کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌په‌له‌ : له‌سه‌ر ته‌شهیر كردن لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازی سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌لبژاردنه‌كان تۆمار ده‌

Sunday, 26/07/2009, 12:00


لیدوانێك له‌لایه‌ن قسه‌كه‌رێك به‌ناوى لێژنه‌ى باڵاى لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى له‌ بادینان

قسه‌كه‌رێك به‌ناوى لێژنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى لیستى (59) له‌ بادینان ئاشكراى كرد كه‌ به‌رِێز (محمد نسیم عوسمان) وه‌كیلى لیستى (59) له‌ بنكه‌ى (اعدادیه‌ زاخو) كه‌ له‌ (25/7) به‌ تۆمه‌تى ته‌زویرى باج ده‌ستگیر كرابوو ، كه‌ مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى دورخستنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ بوو له‌ بنكه‌كه‌ى تا هه‌لى زۆرترین ساخته‌كارییان ببێ پاشان كه‌ هیچ گومانێك له‌سه‌ر باجه‌كه‌ى نه‌بوو ئازاد كرا.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سكاڵایه‌ك تۆمار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ته‌شهیر وناوزراندنى كردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌ته‌ بێ بنه‌مایه‌ ..

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ دوچاودێرى رێكخرواى گه‌شه‌پێدانى قوتابیان به‌ناوه‌كانى (سرحان یحیى درباس ، ایوب عمر محمد) ده‌ستگیر كران وپاش ماوه‌یه‌ك له‌ هه‌مان رۆژدا ئازاد كران ، بێ گومان مافى یاسایى خۆیان پارێزراوه‌ بۆ به‌دوادا چوونى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریه‌ ..

ئه‌مه‌ش سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زیاتر له‌ نوێنه‌رانى چاودێرى لیسته‌كه‌مان له‌سه‌ر سندوقه‌كان به‌ بیانووى جیاجیا دور ده‌خرانه‌وه‌ وهه‌ندێك جاریش دوچارى لێدان وسوكایه‌تى پێ كردن بوونه‌ته‌وه‌ ..



لێژنه‌ى باڵاى لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى - بادینان

26/7/2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە