وەلامێک بۆ علی حەمە سالح
Monday, 11/03/2019, 0:25
لە سێبەری فشەکەرانی سیاسەتدا
کاک علی حەمە سالح لەم رۆژگارەی ئەمرۆدا فەیسبووک باشترین شتی ئەوەیە رووی درۆ و راستی کەشف دەکات وەکو ئەوەی تۆ پێتوایە فەیسبووک هاش و هوشە وانیە
لەسەر پرسی ئازادکردنی شێروان شێروانی و هاورێکانی ئەوە قسەی هەبیت ئەوا ئیوە نین چونکە:
1- پارتی لە تەلەفۆنێکی ئیوە ناترسێت ، چونکە هەمان پارتیە بە هەمان عەقلەوە سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی ئێوەی دەرکرد ئیستا ئیوە رێکەوتنتان لەگەلی هەیە ، ئیوە نەتانتوانی نیو هیدەی دۆسییەی شێروان شێروانی و هاورێکانی بە جیهانی بکەن، ئەو کات کە لێتان نەدەترسا ئیستا هەر ناترسێ.
2- دوای کەمتر لە 24 سەعات لە پەیجەکەت ئەو پرێس کۆنفرانسەت لادا کە لە بادینان بەستبووتان، بەبروای من هۆکارەکەی پەیوەندی بە دانوسانەکانتان هەبوو لەگەل پارتی نەک ئەوی وەکو خۆت دەلێت گوایە دوای ئازادکردنی دەسگیرکراوانی بادینانت کردووە.
3- لە ماوەی کەمتر لە 8 کاتژمێر هەلسوراوای گۆرانتان ئازاد کرد.
4- لەکاتی ئەم رەشبگیریەی بادینان و سالیادی 17 شوبات ئێوە چوونە مانگی هەنکوینەوە لەگەل پارتی.
5- بەو دەقەی من ئەم نوسینەم نوسیوە تا ئیستا کەنالی کەی ئین ئین کەمتر لە 15 هەوال نەک بەرنامە، لەسەر دەسگیرکراوانی بادینان نەکردووە.
6- تا ئیستاش گۆران بەبریاری حیزبی بەشداری یەک چالاکی لە هەندەران نەکردوە لەم دۆسیەیەشدا جگە لەچەند دەنگیک زیاتر کەس بەشداری یەک گردبوونەوەی لە ئەوروپاش نەکردووە ئەوەشی کراوە ویژدانی تاکە کەسی هەلسوراوەکە بووە، نەک هەڵوێستی ئێوە.
بۆیە ئەگەر سەرکەوتنێک هەبێت تەنها بۆ ئەو چالاکوانانەن و رۆژنامەنوسانی ئازا و ئازاد و تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی دهۆک و هەولێر و رێکخراوە جیهانیەکان و رێکخراوە لۆکالیەکان و پەرلەمانتارانی ئەوروپییە ، کە بێ پشتیوانی حیزبەکان خۆپیشاندانیان دەکرد و زەختیان لە دەسەلاتی پارتی دەکرد و داوای ئازادکردنی شێروان شێروانی و هاورێکانیان دەکرد.
بە پێچەوانەوە ئەم رووداوەی شیلادزی رووی درۆی هەموو هێزە سیاسیەکانی کوردستانیەکانی هەڵمالی کە گوایە بەرگری لەدەنگی ئازاد دەکەن.
پیشاندانی ئازادکردنی شێروان شێروانی و هاورێکانی وەکو دەستکەوت و خۆهەڵکێشان پێیەوە، جگە لە فشەی سیاسی هیچی تر نیە، ئەم رۆژکارە بەسەرچوو بە فشەی سیاسی بروا بکەین.
سوپاس بۆ فەیسبووک هەموو درۆ و راستیی و درۆی ئێوەی بۆ ئیمە ئاشکرا کردووە.
درۆ و فشەی عەلی حەمە ساڵح لە خوارەوە بخوێننەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست