بزوتنەوەى گۆڕان و دوو هەڵوێستی هەڵە

Saturday, 12/05/2012, 12:00




ئێستائیتر كاتی ئەوەهاتوە باس لە هەڵەسیاسیەكانى بزوتنەوەى گۆڕان بكرێت ، ڕۆژنامە و تیڤی ووڵات باسی هەڵەكانى یەكێتى و پارتی دەكەن ، پێویستە لایەنەكانى تریش دەرباز نەبن لەنەشتەری ڕەخنە ، ئەم ماوەیە چەند هەڵەیەكی سیاسی بەسەر بزوتنەوەى گۆڕاندا تێپەڕی كە پێناچێت بە گەمەیەكی سیاسی سادە تێبگەین .ئەمەویت باس لە دوو هەڵەی سیاسی بكەین كەبەسەر بزوتنەوەى گۆڕاندا تیپەِری
ماوەى دوو مانگە دیوەخانی سیاسی گردەكە كەسی جیاواز دەبنە میوانی كە هەندێكیان میوانی ڕەزا سوك نەبون هەم لای لایەنگرانی بزوتنەوەى گۆڕان وهەم بۆ زۆرینەى لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن ڕونتر بڵێین سەردانی پیاوی نهێنییەكانى نەوتی هەرێم بۆ گردی زەرگەتە زۆرێك لە لایەنگرانی بزوتنەوەكە و چاودێرانی توشی شۆككرد ، ئەبێت نهێنی ئەو سەردانە چی بێت ؟ سیاسەتی ئیعلامی و كاری پەرلەمانى گۆڕان لەسەر ئەو پیاوە دواى سەردانەكە چۆن مامەڵە لەگەڵ دكتۆری نەوتی هەرێم دەكات؟
هەرچۆنێك بێت بەبڕوای من ئەمە یەكێك بو لەهەڵەكان كە بەسەر بزوتنەوەى گۆڕانداتێپەڕی بەو دەلیلەى پێشتر بزوتنەوەى گۆڕان چەند جارێك ڕایگەیاندبو هەر كۆبونەوەیەك ئەجێنداكەی ڕون نەبێت بزوتنەوەى گۆڕان بەشداری تێدا ناكات بەوهۆیەشەوە ئاگادارین گۆڕان چەندین كۆبونەوەی سیاسی جیاوازی بایكۆتكردوە كە من بەكارێكی ئیجابیم زانیوە لێرەدا مافی خۆمانە بپرسین ئەجێندای كۆبونەوەكەى بەڕێز نەوشیروان و دكتۆر هەورامی چی بوو؟ ئەمە جگە لەوەی پرس نەوتی هەرێم و بەقاجاغبردنی كە بێگومان حساباتەكەی لە لابتۆبەكەی بەریز هەورامیدایە هەمیشە بەشێك بوە لە بابەتی ئیعلامی و سیاسی بزوتنەوەى گۆڕان كە بێگومان كارێكی باشیش بوە بەئاڕاستەى وشیاركردنەوەی خەڵكی لەسەر بەهەدەردانی سەروەتی ئەم هەرێمە . بۆیە ئێستا پەرلەمانتارانی گۆڕان و قەڵەمە ڕخنەگرەكانی دواى سەردانەكەى ئاشتی هەورامی بۆ گردەكە توشی جۆرە ئیحراجییەك بوون ،
یەكێكی تر لەهەڵەكانی بزوتنەوەى گۆڕان كۆبونەوەكەى 10ی ئەم مانگەی بو لەگەڵ یەكێتى لە نوسینگەى سلێمانى پەرلەمانی كوردستان بەبڕوای من ئەمە جۆرێك بو لەپاشەكشەی سیاسی گۆڕان چونكە لەلایەكەوە دەزگایەكی وەك نوسینگەی پەرلەمان یان كردە شوێنى كۆبونەوەى حیزبی لەگەڵ ئەو حیزبەی كە لەماوەى 3 ساڵی ڕابردودا تەنها ئاسمانی سلێمانی كۆیكردبونەوە .لەلایەكی تریشەوە جۆرێكیش بو لە تەنازولكردن لەو پەیامە سیاسیەی كە بزوتنەوەكە كاری لەسەردەكات ئەویش دروستكردنی سیستەمی سیاسی وكەمكردنەوەى هەیمەنەی حیزبە لەناو حكومەت وەك هەمیشە ڕەخنەی لێگرتوە بێگومان ئاساییە گۆڕانیش وەك هەر حیزبێكی تر پەیوەندی لەگەڵ یەكێتى و پارتی و هەر حیزبێكى تر هەبێت بەڵام نابێت ئەوەی بیربچێت لەم دۆخە سیاسیەی هەرێمدا چەند هەنگاو لە پارتی و یەكێتی نزیك بێتەوە بەهەمان ئەندازە لەلایەنگر و هەوادارانى دورئەكەوێتەوە ،
بەبڕوای من ئەم هەڵە سیاسیانەى گۆڕان كاریگەری قوڵی دەبێت لەسەر ئایندەی كاری سیاسیان چونكە جیاواز لەمەش بزوتنەوەى گۆڕان هێشتا نەیتوانیوە قەیرانی شوناسی حیزبی وشەرعیەتی سیاسییانەى خۆی "نەبەستنی كۆنگرە"تێپەڕێنێت.
دواجاریش ئەوەمان بیرنەچوە كە بزوتنەوەى گۆڕانیش حیزبە ، حیزبیش سیاسەت ئەكات ، سیاسەتیش هەموان ئەزانین لەسەر پشتی كێ و دواتریش خێری بۆكێ دەڕوات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە