له راپرسییه‌كدا 51% ی به‌شداربووان پێیان باشه یه‌كگرتوو به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كان بكات
Sunday, 15/11/2009, 12:00
له میانه‌ی راپرسییه‌كی ماڵپه‌ری گازی له باره‌ی شێوازی به‌شداری یه‌كگرتوو بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دا كه راپرسیه‌كه چوار پرسیاری خستبووه پێش چاوی خوێنه‌رانی له‌باره‌ی شێوازی به‌شداری كردنه‌كه‌ی كه 10407 كه‌س به‌شداری ئه‌و راپرسییه‌یان كردووه و تیایدا هاتووه ئایا یه‌كگرتوو به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری بكات له هه‌لبژاردنه‌كاندا یان له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی وه یاخود لیستێكی ئیسلامی پێك بهێنێت و یان له‌گه‌ڵ لیستی گۆران‌دا پێكه‌وه به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كان بكه‌ن .
له ئه‌نجامی راپرسیه‌كه‌دا زۆرینه‌ی به‌شداربووان رایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووه كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكات ..
له خواره‌وه رێژه‌ی ده‌نگی به‌شداربووان كه له راپرسییه‌كه‌ی گازی ده‌رچووه له‌باره‌ی دیاری كردنی شێوازی به‌شداری یه‌كگرتوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی بۆ كراوه :
ئایا یه‌كگرتوو به چ شێوازێك به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات ؟
به لیستێكی سهربهخو ...... 5293 كه‌س .... 51%
له‌گه‌ل لیستی هاوپه‌یمانی ..... 2013 كه‌س .... 19%
پێكهێنانی لیستێكی ئیسلامی ...... 935 كه‌س .... 9%
له‌گه‌ل لیستی گوران ..... 2166 كه‌س ..... 21%
كوی گشتی: 10407 كه‌س به‌شدار بوون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست