یه‌که‌م نامه‌ و دوانامه‌م بۆ مامۆستا حه‌مه‌ نوری تۆفیق

Wednesday, 14/10/2009, 12:00


له‌ژماره‌ی [ 4995] کوردستانی نوێ ی رۆژی 10/10/2009 به‌ڕێز مامۆستا حمه‌نوری تۆفیق له‌ ژێر ناونیشانی { نامه‌ی دووه‌مم بۆدۆستی دێرینم کاک نه‌وشیروان } بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ، سه‌ره‌تا ئه‌بێت مامۆستای به‌ڕێز ئه‌وه‌ بزانێت ئه‌گه‌ر یه‌کێک خۆی به‌دۆست وهاوڕێی نزیکی یه‌کێک بزانێت ، ئه‌توانێت ئه‌گه‌ر شوێنه‌که‌ی نزیک بێت سه‌ردانێکی بکات ، ئه‌گه‌ر شوێنیشی دور بو نامه‌یه‌ک یاخود ئیمه‌یڵێکی بۆ بنێرێت ، به‌ڵام مامۆستا حه‌مه‌ نوری بۆ مزایه‌ده‌ی سیاسی و بۆ ئه‌وه‌ی پێی وتراوه‌ که‌ به‌م جۆره‌ نامه‌یه‌ک بنوسێت و له‌ رۆژنامه‌یه‌کدا بڵاوی بکاته‌وه‌ که‌ سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه‌ چاودێری ره‌وشی سیاسی کوردستان ئه‌که‌م و هه‌رچه‌نده‌ نوسه‌ر نیم ، به‌ڵام نامه‌که‌ی به‌ڕێزیان وای لێکردم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌ .

نامه‌ی یه‌که‌مت ده‌ست خۆشیت لێکراوه‌ ، دیاره‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ که‌ وه‌کو به‌ڕێزتان بیرئه‌که‌نه‌وه‌ . مامۆستای به‌ڕێز ، لێکدورکه‌وتنه‌وه‌ی به‌ڕێزان مامجه‌لال و کاک نه‌وشیروان له‌سه‌ر شتی شه‌خسی وتایبه‌ت نییه‌ ، دورکه‌وتنه‌وه‌ی دوو هاوڕێی ئاسایی نییه‌ ، دورکه‌وتنه‌وه‌یان په‌یوه‌ندی به‌ دوو جۆر بیرکردنه‌وه‌ هه‌یه‌ ، یه‌کێکیان کارکردنا بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌ک و کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندخواز که‌ خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵابانی و نانخۆره‌کانیان وده‌وروبه‌ریانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ بۆچونێک که‌کار بۆ ئاینده‌ی میلله‌ته‌که‌مان ئه‌کات.

مامۆستا له‌ دووه‌م په‌ره‌گرافدا که‌وتۆته‌ ئه‌وه‌ی تۆمه‌ت بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵئه‌به‌ستێت و ئه‌فه‌رموێت [ له‌گه‌ل قه‌ومی و پاشماوه‌کانی به‌عسدا ده‌چنه‌ هه‌ڵبزاردنه‌وه‌] .

مامۆستای به‌ڕێز ئه‌وه‌ی ره‌نجی ده‌یان ساڵه‌ی کورد ئه‌فه‌وتێنێ ره‌نج به‌خه‌سارمان ئه‌کات ئه‌وه‌ کاکه‌ نه‌وه‌ نییه‌ ، به‌ڵكو یه‌وه‌نه‌ که‌ هه‌رچی دزو خاوه‌ن فایلی جاسوسی وخه‌ڵکی نه‌فس نزمه‌ لوخۆی کۆکردۆته‌وه‌ ، بااشتر وابو به‌چاوێکی بێلایه‌نانه‌وه‌ بیڕوانیایه‌ته‌ ئه‌م بارودۆخه‌ ، ئه‌وه‌ی وڵاتی کاول کرد ، ده‌ستی دوژمنانی گرت بۆ کۆیه‌ ، ده‌ستی خسته‌ ده‌ستی خیانه‌تکارانی 31 ی ئاب وئاشبه‌تاڵه‌وه‌ ، فڕۆکه‌وانی عێراقی ئازادکرد ، حزبه‌که‌ی پڕکردووه‌ له‌ ئه‌نفالچی وپیاوی کاسه‌لێس بوده‌ڵه‌دا ، ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر زیاتر له‌ چوار ملیون مه‌تر دوجا زه‌وی له‌شاری سلێمانی ....هتد ، ئه‌وانه‌ی که‌ له‌بژزردن نایه‌ن ، ئه‌گه‌ر مامۆستا بیه‌وێت ئه‌توانێت بیهێنێته‌وه‌ بیر خۆی .

ئه‌وه‌ی ده‌ست ئه‌خاته‌ ده‌ستی به‌عسێکانه‌وه‌ ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ خیانه‌تی 31 ی ئابی کرد و ئێستاش مامت پاساو بۆ خیانه‌ته‌کانی دێنێته‌وه‌ و به‌ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان وئازاو له‌خۆبردو ناوئه‌بات .

مامۆستای به‌ڕێز له‌ په‌ره‌گرافێکی تردا ئه‌فه‌رموێت [ لاساڵی داهاتودا تۆ وتاقمه‌که‌ی تۆ {گۆڕان} لاگاڵ گروپه‌ قه‌ومی و پاشماوه‌کانی به‌عسدا...هتد ] به‌ڕێزم مامۆستا خۆ جه‌نابتان خۆتان به‌ خوێنده‌وار ئه‌زانن و دانیشتوی شاری سلێمانین ، که‌چی لیستیكێ وه‌کو لیستی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌یه‌کی وافراوان ناو ئه‌نێن تاقمه‌که‌ی تۆ گۆڕان ، به‌ڕێزم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌تاقمه‌و نه‌ بانده ، دیاره‌ لێت تێکچووه‌ ئه‌وه‌ تاقمه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاته‌ مافیاکانی جه‌لال تاڵابانییه‌ هه‌ریه‌ک له‌ئاوازێک ئه‌خوێنن ، ئه‌و جه‌لال تاڵه‌بانییه‌ی که‌ له‌ سه‌دا پێنجی نه‌هێناوه‌ له‌ سلێمانی ، ئه‌و ده‌نگانه‌ی که‌ هاتوشه‌ هی پارتییه‌ که‌ به‌هه‌ردو لاتان له‌سه‌دا بیست بووه‌ .

گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ سه‌دا 25% ده‌نگه‌کانی ده‌نگه‌کانی کوردستانی زیاتر هێناوه‌ ئه‌توانیت په‌یوه‌ندی بکه‌یت به‌ فه‌ره‌ج حه‌یده‌ریه‌وه‌ با بۆت باس بکات ، به‌و هه‌مو ته‌زویرو ساخته‌چیتیه‌وه‌ که‌کرا ، بێجگه‌ له‌و هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌و گوره‌شه‌یه‌ی حزبه‌که‌ی مامت کردویه‌تی و به‌رده‌وامیشه‌ له‌سه‌ری ، ئه‌بوایه‌ مامۆستا نه‌که‌وتایه‌ته‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ نه‌که‌وتایه‌ته‌وه‌ سوکایه‌تی ۆێکردنی لیستی گۆڕان و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ، به‌و هیوایه‌ی مامۆستا داوای لێبوردن له‌ سه‌دان هه‌زار ده‌نگده‌ره‌ بکات که‌ گه‌نگیان به‌ لیستی گۆڕان داوه‌ .

مامۆستا حه‌مه‌نوری جارێکی تریش که‌وتۆته‌وه‌ وه‌هم و ئه‌فه‌رموێت [ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ راست بن که‌ تۆ واته‌ { نه‌وشیروان مسته‌فا} له‌هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ گروپه‌ قه‌و‌می و پاشماوه‌کانی به‌عسدا پێکه‌وه‌ بچنه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ یان به‌ ته‌نیا..هتد] دیاره‌ مامۆستا ته‌واو سه‌ری له‌خۆی شێواندووه‌ ، ئه‌یه‌وێت پێمان بڵێت که‌به‌شداریکردن به‌لیستی جیاواز و سه‌ربه‌خۆ واته‌ خیانه‌تێکی نیشتمانی ونه‌ته‌وایه‌تی ، مامۆستا دیاره‌ تاکو ئێستا نازانێت فره‌ لیستی و یه‌ک هه‌ڵوێست مانای چییه‌ ؟ باشتر وابوو مامۆستا پێش ئه‌و به‌ناو نامه‌یه‌ی هیچ نه‌بوایه‌ پرسێکت به‌ هه‌ندێ که‌سی شاره‌زا بکردایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وتیتایه‌ته‌ هه‌ڵه‌ی واوه‌ ، مامۆستای به‌ڕگ‎ێز ئه‌وه‌ی ده‌ستی خستۆته‌ ده‌ستی به‌عسێکانه‌وه‌ جه‌لال تاڵه‌بانیه‌ ، رێککه‌وتنی به‌ناو ستراتیژی ئیمزاکردووه‌ له‌گه‌ڵ خائین ترین بنه‌ماڵه‌ له‌گه‌ڵ نزیکترین و سوکترین جاشی به‌عس که‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانییه‌ ، ئه‌بوایه‌ نامه‌یه‌کت بۆ مامت بناردایه‌ داوای ئه‌وه‌ت لیبکردایه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و رێککه‌وتنه‌ به‌ناو ستراتیژییه‌ی بۆ خه‌ڵک بڵاوبکردایه‌ته‌وه‌ ، دیاره‌ مامۆستا زاکره‌ی زه‌عیف بووه‌ و ته‌مه‌ن کاری تێکردووه‌ ، نازانم مامۆستا حه‌مه‌نوری له‌ کوێی دنمیادا بنستویه‌تی بونی لیستی جیا تاوان بێت و مه‌سه‌له‌ی کورد به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رێت بێجگه‌ له‌ زورناژه‌نه‌کانی وه‌کو ئازاد جوندیانی وستران عبدالله‌ ، جه‌نابتان باش ئه‌زانن کێ مه‌سه‌له‌ی کوردی به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه‌ ، زۆریان له‌سور وتراوه‌ و نوسراوه‌ پێویست به‌ دوباره‌کردنه‌وه‌ ناکات ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ڵێم چاوێک به‌ 18 ساڵی رابوردودا بخشێنه‌ره‌وه‌ و خۆتان حه‌که‌م بن بزانن بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی چیکردووه‌ به‌م میلله‌ته‌ ، ماۆستا پێویست به‌وه‌ ناکات دوو دڵ بیت که‌ گۆڕان به‌ لیستی سه‌ربه‌خۆی ئه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رلامانی عێراق چونکه‌ ئه‌وه‌بڕیاری لێدراوه‌ و کۆتایی هاتووه‌ دیاره‌ به‌ڕێزتان ئاگاداری ئیعلام نیت .

مامۆستا له‌شوێنێکی تردا تکا له‌ کاک نه‌وشیروان ئه‌کات که‌ به‌لای لیستی جیاوازادا نه‌چێت ، نازانم کێ داوای له‌مامۆستا کردووه‌ که‌تکا له‌ کاک نه‌وشیروان بکات نه‌چێت به‌لای لیستی جیاوازدا و له‌گه‌ڵ لیستی پارتی ویه‌کێتی به‌یه‌ک لیست دابه‌زێت ، ئه‌ی خێره‌ واهاوارتان لێ هه‌ستاوه‌ خۆ تاکو پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌تانفه‌رمو لیستی گۆڕان ده‌نگ نا‌هێنی بۆ راستێکان باس ناکه‌ن یاخود ناوێرن نه‌وه‌ک له‌ کوردستانی نوێوه‌ بتگوێزنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێری نوێ یاخود موچه‌که‌ی کوردستانی نوێت ببڕن ، ‌ ‌ مامۆستای به‌ڕێز دیاره‌ بیرت چۆته‌وه‌ یاخود ئه‌ته‌وێت بیرخۆتی به‌ریته‌وه‌ که‌یه‌کێتی و پارتی له‌م 18 ساڵه‌دا چ ده‌ورێی ناشرینیان هه‌بووه‌ ، له‌م 18 ساڵه‌ ئه‌و ته‌جروبه‌ی حوکمه‌ی ئه‌و دوو زلحیزبه‌ که‌س به‌دڵی نه‌بوه‌ ، هۆکاره‌کان زۆرن ، بۆیه‌ کاک نه‌وشیروان ده‌رکه‌وته‌وه‌ له‌یه‌کێتی و لیستی جیاوازی هه‌ڵبژارد ، دوای ئه‌وه‌ هێشتا 3 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا تێنه‌په‌ڕیوه‌ ، یه‌کێت چۆن به‌ربۆته‌ وێزه‌ی جه‌ماوه‌ری گۆڕانخوازی گۆڕان له کاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و دواتر ، بێجگه‌ له‌ناو شاری سلێمانی ئه‌توانیت ئه‌توانیت له‌خزمانی چه‌مچماڵیش بپرسیت بزانه‌ ئه‌و حزبه‌ی تۆ به‌رگری لێئه‌که‌یت چی کردووه‌ بۆ هیچیان تیا هێشتۆته‌وه‌ ، حزبه‌که‌ت تاکو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش به‌چاوی دوژمنه‌وه‌ ئه‌ڕوانێت ئه‌وانه‌ی که‌ گومانی ئه‌وه‌یان لێئه‌کرێت ده‌نگیان به‌ لیسی گۆڕان داوه‌ ، تاکو لاناو په‌رله‌مانیش به‌هه‌مان چاوه‌وه‌ سه‌یری ئه‌ندام په‌رلامانه‌کانی لیستی گۆڕان ئه‌که‌ن .

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ گۆڕانخوازن ، لایه‌نگرانی ئه‌وانیش پێکه‌وه‌ داوای گۆڕان ئه‌که‌ن له‌سیستمی حوکمڕانیدا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وانی پێ قبوڵ ناکرێ به‌ناو مه‌کته‌ب سیاسی و لێپرسرسوه‌کانی ئێوه‌یه‌ ، ئه‌و جه‌ندرمانه‌ی کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌لاماری گه‌نجانی ئه‌م شاره‌یان ئه‌داو به‌که‌ته‌رو شیش و کلکه‌ ده‌مانچه‌ ئه‌یاندا به‌سه‌ری گه‌نگانی ئه‌م شاره‌دا ، ئه‌وه‌ وه‌زیری به‌ناو پێشمه‌رگه‌ی ئێوه‌ بو داوای له‌ چه‌کداره‌کانتان ئه‌کرد ته‌قه‌ له‌گه‌نجانی گۆڕانخواز بکه‌ن له‌ شه‌قامی توی مه‌لیک ، ئه‌وه‌ چه‌قۆ کێشه‌کانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ترسنوکه‌که‌ی ئاسایشی سلێمانی بو شه‌وانه‌ ئه‌چونه‌ سه‌ر خه‌ڵک و خه‌ڵتانی خوێنیان ئه‌کردن ، حزبه‌که‌ت به‌رکه‌ی سرودێکی گۆڕان و ئاڵایه‌کی گۆڕانی نه‌ئه‌گرت توشی هیستریا ئه‌بون ، که‌چی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی نه‌سیحه‌تی لیستی کوردستانی بکه‌یت که‌چی هاتویت رێگا پیشانی په‌رله‌مانتارانی لیستی گۆڕان ئه‌ده‌یت ، به‌خوا سه‌یره‌ دیاره‌ مامۆستائیمتیازات وموچه‌کانی رێی ئه‌وه‌ی لێئه‌گرێت ، چونکه‌ به‌خانه‌نشینیه‌که‌یه‌وه‌ زیاد له‌ موچه‌یه‌کی هه‌یه‌ .

مامۆستای به‌ڕێز کۆمه‌ڵێک ده‌سکه‌وتت ریزکردووه‌ که‌گوایه‌ له‌رێگای یه‌ک لیستیه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت ، به‌ڕێزم ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ ته‌نها بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌و داروده‌سته‌کانیانه‌ ، بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی ، له‌تیف ره‌شید ، فوئاد مه‌عسوم ، به‌رهه‌م ساڵه‌ح ....هتد ، بزانم بێجگه‌ له‌مانه‌ کێ پۆستی دراوه‌تێ ، ئه‌توانیت پێمان بڵێیت که‌له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابوردودا ئه‌و یه‌ندام په‌رله‌مانه‌ کوردانه‌ له‌ به‌غدا چه‌ند پڕۆژه‌یان پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مان کردووه‌ و چه‌ند به‌شدار بون له‌ منا`ه‌شیی جدیا ، بێگومان هیچ ، ئه‌مه‌ به‌ری یه‌ک لیستی کورده‌ له‌په‌رله‌مانی عێراق ، تکامان وایه‌ با ئه‌مه‌ دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ ، دیاره‌ مامۆستا به‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ڕوانیته‌ شته‌کان .

به‌ڕێز باوکی کرمانج ئه‌تانه‌وێت هه‌رچی شکستی کورده‌ له‌م 18 ساڵه‌دا بیخه‌نه‌ ملی گۆڕان ، ئه‌وه‌ بێویژدانیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌ ، شکستی کورد هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ لێی به‌رپرسیارن له‌ساڵی 1961 تاکو ئێستا ، ئه‌و دوو بنه‌ماڵویه‌ 18 ساڵه‌ خه‌ریکێ دزی وجاسوسیکردن و هێنانی له‌شکری داگیرکه‌ران و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌مو جاوه‌ن فایلی جاسوسی و دزینی سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م وڵاته‌و تێکدانی هه‌مو عورف وعاداتێک و ره‌وشتێک ، که‌چی مامۆستا ئه‌یه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تاوانبار بکات ، سه‌یره‌!!! .

به‌ڕێز باوکی کرمانج ، له‌کۆتایی نامه‌که‌شدا ئه‌فه‌رمویت ، کتێبه‌کانی کاک نه‌وشیروانم خوێنده‌وه‌ ، هۆکاری شکسته‌کانی کوردی تیا ده‌ست نیشان کراوه‌ ، ئایا ئه‌و که‌موکوڕیانه‌ هه‌موی له‌هه‌ردوو به‌ناو سه‌رکرده‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانیدا هه‌ن یان نا ؟ ، من وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه‌ به‌ڕێزم هۆکاری هه‌مو نه‌هامه‌تی و برسێتی و بێویژدانی هه‌یه‌ وا له‌ژێر سه‌ری ئه‌و دوو زاته‌دا ، بۆ ریزکردنی ناوی خائینه‌کانی کوردیش ئه‌توانیت له‌ له‌ناوی مه‌سعود به‌رزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌عدی پیره‌ ده‌ستی پێبکه‌یت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە