کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتوو له‌هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هه‌رِه‌شه‌ و گورِه‌شه‌ى نووسه‌رانى لیستى ده‌سه‌لاَت ...!!

Tuesday, 23/02/2010, 12:00


دواى ئه‌وه‌ى له‌دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ى ئاوێنه‌ و چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك مامۆستا ئوسماه‌ جه‌میل عه‌لى سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتوو له‌هه‌ولێر، چاونه‌ترسانه‌ و بوێرانه‌ تیشكى خسته‌ سه‌ر ته‌زویرى لایه‌نى ده‌سه‌لاَت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و وتى: هه‌ولێر پایته‌ختى ته‌زویره‌، خه‌ریكه‌ به‌ناو نووسه‌ر و رۆژنامه‌ خه‌له‌َتاوه‌كانى سه‌رانى ده‌سه‌لاَت ئه‌م هه‌له‌ بۆخۆیان بقۆزنه‌وه‌ و له‌رێگه‌ى چه‌ند وتارێكى شه‌رِه‌نگێز ئامێز و سه‌رتاپا ته‌شهیر و ناوزرِاندن و له‌ترسى ده‌رچوونى ئه‌و كاندیده‌ هێرشى بێ شوومار ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتوو له‌هه‌ولێر و تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌خه‌نه‌ پاڵ گوایه‌دژى هه‌ولێره‌..

سه‌رجه‌م رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانى لایه‌نى پارتى دیموكراتى كه‌وتوونه‌ته‌ خۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر ئه‌و كاندیده‌ به‌هێزه‌ و تۆمه‌تبارى بێماناى ده‌خه‌نه‌ پاڵ ..
شایانى باسه‌ ماوه‌ى سێ رۆژه‌ كۆمه‌ڵه‌نووسه‌رێكى سه‌ر به‌لیستى ده‌سه‌لاَت له‌دووتوێى رۆژنامه‌ى هه‌ولێر راشكاوانه‌ هێرشى نارِه‌وا ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتوو له‌هه‌ولێر و وشه‌ى نه‌شیاوو ته‌شهیر و ناوزرِاندن ده‌خه‌نه‌ پاڵیه‌وه‌ ..!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە