کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستورێكى کرچ و کاڵ، لە پەرلەمانێكى ئیكسپایەرەوە ووڵات بەرەو دیكتاتۆریەت دەبات

Sunday, 05/07/2009, 12:00


وەك لاى هەموومان ڕوون و ئاشكرایە دەستور وەسیقەیەكى گرنگە بۆ هەموو گەل و نەتەوەیەك وبووونى دەستوور وەك چەترێك وایە بۆ كۆبوونەوەى تەواوى چین و توێژەكانى كۆمەڵگا,دەستور وەسیقەیەكى نووسراو ڕێكەوتنێكى نێوخۆى تاك بەتاكى ئەو كەمەڵگایە لە نێوان خۆیان لەنێوان دەستەڵات و خەڵكدا تاوەكو ئەرك و مافى هەردوولا دیارى بكات,دەستور ئەو بەڵگە نامە گرنگ و بەهێزەیە كە هەموو تاكێكى ئەو ووڵاتە ئەتوانێت وەك پاڵپشتیەك بۆخۆى بەكار بهێنێت بۆ دەستەبەركردنى ماف و ئازادیەكان .
ئەم پەرلەمانەى كوردستان لەم خولیەى ئێستایدا كە هیچ شەرعییەتێكى یاساى نەماوە و ماوەى كاركردنى بەسەر چووە هەر بەپێى ئەو یاسایەى كە خۆیان دایانانەوە كە پەرلەمان تاكە سەرچاوە شەرعیەتى دەنگى خەڵكە نەك دەنگى ئەندامانى خۆى ئەوە دەنگى خەڵكە ئەتوانێت شەرعیەت بەمانەوەیان بدات نەك دەنگى خۆیان ,بەڵام سەرەڕاى ئەو ناشەرعی بوونەى كە دەبوو لە ڕویان نەهاتبا دەست بۆ هیچ یاسایەك بەرن بەڵام پاش 4 ساڵ كەمتەرخەمى نواندن لە تێپەڕاندنى دەستوورى هەرێمى كوردستان كەچى لەماوەى بەسەرچوونى تەمەنى و لە حاڵەتى ناشەرعی بوونى خۆیدا دەیەوێت دەستورى هەرێم تێپەڕێنێت و لەگەڵ هەڵبژاردنەكاندا ڕاپرسى لەباروە بكرێت .
ئێمە وەك ڕێكخراوى بزافى بەرەو مەدەنیەت بەتوندى دژى ئەو كارەی پەرلەمانین و ڕایدەگەیەنین ئێمە بەهیچ شێوەیەك ڕەزامەند نین لەسەر ئەوەى كە كەسانێك شەرعیەتى قانوونیان نەبێت و مافى ئەوە بەخۆیان بدەن دەستورێكى نامەدەنیانە و تۆتالیتاریانە بۆ نەوەكانى داهاتووى ئەم ووڵاتە خێر لەخۆنەدەیوە دابنێن ,داواش لە تەواوى ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى دەكەین كە پێكەوە هەڵوێست وەربگرین و كەمپین پێك بهێنین و بڕژێینە سەرشەقامەكان و خۆپیشاندان و مانگرتنى درێژخایەن بكەین بەرامبەر ئەو بڕیارە ناشەرعیانەى پەرلەمانى یەكێتى و پارتى بۆ ئەوەى دەستور نەخرێتە ڕاپرسیەوە لەگەڵ هەڵبژاردنەكاندا ,لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەوەى ئەو 96 پەرلەمانتارە پێى هەستاون دژى هەموو مەسئولیەتیەكى ئەخلاقى و ئینسانیەو مێژووش هەرگیز لەو كەسانە خۆش نابێت كە هەستاو بە پەسەندكردنى دەستورێك كە زیاتر لە تەوقێك دەچێت كە بۆ كۆت بەندكردنە گەردنى نەوەك دەستورێكى مەدەنیانە و هاوچەرخانە,هەر لێرەشەوە زۆر سوپاسى بەڕێزان(دكتۆر نورى تاڵەبانى و عوسمان بانى مارانى و كوێستان محمد و گێلاس محیى الدین, محمد ڕەفعت ,ئەرسەلان غفور,سارا فەقێ خدر ,دكتۆر ڕەمەزان)دەكەین كە وەك هەستكردنێك بە بەمەسئولیەتێكى ئەخلاقى و ئینسانى مەدەنیانەو دەیموكراسیانە دەنگیان بەو دەستورە نەداوە.
داوا لە خەڵكى كوردستان دەكەین دەنگ نەدەن بەو دەستورە دیكتاتۆریە,با هەموومان پێكەوە بڵێین:
نا بۆ دەستورى نامەدەنیانە
نا بۆ دەستورێكى نەبینراو
نا بۆ دەستور نا بۆ دەستور
نا بۆ دەستورى هەرێمى كوردستان

*بزافى بەرەو مەدەنییەت
سلێمانى
25-6-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە