به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كگرتوو وه‌ك چاودێرێك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی بولغاریادا ده‌كات
Friday, 10/07/2009, 12:00
رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 8/7/2009 به‌رێز مامۆستا ێلاح ا‌لدین بابكر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كگرتوو پاش سه‌ردانێكی 10 رۆژه‌ی بۆ بولغاریا گه‌رایه‌وه كوردستان ، ئه‌مه و له وه‌ڵامی پرسیارێكی سایتی یه‌كگرتوو كه مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌تان چی بووه ؟ به‌رێزیان وتی :
ئێمه وه‌فدێكی حیزبه‌كانی كوردستانی و عێراقی بووین بۆ بینین و چاودێری كردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بولغاریا چووین بۆ ئه‌و وڵاته ، گه‌شته‌كه له رێگه‌ی رێكخراوی
NDI یه‌وه رێكخرابوو ..
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكی تری سایتی یه‌كگرتوو كه ئایا كارنامه‌ی وه‌فده‌كه چی بووه ؟ به‌رێزیان وتیان : وه‌فده‌كه زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان و لیژنه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و وه‌زیر و په‌رله‌مانتاران و كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كان و میدیای ئازاد و ده‌زگاكانی راپرسی و لێكۆلینه‌وه ئه‌نجام دا ، هه‌روه‌ها له رۆژی ده‌نگداندا سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدانمان كرد بۆ بینینی چۆنیه‌تی ده‌نگدان به شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی ، هه‌روه‌ها له كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش ئاماده‌بووین ..
ئه‌مه و له وه‌ڵامی پرسیاری به‌ره‌نجامه‌كان و سه‌ركه‌وتنی كێ دا ؟ به‌رێز مامۆستا ێلاح ا‌لدین بابكر وتی : له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا به‌ره‌نجامه ناره‌سمیه‌كان راگه‌یه‌نرا و كاتژمێر 7 ی ئێواره بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران و كاتژمێر 11ی هه‌مان شه‌و له كۆشكی رۆشنبیری نیشتمانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی بۆ حیزبه سه‌ركه‌وتووه‌كان ئه‌نجام درا و حیزبی گێرب كه حیزبێكی تازه‌یه و له ساڵی 2006 دا دروست بووه و یه‌كه‌م جاره به‌شداری له هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی دا ده‌كات ، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناو زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد كه نزیكه‌ی 40% ی ده‌نگه‌كان بوو ، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 120 كورسی په‌رله‌مانی له كۆی 240 كورسی و پاش ئه‌ویش حیزبی ئیشتراكی دێت كه حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری بولغاریا بوو پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و نزیكه‌ی 17.6% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا كه ده‌كاته 40 كورسی په‌رله‌مانی كه پێشتر 130 كورسییان هه‌بوو له په‌رله‌مان ، هه‌روه‌ها حزیه‌كانی تریش هه‌ریه‌كه ژماره‌یه‌ك كورسییان هێنا ، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بوو حیزبی گێرب كه حیزبێكی ئۆپۆزسیۆن بوو زۆرینه‌ی به‌ده‌ست هێنا و ده‌توانێت حكومه‌ت پێك بهێنێنێت و حیزبی ئیشتراكیش كه حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بوو دۆرا و له حوكم لادرا ، هه‌موو ئه‌مانه له ماوه‌ی ته‌نها 12 كاتژمێرا روویدا و هیچ كێش ه‌و گرفتێكیش رووی نه‌دا " ئه‌مه‌ش مانای ئاڵ‌و گۆری ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته له رێگه‌ی ێندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ..
وێنه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی بولغاریا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست