کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوساجى یەكەى دایكم و دەمانچەكەى تاڵەبانى....

Saturday, 07/02/2009, 12:00


ئێستاشى لەسەر بێت جار ناجارە سپێدەیەكى زوو بە دەنگى دایكم بەخەبەر دەهاتم كە بە دەم دوعا و نزاوە خەریكى هەویر شێلان بو . من خێرا تێدەگەشیتم كە ئەو شەوە دایكم خەوى بە نەنكمەوە بینیوە و داواى ناوساجى لێكردوە. یان بەكەم و زۆر ئەو خەوە باسێكى ناوساجى تیادا بوە .ئیتر لەبەیانى ئەو شەوەدا و تا ئێوارە ئەبوایە دایكم تاوەى ڕۆن و فرەِى پەرەمێزى بخستایەتا كار بۆ دروست كردنى ناوساجى و دواتریش بەخشینەوەى بە دراوسى و ڕێبوارارنى گەڕك . بۆ ئەوەى خێرەكە زیاتر بە دایكى بگات هەندێك ماڵى دیارى كراویش هەبو كە دایكم بە شایەنى ئەوەى دەزانى بەتایبەتى ناوساجیان بۆ بنێرێت .
ناویان لەیەك دور بێت دەمانچە بەخشینەوەكەى تاڵەبانى ناوساجى بەخشینەوەكەى دایكمى بیر هێنامەوە .
تۆ بڵێى ئەو پیاوە خەوى بە باوكە روحیەكەیەوە (برایم ئەحمەد) نەبینیبێ و لە خەویا داواى دەمانجەى لێنەكردبى؟؟! ئەى تۆ بڵێى هەر ئەو ئەو كەسانەى بۆ دەست نیشان كردبێت كە دەمانچەیان بەسەردا ببەخشێتەوە یان خۆى سەرپشك كردووە ؟
بەڵام من هەر لە دایكم بیستوە ئەڵێن دەمانچە لە خەودا خەبەرە . من ئەمانە نازانم .بەڵام ئەوە دەزانم نەك چەند دەماچەیەك ئەگەر تاڵەبانى جبە خانەیەك بەسەر ئەحبابەكانیا ببەخشێتەوە خێرى ناوساجیەكى بۆ میللەت تێدا نیە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە