خوێندنه‌وی پیلانێك له‌ژێر ناوی یه‌كبوونه‌وه
Friday, 12/03/2010, 12:00
ده‌گێڕنه‌وه بووكی ماڵێك كه ناوی یاسێ ئه‌بێ زۆری حه‌ز له خواردن ده‌بێ‌و رۆژێك هه‌وڵ ده‌دا بڕواته سه‌ر پووتی رۆنه كه‌ره‌و بابۆڵه‌یه‌كی لێ درووست بكا‌و بیخوا به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دا ده‌بێ ئه‌و شوێنه‌ی كه رۆنه كه‌ره‌ی لێ دانراوه به عاده‌تی كۆن عه‌رزه‌كه‌ی سواخ دراوه‌و سواخه‌كه‌ش هێشتا وشك نه‌بووته‌وه بۆیه یاسێ بۆ خواردنی رۆنه‌كه‌ره پلانێك داده‌نێ‌و ئه‌ویش ئه‌وه ده‌بێ كه كه‌رێك دێنێ‌و سواری ده‌بێ‌و به سواری كه‌ره‌كه روو له پووتی رۆنه‌كه‌ره ده‌كا‌و چنگێك له‌و رۆنه كه‌ره دێنێ‌و بابۆڵه‌یه‌كی لێ خۆش ده‌كات‌و ده‌یخوات. كابانی ئه‌سڵی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ته‌ماشای ماڵه‌كه ده‌كا‌و شوێن سمی كه‌ره‌كه كه‌وتووه‌و له پووته رۆنه‌كه‌ره‌ش جێگای چنگی مرۆڤێكی پێوه‌یه‌و تێ ده‌گات كه كاری یاسێی بووكیه‌تی‌و ده‌ڵێ:
سم سمی كه‌ره‌و چنگ چنگی یاسێ له‌م كاروباره سه‌رم ئه‌ماسێ
داستانی هه‌وڵدان بۆ یه‌كبوونه‌وه كه ماوه‌یه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر سایته‌كان‌و هه‌ر رۆژه تۆمارێك له ئیمزا‌و ناوی جۆراوجۆر كه ژماره‌یه‌كی هه‌رچه‌ند كه‌میشیان خوازراو، یا نه‌خوازراو‌و بۆیه ده‌ڵێم خوازراو یان نه‌خوازراو چون له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌وانه كه ناویان له‌و لیستانه هاتبوو‌و بێ‌ئاگایی خۆیان له‌و تۆمارانه راگه‌یاند له‌و باره‌یه‌وه، روونكردنه‌وه‌ی خۆیاندا‌و ژماره‌یه‌كیش كه‌وتوونه‌ته داوای پیلانێك كه ئوستایه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌و سه‌ركرێكاره‌كه‌شی بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر.
به‌ڕاستی داستانێكی گه‌لێك سه‌رنج راكێشه. مێژوو خه‌ریكه دووپات ده‌بێته‌وه. سه‌رده‌مانێك كۆنگره هه‌شتییه‌كان له حیزب لایان دا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌یان هێشته‌وه تا ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن ئه‌ویش پێیانه‌وه په‌یوه‌ست بێ‌و ئه‌گه‌ر سه‌ر نه‌كه‌وتن له‌ژێر ناوی دڵسۆزی بۆ یه‌كگرتنه‌وه له‌نێو ریزه‌كانی حیزب‌دا ده‌ست بداته ته‌بلیغات بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌و له‌م كاره‌و پیلانه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو بوون.
سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌وه‌یه سێ‌ساڵ پێش كه لادانی دیكه رووی دا باباعه‌لی هه‌م وه‌ك مه‌ئمووریه‌تی پێ‌ئه‌سپێردراو‌و هه‌م وه‌ك ئاواتی دێرینه‌ی كه وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری له ئورووپا بوو له‌و هه‌لومه‌رجه حه‌ساسه‌دا كه حیزب خه‌ریك بوو ئێنشعابی تێ ده‌كه‌وت‌و ئه‌و ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی بوو به گریان‌و كڕووزانه‌وه له‌سه‌ر خه‌رجی حیزب رووی له ده‌ره‌وه كرد‌و هه‌رچه‌ند به‌هۆی له‌جه‌ریاندا بوونی‌و ماوه‌یه‌كی زۆریش كاركردن له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌شیزانی ئێنشعاب روو ده‌دات.
رێبه‌رایه‌یتی حیزب سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی نه‌یتوانی پێشگیری له ئیراده‌ی جیابونه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه كادر‌و پێشمه‌رگه‌یه بكا‌و سه‌رئه‌نجام له رۆژی 15ی سه‌رماوه‌زی 1385ی هه‌تاویدا ئه‌م جه‌ماعه‌ته ریزی خۆیان له‌ریزی حیزبی دێموكرات جیا كرده‌وه. هه‌ر ئه‌و كات رێبه‌رایه‌تی حیزب بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ری به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی بوو له‌و ئێنشعابه ئاگادار كردبووه. ناوبراو له‌باتی گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان‌و ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك دڵسۆز بوایه هه‌وڵدان بۆ پێشگیری له‌و رووداوه هه‌ل په‌رستانه له‌و هه‌له كه‌ڵكی وه‌ر گرت‌و به زاهیر‌و له‌ڕووی به‌ناو ناڕه‌حه‌تییه‌وه رایگه‌یاند كه تازه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ریزه‌كانی حیزب‌و به‌كورتی له‌سه‌ر زه‌مینه‌سازی پێشوو په‌نابه‌ری له وڵاتی سوئێد وه‌رگرت.
بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر تا پاش كۆنگره‌ی 12ـه‌ش له حیزب له‌گه‌ڵ جه‌ریانێك بوو كه له كۆنگره‌ی 13 هه‌م زۆرینه‌ی رێبه‌رایه‌تی به‌ده‌سته‌وه گرت هه‌موو كه‌س شاهیدی ده‌دات له‌و ماوه‌یه‌دا مه‌لا عه‌وڵا‌و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی هه‌رچی سووكایه‌تی بووه به‌م زاته‌یان كردووه‌و زۆر جاریش بێجگه له گریان‌و له‌سه‌رخۆچوون (بێهۆش بوون) هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌خۆی نه‌نواند‌و هه‌موو جارێك وڵامی مه‌لا عه‌وڵا له لایه‌ن ره‌فیقه كۆنه‌كانی كاك بابا عه‌لی‌یه‌وه ده‌درایه‌وه.
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده كه ئه‌وكات سكرتێری حیزب بوو‌و به‌هۆی عه‌شیره‌یی ئیداره كردنی حیزب كه‌وتبووه به‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گشتی له‌نێو كادر‌و پێشمه‌رگه‌كاندا‌و ده‌یزانی ئه‌و‌و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی ناتوانن له كۆنگره‌ه‌ی 13دا ده‌نگی زۆرینه به‌ده‌ست بێنن بۆیه ده‌ستی دایه پیلانێكی نوێ‌و به خوێندنه‌وه‌ی باری ره‌وانناسی بابا عه‌لی، ده‌ستی دایه مه‌تره‌ح كردنی‌و به گوێی‌دا چرپاند كه ئه‌و مۆره‌یه‌یكی شیاو بۆ سكرتێری حیزب بابای خۆش باوه‌ڕی تینووی ده‌سه‌ڵات به هاوفكری مه‌لا چه‌ندین ته‌رحی فێڵبازانه‌ی بۆ له‌خشته بردنی دێموكراسی نێو حیزب هێنایه گۆڕێ كه له یه‌كێك له وته به‌ناوبانگه‌كانی له ساڵۆنی گشتیی قه‌ڵا له‌به‌رچاوی سه‌دان كادر‌و پێشمه‌رگه له هه‌ردوو لا رایگه‌یاند ئیتر بانكی بوورسی ده‌نگدان ته‌عتیل بووه ده‌نگه‌كانتان بخه‌نه گیرفانتان، ده‌نگی ئێوه تازه به‌كار نایه‌و نووسین له‌سه‌ر ئه‌م ته‌رحه‌و ته‌رحه‌كانی دیكه دێڵمه‌وه بۆ كاتێكی دیكه‌و به‌م چه‌شنه له نێو حیزب‌دا ناوی "ام اللگرح" (دایكی ته‌رحان) له‌سه‌ری دانراو ده‌ستی به دانی ته‌رحی جۆراوجۆر كرد‌و جه‌ریانی مه‌لا عه‌وڵاش كه‌وتنه تاریف دانی‌و به‌كوردی ئاش به خه‌یاڵیك‌و ئاشه‌وان به خه‌یاڵێك ده‌ستیان دایه ئاژاوه نانه‌وه له‌نێو حیزبدا‌و مه‌لا عه‌وڵا پێی وابوو بابا عه‌لی به‌هۆی جنووبی بوونی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی جنووب به‌ره‌و لای خۆی راده‌كێشێ‌و له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی مه‌لا سه‌رده‌كه‌ون‌و ئه‌وكات سكرتێری قه‌رزدار به مه‌لا عه‌وڵا‌و هه‌ر له‌و كاته‌شدا بێ ئیراده جڵه‌وی رێبه‌رایه‌تی حیزب به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ‌و مه‌لاش هه‌م به هۆی یارمه‌تیكردنی به بابا بۆ پۆستی سكرتێری له‌م سناریۆیه‌دا‌و هه‌م به ناسینی باری ده‌روونی شێخ كه مۆره‌یه‌كی بێ‌ئیراده‌و نامودیره وای ده‌زانی هه‌میشه چاوی له ده‌ستی مه‌لا ده‌بێ‌و له راستیدا له‌پشت په‌رده به‌ڕێوه‌به‌ری حیزب هه‌ر عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده بوو‌و هه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه به خالید عه‌زیزی كردووه‌و ده‌یكا.
ئێستا چی؟
ده‌زانن له ماوه‌ی 3 ساڵ پاش جیابوونه‌وه‌ش باباعه‌لی له ئورووپا ده‌ژی‌و له‌م ماوه‌یه‌دا به‌داخه‌وه به‌هۆی یارمه‌تی كردنی راگه‌یاندنی حیزب‌و ئه‌ندامانی ساده‌و خۆش باوه‌ڕی حیزب، باباعه‌لی له سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانی حیزب بووه‌و غافڵ له‌وه‌ی ئێستاش مۆره‌یه‌كی بێ‌ئیراده‌و گوێ‌له‌مستی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌یه‌و هیچی تر. به‌ڵگه بۆ ئه‌م وته‌یه نووسینه‌كانیه‌تی كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له نووسینه‌كانیدا هه‌ر ئه‌و ئه‌ده‌بیاته به‌كار ده‌با كه لاده‌ران (جه‌ماعه‌تی مه‌لاكان) به‌كاری ده‌به‌ن. بۆ وێنه به جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ماعه‌ته ده‌ڵێ له‌ت بوون‌و هه‌ر ئه‌و وشه‌یه كه شابه‌یتی ئه‌ده‌بیاتی لاده‌رانه‌و بۆ یه‌ك جاریش له وشه‌ی جیابوونه‌وه (ئێنشعاب) كه‌ڵكی وه‌رنه‌گرتووه.
عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر له كاتی جیابوونه‌وه‌كه‌ی كۆنگره‌ی هه‌شته‌مدا ناوی ئه‌و جیابوونه‌وه‌ی نا "جاڕووكردنی ماڵی حیزب" واته هه‌رچی پیس‌و پۆخڵه له حیزب ده‌ركراو كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لاده‌راندا ئه‌م ره‌سته‌یه‌ی به‌كار هێنا‌و گوتی: (خوا ره‌حمه‌تی بكا دوكتور قاسملوو وه‌ك كابانێكی باش ماڵی حیزبی جاڕوو پاك كرده‌وه به‌ڵام مامۆستا (مه‌به‌ست مه‌لاعه‌وڵایه) ئه‌و پۆخڵه‌واته‌ی هێنایه‌وه‌و له ناوه‌ڕاستی ماڵه‌كه‌ی كرده‌وه). كه‌چی ئێستا هه‌مان پوخڵه‌وات به واتای شێخ بووه‌ته له‌تێك له حیزب
هه‌رچی له مه‌لا عه‌وڵا‌و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی بوو رێبه‌رایه‌تی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م پاش چه‌ند مانگ ئیفلاس ده‌كا‌و په‌نا بۆ ئه‌وان ده‌بات كه بگه‌ڕێنه‌وه‌و حیزب ئیداره بكه‌ن به‌ڵام به خۆشییه‌وه خه‌ونه‌كه‌یان نه‌هاته دی‌و رێبه‌ری كۆنگره‌ی سێزده لێبڕاوانه ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕاند‌و بۆیه مه‌لا له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند سناریۆی دیكه تاقی كردوونه‌ته‌وه‌و هیچی به هیچ نه‌كردو سناریۆی تازه‌ی په‌نابردن بۆ كۆماری ئیسلامی‌و ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی گشتی بووكه لێی قبووڵ نه‌كرا، چون له‌نێو جه‌ماعه‌تی مه‌لاكاندا كه‌سانێك هه‌ن كه گووڕوتینی شۆڕ‌شیان تێدا ماوه به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌و خالید عه‌زیزی قه‌بووڵ كرد كه ئه‌مه له لایه‌ن كونسولی رێژیمی ئێران له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا.
تازه‌ترین تیری كه‌وانی مه‌لا عه‌وڵا‌و یاری غار، بابا عه‌لیه‌كه‌یه‌تی كه له‌م رۆژانه‌دا سناریۆیه‌كی له‌ژێر ناوی یه‌كبوونه‌وه‌ی ریزه‌كانی حیزب ده‌ست پێ كردووه‌و سه‌ره‌تا به زاهیر ئه‌م كه‌مپه‌ینه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه تێكڵاوێك له چه‌ند ئه‌ندامێكی حیزبی دێموكرات‌و جه‌ماعه‌تی مه‌لاكان بوو ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو به‌ڕه له‌سه‌ر هه‌تیو لادرا‌و شێخ عه‌لیش له‌ژێر به‌ڕه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت‌و ئێستا كومیته‌یه‌كی تازه‌یان به‌ناو بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی به وته‌ی ئه‌وان ریزه‌كانی حیزب ده‌ست پێ كردووه. كه جه‌ماعه‌تی مه‌لاكانیش به‌هۆی قه‌یرانێك كه تێی كه‌وتوون بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه سازیان كردووه‌و ئاماده‌ش نه‌بن بۆ خه‌ڵك بڵێن چ شتێك له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا گۆڕاوه كه ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ یه‌ك بگرنه‌وه داخوا بۆ خه‌ڵك نیه بپرسێ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو بوختان‌و هه‌ڵبه‌ستانه‌ی بۆ پاساوی جیابوونه‌وه له دژی حیزب له چی بوو ئه‌و رێبه‌رایه‌تییه دیكتاتۆر‌و... چ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا هاتووه سكرتێره‌كه‌ی گۆڕاوه؟ ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و كۆمیته‌ی ناوندی گۆڕاون؟ سیاسه‌ته‌كه‌ی گۆڕاوه؟ چی گۆڕاوه كه ئێستا هانده‌ره بۆ به قه‌ولی ئه‌وان كه ده‌یانهه‌وێ یه‌ك بگرنه‌وه. داخوا یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشوو زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو؟و زۆر پرسیاری دیكه‌ش.
به‌ڕێوه‌به‌ری پشت په‌رده‌ی ئه‌م سناریۆیه‌ش له مه‌لا سێزه‌ده عیلمه‌كه‌ی جاران زیاتر كه‌سێك نیه‌و بۆ سه‌لماندنی ئه‌م وته‌یه چه‌ند شاهیدێك هه‌یه كه له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كاره‌دا مه‌لا عه‌وڵا قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون.
مه‌به‌ست له پێك هێنانی به‌ناو كومیته‌ی یه‌كبوون:
1ـ هه‌وڵدان بۆ هاتنه‌وه‌یان به‌ناوی حیزبێكه‌وه‌و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌و داواكردنی به‌شی تایبه‌ت. هه‌ر ئه‌و شته‌ی كه له رابردوودا ئه‌و كێشه‌ی خولقاند‌و ئێستاش گه‌وره‌ترین كێشه‌ی نێوانیانه كه له هه‌ڵبژاردنی موشاویرانی ئه‌م جه‌ریانه‌دا ره‌نگی دایه‌وه كه له 7 موشاویری هه‌ڵبژێردراو 3یان هی جه‌ماعه‌تی مه‌لاحه‌سه‌ن‌و 4ی دیكه‌ش هی جه‌ماعه‌تی مه‌لا عه‌وڵا‌و به كورتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه تێی كه‌وتوون بۆ نێو حیزب.
2ـ ئه‌گه‌ر له‌م مه‌به‌سته‌یاندا سه‌نه‌كه‌وتن ئه‌وه به خه‌یاڵی خۆیان توانیویانه دووبه‌ره‌كایه‌تی له‌نێو ریزی یه‌كگرتووی حیزب‌دا پێك بێنن كه ئه‌م ئاواته‌شیان به دڵنیایی‌یه‌وه نایه‌ته دی.
3ـ شاردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دوو باڵی‌و چه‌ند باڵی نێوانیان‌و خه‌ریك كردن‌و دڵخۆش كردنی ئه‌ندامانیان به یه‌كگرتنه‌وه بۆ پێشگیری كردن له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان كرا‌و كه له داهاتوودا ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌و دابڕانی دیكه له نێوان جه‌ماعه‌تی هه‌ردوو مه‌لادا‌و یارمه‌تی وه‌رگرتن له بابا عه‌لی بۆ ئه‌نجامی مه‌ئموورییه‌ته‌كه‌ی.
قسه‌ی كۆتایی:
ئه‌ندامانی تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌بێ زۆر وریایانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن‌و رووداوه‌كه وه‌ك هه‌یه بخوێنینه‌وه ئه‌وانه‌ی به درۆ ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه ئێفشاگه‌ری له‌سه‌ر بكه‌ن كه چه‌ند كه‌س ئه‌م كاره‌یان كرد‌و ده‌ستیان خۆش‌و ئه‌وانه‌ش به هه‌ڵه‌و له نییه‌تی خراپی مه‌لاكان‌و شێخ عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر نه‌گه‌یشتوون له‌م سناریۆ درۆینه دووری كه‌ن‌و ناوی خۆیان ره‌ش كه‌نه‌وه.
جه‌ماعه‌تی مه‌لاكان ئه‌گه‌ر ده‌یانهه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه ناو حیزب ده‌ركه‌ی حیزب ئاوه‌ڵایه بۆ مرۆڤه شۆڕشگێڕه‌كانیان به‌ڵام كه‌سانی بێ پڕنسیپ‌و مۆره‌ی نفووزی رێژیم رێگای هاتنه‌وه‌یان نیه كه ئه‌مانه هه‌موویان ناسراون.
رێگای كۆتاییش گۆڕینی ناوی حیزبی دێموكرات له‌سه‌ر خۆیان‌و ئه‌مه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌موو پێوه‌رێكی دونیا په‌سند‌و ئه‌مڕۆیی ده‌گونجێ زۆری دوور بۆ نه‌ڕۆین نه‌وشیروان مسته‌فا‌و چه‌ند ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی له یه‌كیه‌تیی جیابوونه‌وه‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان پێك هێناوه كه ئێٍستا له ره‌وتی روودا‌وه‌كان‌و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه‌و ده‌ڵێن یه‌كیه‌تی‌و رابردووه‌كه‌ی هیچ پێوه‌ندییه‌كی به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نه‌ماوه‌و با ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ش كورد گوته‌نی كراسێك له‌مانه بدڕن‌و ئه‌وكات رێگا بۆ دیالۆگ خۆش ده‌بێ‌و ئه‌گه‌ری جۆراوجۆر دێته ئاراوه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست