لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی، ئاگادارینامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی دۆست و لایه‌نگرانی ده‌کات
Saturday, 04/07/2009, 12:00
له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا، لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی داوا له‌سه‌رجه‌م و لیژنه‌و تیمه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌لبژاردنی لیسته‌كه و هه‌موو كادر‌و ئه‌ندام ودۆست ولایه‌نگرانی هه‌رچوار قه‌واره‌كوردستانیه‌که و پشتیوانانی لیستی خزمه‌تگوزاری وچاكسازی ده‌كات، كه‌له‌چالاكی هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌دا درێژه به‌شێوازی هێمنانه‌ی خۆیان بده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بنه‌مایه‌ی بێزاركردن و ئازاردانی هاوڵاتیان، ئه‌ویش به‌ره‌چاوكردنی ئه‌م چه‌ند خاڵه :
1- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا نه‌به‌نه‌به‌ر هۆرین لێدان ونمایشی نایاسایی ئوتومبێل و هاتوهاوار له‌شوێنه گشتیه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌شه‌وو كاتی پشووی هاوڵاتیاندا، به‌هه‌مان ئه‌و نه‌هجه‌ی له‌رۆژانی رابردوودا گرتووتانه‌ته‌به‌ر.
2- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا نه‌به‌نه‌به‌ر به‌كارهێنانی بڵندگۆ وده‌نگی نایاسایی رادیۆ‌و ئوتومبیل، له گه‌ره‌ك و شه‌قامه‌كاندا، به‌بێ موڵه‌ت و خواستی هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت له‌شه‌وو كاتی نائاساییدا.
3- به‌كارنه‌هێنانی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ مه‌گه‌ر به‌خواست وحه‌زی خۆیان، چونكه‌به‌بێ ئه‌وخواسته‌پێشێلكاری مافی منداڵانه .
4- له‌كاتی هه‌لواسینی فلێكس ولافیته و پۆسته‌ره‌كاندا مۆڵه‌ت له‌ماڵان و عماره‌و دوكانداران وه‌رگرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست