کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیرۆزبایی ئه‌مینداری گشتی بۆ BDP به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی توركیادا

Wednesday, 15/06/2011, 12:00


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌رێزان سه‌ركه‌وتوه‌كانىBDP وهاوكاره‌كانى به‌ره‌ى ره‌نج

سڵاو و رێزو حورمه‌ت.

به‌بۆنه‌ى ئه‌نجامه‌ دڵخۆشكه‌ره‌كه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى 12/6/2011 .

گه‌رمترین پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له‌ ئێوه‌ و سه‌رجه‌م گه‌لى كوردمان له‌ باكور ده‌كه‌م و ئه‌خوازم سه‌ره‌تاى قۆناغێكى تر له‌ خه‌باتى سیاسى و ئاشتیانه‌بێ بۆ گه‌یشتن به‌ته‌واوى مافه‌ره‌واكانى گه‌لى كوردمان..

ئێمه‌ له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ پێشكه‌وتنێكى باش ده‌بینیین و هیوادارین كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌ دڵسۆزو ئازادیخوازه‌كانی تردا زۆرترین ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن بۆ په‌ره‌پێدانى دیموكراسى و ئازادى له‌ ولاَتدا به‌گشتى و چه‌سپاندنى مافه‌ ره‌واكانى گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌تى.

جارێــّكی تر لێــّتان پیرۆزبێــّت

براتان

سلاح الدین محمد بهاوالدین

ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان

14/ 6/2011 - هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە