کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان ، كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات

Monday, 27/07/2009, 12:00


له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌نجامه‌ نارسمیه‌كان و چاودێره‌كان به‌دیارده‌خه‌ن كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه ‌ڵێواولێو پربووه‌له‌ ساخته‌كاری وبێحورمه‌تی به‌رابنه‌ر ئیراده‌ی هاووڵاتی كوردستان.
سه‌ره‌رای دان به‌خۆداگرتنی هێزه‌نه‌یاره‌كان و چاوه‌روانكردنی كۆتایی سه‌رئه‌نجامی كۆمیسۆنی باڵای هه‌لبژاردن . بێ رێزگرتنی له‌دوابریاری كۆمیسۆنه‌كه‌، لا‌یه‌نه‌ ده‌سه‌لاتداره‌كان به‌تایبه‌تی له‌دهۆك و هه‌ولێر وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یان بۆ ترساندن وتۆقاندنی هاووه‌ڵاتیان له‌شه‌وی 26/7 رژانه‌ ناو شه‌قامه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك و وه‌ك هێزه‌به‌ربه‌ره‌كان ئاسمانی شاری خۆراگری هه‌ولێر و سۆرانیان گوڵله‌ بارانكرد ، چه‌ندین هاووڵاتی شه‌هید وبرینداربوون ، هاوكات په‌لاماری بنكه‌كانی ‌هێزه‌ رکه‌به‌ره‌کانیان داوه و ترسه‌نۆكانه‌ هه‌ندێك له‌بنكه‌كانی گۆرانیان تالان كرد.
هه‌موومان ده‌زانین، گه‌ل سه‌رچاوه‌ی بریاردانی دێموكراتیه‌و به‌هیمه‌تی تێكۆشانی توێژه‌هه‌مه‌جۆره‌كانیش ده‌تواندرێت پارێزگاری له‌مافی ده‌نگدان و مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی مرۆڤ بكرێت. هاوكات هێزه ‌ته‌ریكه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ژێر په‌رده‌ی دێمكراتی وكوردایه‌تی زیاتر له‌18 ساڵه‌ ئازادی و بیری جیاواز ده‌كوژن، بونه‌ته ‌مه‌ترسترین هێزی سه‌ر ئه‌زمونی كوردستان و مافه ‌سه‌ره‌تایه‌كانی مرۆڤ و سڵ له‌هیچ ناكه‌نه‌وه‌ بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریه‌تیان .
ئێمه ‌پشتیوان و خه‌مخۆرانی گۆران وبه‌های مرۆفایه‌تیه‌كان ، ئاگاداری سه‌رۆكی هه‌رێم وپارتی دێمكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه ‌كه‌ ئێمه ‌بێده‌نگ نابین و ئاماده‌ین هه‌موو توانایكمان له‌ناو ره‌وه‌ندی كورد له‌ئه‌وروپا بخه‌ینه‌ گه‌ره‌وه‌و بۆ ناساندنی ماهیه‌تی شێواندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دێموكراتیانه‌ و كاركردن بۆ كۆ كرنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی ته‌زویركردن و ده‌رهه‌ق به‌مافی ده‌نگی هاوولاتیانی گه‌لی كوردستان و گه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ به‌ په‌رله‌مان وحوكمه‌ته‌كانی ئه‌وروپا و رێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ وئه‌منستی
له‌هه‌مان كاتدا ئاماده‌ین له‌ئاینده‌دا بیبینه‌چاوی تیژی پاراستنی دێموكراتی و له‌كاتی پێویستیشدا ها وكاری هه‌موو ئه‌و هیزه‌ پێشكه‌وتوخوازانه‌بین كه‌خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندی پرۆسه‌ی سه‌قامگیری و دێمكراتی به‌دوا قۆناخی پاراستنی مافه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان و وه‌ك هاوولاتیه‌كانی (شیلی)ش كه‌له‌هه‌نده‌ران ده‌ژن به‌گژ دیكتاتۆریه‌تدا بچینه‌وه‌.
سلاو له‌ده‌نگه‌ئازاكانی كوردستان
پشتیوانانی گۆران و ماڤی مرۆڤی كورد له‌سوید
ستۆکهۆلم 27/7/2009

.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە