روونکردنەوەیەک سەبارەت بە رەوتی ئایندەی نیشتیمان
Monday, 11/05/2020, 19:01
ئەمڕۆ بە پێی ئەو ئاگادارییەی کە لە دەزگای راگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە، راگەیەندرا کە پرۆگۆڕان هەڵوەشایەوە، کە بەلای منەوە دەبوو ئەمە زووتر هەڵبوەشایەتەوە،
سەرەتا دەبێت بڵێم، کە کاتی خۆی وەکو گۆڕانخواز و چالاکەوانێکی بزووتنەوەی گۆڕان کارم کردووە و خۆم ناساندووە، دوای ئەوەش کە بزووتنەوەی گۆڕان رێڕەوی سیاسیی خۆی گۆڕی، من و سەدان کەسی تر وازمان لە بزووتنەوەی گۆڕان هێنا، دوای ئەوە منیش لەگەڵ کۆمەڵێک لە برادەران و دۆستانی پێشووی گۆڕان لەناو پرۆگۆڕاندا کۆبووینەوە و هەوڵمان دا خۆمان رێکبخەن، بۆیە پشتگیرریم لێکرد و دەتوانم بڵێم، کە بەهۆی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ برادەر و دۆستی ناو گۆڕان هەمبوو، لەگەل کۆمەلێک هاورێی هێژا منیش خۆم بەر تەوژمی ئەو چالاکییە کەوتم، هەرچەند من بڕیاریی خۆم و رێڕەوی بیر و سیاسی خۆم دیارییکردبوو، کە ئامانجەکانی ناو پرۆگۆڕانم بینی زوو لێی هاتینە دەرێ، چونکە بۆم دەرکەوت ئامانجی پرۆگۆران تەنیا چاکسازی بوو لەناو گۆران، کە سەرانی گۆران هیچ وەڵامێکی پرۆگۆڕانیان نەدایەوە و فەرامۆشیشیان کرد، لەمەشەوە زۆربەی هەڤاڵان لەوە گەیشتن و ووتمان کاتی هاتووە پرۆگۆران هەڵبوەشێتەوە بۆیە ئێمە هەم لەگۆراندا نەماین هەمیش لە پرۆگۆران.
لێرەوە من وەکو رەنجدەر گڕاوی لەم روونکردنەوەیەدا رایدەگەیەنم، کەوا ئەم بزوونەوەیەی ئیستا لە دوای پڕۆگۆڕان دروست بووە، بە ناوی رەوتی ئایندەی نیشتیمان (رەوا) هێشتا بڕیاری هیچ کارێکم نەداوە، ئەوەی من بۆ ئەمڕۆ بڕوام پێیەتی، دروستبونی بزووتنەوەیەکی سیاسیی رادیکاڵە، ئەمەش تاکە ئەڵتەرناتیڤێکە لە بری دز یی و فاسادیی و خیانەت، نەک چاکسازیی و وەرگرتنی پلە و پۆستی سیاسیی لەناو وەزارەت و پەرلەمان.
هەر هێزێکی سیاسی یا رەوتێک دروستببێت پێویستی بە کۆمەلێک پێشەکی و پاشەکی هەیە بەهیوام ئەم خالانەی خوارەوە پێشەکێک بێت بۆ رەوتی ئایندەی نیشتیمان تا من و سەدانی وەکو من خۆیتیادا ببێنتەوە.
١- پێویستە رەوتی ئایندەی نیشتیمان بیر لە چاکسازی نەکاتەوە بەلکو بیر لە روخانی دەسەلاتی پارتی و یەکێتی و کلکەکانی بکاتەوە.
٢_ بەرلەوەی یەکەمین کۆبوونەوەی راگەیاندنی ئایندەی نیشتیمان بکرێت پێویستە قسە لەگەڵ یەک بە یەک کەسایتیە رەخنەگرەکان و گروپەکانی دژی بە دەسەلات لە ناوەخۆ و دەرەوە بکرێت کە هەولی ناساندی هەموویان بەیەکەوە دەدەین. بەر لە راگەیاندنی ئایندەی نیشتیمان پێویستە ئەمە بکرێت.
٣_ دەزگاێکی راگەیاندنی تایبەت بەم رەوتە دروستبکرێت وەکو کەنالی دەربرینی بیروراکانی ئەم رەوتە.
٤_ بارو دۆخی ناوچەیەی ناوچەکان لەبەر چاوبکرێت یەکسانی لە ئەرک و کاری ئەم ناوچانە لە بەرێوەبردن و کارکردن هەبێت.
٥_ ئاسۆیی لە پەیکەری رێکخراوەی کارکردن هەبێت و لا مەرکەزیەتی کارکردن بۆ ناوچەکان هەبێت بەلەبەر چاوگرتنی پەیرەو و پرۆگرام.
٦_ لەهەمووی گرینگتر بۆ بەرگریکردن لە ئەندامەکانی دەبێت دەستێکی پۆلاینی هەبێت ئەم رەوتە.
ئەمانە وەکو پێشنیار ئەگەر ئەمانە نەکەن دلنیام سەرکەوتوو نابن بە پێچەوانەشەوە دەبێتە هیوا بۆ دووبارە تەکان دان دژ بە دەسەلاتی گەندەل و فاسدی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست