کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستا عمر عبدالعزیز لە كونكرەی حیهانى ئیسلامی داوای كرد كەلی كورد كیشەی هەیە ئەبیت بە ئاشتیانە جارەسەر بكریت و توبارانى توركیاو ئیرانیش

Wednesday, 30/06/2010, 12:00


مامۆستا عمر عبدالعزیز به‌نوێنه‌رایه‌تی زانایانى كوردستان وته‌یه‌كى له‌كۆنگره‌ى یه‌كێتى زانایاندا پێشكه‌ش كرد

پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ سێیه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى زانایانى جیهانى ئیسلامى له‌شارى ئه‌سته‌نبول به‌ئاهه‌نگێكى فراوان ده‌ستى پێكرد، ئه‌مرِۆ وته‌ى نوێنه‌رانى ناوچه‌و وڵات و گه‌لانى جیهان پێشكه‌ش كران.

به‌رِێز مامۆستا عمر عبدالعزیز به‌نوێنه‌رایه‌تیى زانایانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ئاماده‌ى كۆنگره‌كه‌بوون وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و، تێیدا بیرى ئاماده‌بووانى خسته‌وه‌كه‌هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌جیاجیاكان به‌رِه‌نگ و زمانى جیاجیاوه‌ئوممه‌تى گه‌وره‌ى ئیسلامى پێك دێنن و، ئایینى پیرۆزى ئیسلام ئه‌و جیاوازییه‌ى كردۆته‌خاڵى هێز و، تایبه‌تمه‌ندیى گه‌لانى پاراستووه‌و، گرنگیى به‌هاوسه‌نگیى لایه‌نه‌جیاجیاكان داوه‌.

بۆیه‌به‌رِێزى داواى كرد له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌كه‌نوێنه‌رایه‌تیى گه‌لانى جیهان له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئاگاداربن كه‌گه‌لى كورد كێشه‌ى هه‌یه‌و، ده‌بێ ئه‌و وڵاتانه‌ى كوردیان تێدایه‌به‌شێوه‌ى ئاشتییانه‌كێشه‌كه‌له‌گه‌ل هاوڵاتیانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

هه‌روه‌ها پێشنیارى كرد كه‌داوا بكرێ له‌وڵاتانى دراوسێى كوردستان به‌زووترین كات بۆمبارانى گوند و سنووره‌كانى كوردستان رِابگرن، كه‌بووه‌ته‌هۆى ئاواره‌بوونى هه‌زاران هاوڵاتى و، سووتانى بێستان و رِه‌ز و زه‌وى و زاریان.

له‌كۆتایی وته‌كه‌یدا به‌رِێز مامۆستا عمر عبدالعزیز بیرى زانایانى ئاماده‌بووى كۆنگره‌ى خسته‌وه‌كه‌رِابوونى ئیسلامى پێویستیى به‌كه‌سانى ده‌روون پاكه‌و، عه‌قڵى حه‌كیم و، دڵى بێدار و، هیممه‌تى به‌رز و، ده‌ستى خاوێن و گوشادى ده‌وێ.. تا له‌خه‌وش و خاشاك خاوێن ببێته‌وه‌و رِۆڵى خۆى له‌ژیانى هاوچه‌رخى مرۆڤایه‌تیدا ببینێ.

شایانى باسه‌كۆنگره‌كه‌تا سبه‌ینێ ده‌خایه‌نێ و، برِیاره‌له‌ماوه‌ى داهاتوودا سه‌رۆك و ئه‌ندامانى سكرتاریه‌ت هه‌ڵبژێرنه‌وه‌و، پیاچوونه‌وه‌ى پێرِه‌وى ناوخۆ بكرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە