پەیامی داواکاری چاودێریکردنی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانی هاوڵاتیانی کوردستانی عێراق
Monday, 11/07/2011, 12:00
بۆ ڕای گشتی و سەرجەم ڕیکخراوە جیهانی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان و جیهان
بۆ سەرجەم باڵێۆزخانەو نوینەرایەتییەکانی وڵاتانی جیهان لە کوردستان وعێراق
بۆ سەرجەم ئەندام پەرلەمانانی کوردستان و عێراق
بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
داواکارین هەستن بە چاودێریکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی هاوڵاتیانی کوردستان کە بەهۆی هێزەوە دەنگی هاوڵاتیان کپ کراوە
بۆ ئەو مەبەستە ئێمەی گەنجانی خۆرسک هەستاوین بە ئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندان لە بەرواری ٢٠١١/٧/١٥
داواکارین لە ریگەی نوێنەرایەتی و ئەندامانی ڕێکخراو و دامو دەزگاکانتان هەستن بە ناردنی نوینەرو چاودیریکردنی خۆپیشاندان و دەنگی ناڕەزایی هاوڵاتیان کە مافیکی سەرەتایی هاوڵاتیانە
هەریمی کوردستان-عێراق
٢٠١١/٧/١٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست