درۆ گه‌وره‌کانی ئاشتی هه‌ورامی
Monday, 21/05/2012, 12:00
له تورکیا ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیریی سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌ته دز و گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستان چه‌ند شه‌کرێکی شکاند و ووتی : (هه‌تا ئێستا یه‌ک لیتر نه‌وتی خاومان به نایاسایی نه ناردۆته ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به ته‌نکه‌ر ده‌ڕوات بریتیین له نه‌فتا) . بێگومان سه‌رله‌به‌ری ئه‌و قسانه درۆی شاخدارن و جگه له داپۆشینی دزییه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه مافیاکانی بارزانی و تاله‌بانی هیچی تر نیین . شایانی باسه نه‌وتی خاوی خۆمان یه‌کێکه له نه‌وته زۆر چاکه سووکه‌کانی دنیا و کاتێک له پاڵێوگه‌کانی خۆماندا ده‌پاڵێورێت ڕێژه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی له‌و ڕێژانه‌ی خواره‌وه نزیکن :
نه‌فتا 32 له سه‌دا
کیرۆسین 22 له سه‌دا
گازئۆیل 28 له سه‌دا
نه‌وتی ڕه‌ش 18 له سه‌دا
جا گرێمان توانای پاڵاوتنی پاڵاوگه‌کانمان بریتی بن له 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له ڕۆژێکدا ، ئه‌وا بڕیی دروستبوونی نه‌فتا بریتی ده‌بێت له نزیکه‌ی 16 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا ، دیاره یه‌ک به‌رمیلیش بریتییه له ته‌نها 160 لیتر . واته ئه‌و بڕه نه‌فتایه ده‌کاته : 2560000 (دوو ملیۆن و پێنجسهدوشهست هه‌زار لیتر) . خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نکه‌رێک 30 هه‌زار لیتر نه‌فتا بگرێت ، ئه‌وا بۆ گوێزانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه نه‌فتایه ڕۆژانه نزیکه‌ی (85) ته‌نکه‌ر پێویست ده‌بێت . ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هه‌موو پاڵاوگه‌کان به به‌رده‌وامی و بێ وه‌ستان و به به‌رزترین توانای خۆیانه‌وه کاربکه‌ن ، ده‌ی باشه له‌سه‌ر سنوره‌کان ڕۆژانه ته‌نها (85) ته‌نکه‌ر ئاودیودهکرێت ، یان به سه‌دان ته‌نکه‌ر . ئاخر ئێوه هه‌تا که‌ی ئه‌و میلله‌ته کڵۆڵه‌مان به گێل و گه‌مژه ده‌زانن . ئه‌ی باشه له جیاتی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نه‌فتا زۆر نایابه ، بۆچی هه‌تا ئێستا یه‌که‌ی چاککردنی به‌نزینتان بۆ ئه‌و پاڵاوگانه‌ی خۆمان دانه‌ناوه ، تا نهفتاکه بکات به به‌نزینێکی چاک و پێویست نه‌کات ئه‌و نه‌فتا زۆر چاکه ، که وه‌ک ئاڵتون وایه به نرخی تۆڵه‌که بده‌ن به داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مان . خۆ لای هه‌موو که‌سێک ئاشکرایه داهاتی پاڵاوگه‌کانمان هه‌زاران هه‌زار ملیۆن دۆلاره و نرخی ئه‌و یه‌کانه هه‌ر هیچ نیین له چاویاندا ، ده‌بوایه ئاشتی هه‌ورامی وه‌ک شاره‌زایه‌کی بواری نه‌وت و دڵسۆزێک بۆ میلله‌ته‌که‌ی به هیچجۆرێک ڕێگای نه‌دایه پاڵاوگه‌کانی کوردستان بێ یه‌که‌ی چاککردنی به‌نزین کاربکه‌ن ، یان به ده‌ستی ئانقه‌ست ئه‌و یه‌کانه دانانێن ، تا بیکه‌ن به به‌هانه وحکومه‌تی عیراق و خه‌ڵکی کوردستانی پیێ چه‌واشه بکه‌ن . ئاخر جه‌نابی وه‌زیر تۆزێک ویژدانتان بێت و تا که‌ی ده‌ستبه‌رداری درۆ شاخدارهکانتان نابن و ڕاستییه‌کانی دزینی نه‌وتی خاو ده‌شارنه‌وه و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و کورده داماوه بێ ده‌ره‌تانه به فیڕۆ ئه‌ده‌ن و ڕوانه‌ی ناو گیرفانه ڕه‌شه دڕاوه‌کانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌یان ده‌که‌ن ، که هه‌رگیزا و هه‌رگیز پڕنابن ، به گیرفانه‌کانی خۆت و سیروان به‌رماڵی بریکاریشتهوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست