کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌یاننامه‌ى لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى - ژماره‌ (59) سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدان بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم

Wednesday, 22/07/2009, 12:00


به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ ومیهره‌بان
جه‌ماوه‌رى هێژاى كوردستان
هاوڵاتیانى ده‌نگده‌رى به‌رێز
هه‌روه‌ك ئاگادارن سه‌باره‌ت به‌ پرسى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم ، به‌له‌به‌رچاو گرتنى هه‌ل ومه‌رجى سیاسی وخوێندنه‌وه‌ى هاوكێشه‌ سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان وبه‌مه‌به‌ستى زیاتر بایه‌خ دان به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان ، لیسته‌كه‌مان له‌ كاتى خۆیدا بڕیارى نه‌پاڵاوتنى كاندیدى بۆ ئه‌و پۆسته‌دا ، وا ئێستاش كه‌ له‌ (25/7) نزیك ده‌بینه‌وه‌ وجه‌ماوه‌رى كوردستان چاوه‌ڕوانى بڕیارێكى تر ئه‌كه‌ن بۆ دیارى كردنى كه‌سێك له‌و كاندیده‌ به‌ڕێزانه‌ى كه‌ له‌ كێ به‌ركێدان .
به‌ پێویستى ده‌زانین راى گشتى وهاوڵاتیانى رێزدار ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ بڕیارى كۆتایى لیسته‌كه‌مان له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ، ده‌نگده‌رانى لیستى (59) ئازادن له‌ده‌نگدان به‌ هه‌ر كه‌س له‌و كاندیدانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كه‌ خۆیان به‌شیاوى ئه‌و ئه‌ركه‌ى ده‌زانن .
بۆیه‌ هه‌ر له‌ ئێسته‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ كاندیدى براوه‌ ده‌كه‌ین وداواكارین له‌ ئاستى متمانه‌ى جه‌ماوه‌رى ده‌نگده‌رى كوردستان دا بێ و، یاسا سه‌روه‌رى وفره‌یى وعه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى وئاشتى بچه‌سپێنێ .

لیستى خزمه‌تگوزراى وچاكسازى - ژماره‌ (59)
22/7/2009

شایانى باسە بۆماوەى دووجار نێچیرڤان بارزانى بەسەردان ولەرێگەى تەلەفۆن داواى لەسەرکردەى لیستى خزمەتگوزارى و چاکسازى کردووە کە دەنگ بە بارزانى بدەن بەڵام مامۆستا سەڵاحەدین و هەرسێ سەرکردەکەى ترى لیستەکە رەتى داواکەیان کردەوە و رایانگەیاند کە ئەندامانى ئێمە ئازادن کە دەنگ بەکام پاڵێوراو دەدەن، کەسێکى نزیکى نێو لیستەکەش ئاشکراى کرد کە سەرجەم ئەندام ولایەنگرانى لیستى 59 دەنگ بە دکتۆر کەمال میراودەلى دەدەن کە ناوبراو ناوى لەژمارە 15 دایە ... حاڵى حازر پارتى دووچارى ناڕەحەتى و پشێوى و دوودڵى بووە کەتەنها جەماوەرى خۆى بەدەستەوە ماوە و هەریەک لە یەکێتى و گۆڕان و چوار قەوارە سیاسییەکە دەنگ مەسعود بارزانى نادەن ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە