ده كه ن ته نها جێگه یه مرۆڤ هه ست به ئا رامی و پاكی ده كات!...هه ست كردن به وه ی ته نها جێگه یه دوور له خۆ په رستی و رق و تۆڵه .دوور له ئیها نه و سۆكایه تی و زه لیلی، دوور له دزی و گه نده ڵی و چه ته یی ، دوور له سه ر شۆڕی و به د ڕه وشتی ، دوور له چاو سوركردنه و تۆڕه بوون و هه ڕه شه ی نان بڕین له یه كتر، دوور له وه ی ببیته جاسوس و ماستا و چی و ڕیای كه ر.


ئێره ئه و شوێنه یه ده ساڵاتداری خوێن ڕێژ چه ندینی لێ بریندار و شه هید كردوون كه چی تاكو ئێسته ئه مان به خه نده وه له دوژمنی خوێن ڕێژ ده ڕوانن و ئا ڵای كوردستانیان ره نگاڵه كردووه به خوێنی شه هێده كانیان . ئێره ئه و شوێنه یه هه موو پێكه نینیان به عه قڵی بكوژان دێت ! و گا ڵ ته ش به چه ك و جبه خا نه زۆرانه ده كرێت كه ده یا نه وێت چا و ترسێنی چه وساوه كانی پێ بكرێت.


ئێره ئه و شوێنه یه كه بووه ته ئومێدی خه ڵكی چه وسا وه و به ش خوراو ،جێگه ی ئه وانه ی كه ڕا په ڕینی به هاری 1991 دژ به به عس كرد بۆ ئا زادی و یه كسانی بۆ ژیانێكی باش تر. ئه مان هێشتا پێیا ن وایه درێژه پێده ری خه باتی ئه و چه وساوانه ن كه له ئا داری 1991 ڕاپه ڕین و ئه مانیش درێژه پێده ری ئه و مێزووه ن و ده ڵێن خه بات به رده وامه تاكو كه سێك بچه وسێته وه جا به ده ست كوردێكی خوێن مژ بێت یان دوژمنێكی خوێن مژ...


سه رای ئا زا دی بووه ته ئومێد و خه ونی هه موو شار و شارۆچكه و دێهاته كانی كوردستان، بۆ یه به به رده وامی ڕۆ ژانه له زاخۆوه تاكو خا نه قین له رێگه ی په یوه ندی ته له فون و سایته ئه له كترۆنیه كان و فه یس بووكه وه ده خوازن دوا كاری ئه م سه رای ئا زادیه بزانن ..


سه را ی ئا زادی ئه و شوێنه یه كه ده توانی نه مامی ئازاد و یه كسانی خۆتی تێدا بچێنیت ئه و جێگه یه یه ده توانی رق و تۆ ڵی تێدا زینده به چا ڵ بكه یت...شوێنێكه خۆت به نامۆ نازانی تێیدا و هه ست هه ست ده كه یت ماڵی هه موانه بێ جیاوازی له ره نگ و فكر و ره گه زدا و ئا ره زووه كانت تێیدا له دایك ده بنه وه...س


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە