کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوپەر شوان بەردەوامە لە كوشتن

Sunday, 28/06/2009, 12:00


لە چەند مانگى رابردوو بابەتێكم لە رۆژنامەى هاوڵاتى بڵاوكردەوە، بە ناو نیشانى سوپەر شوان. ناوەرۆكى بابەتەكە باسى لە كەسێكى دانیشتووى هەریر دەكرد بە ناوى سادق سۆفى كە ئەو كەسە پێش راپەرین مەفرەزە خاسە بوەو. دواى راپەرینیش بنەماڵەى بارزانى دەستى لە پشت دەدەن و لە لایەن دایكى بەرێز سەرۆكى هەرێم دەكرێتە شوانى تایبەتى مەرەكانى بنەماڵەى بارزانى، بۆیە ئەو كەسە لە دواى راپەرینەوە بەردەبێتە وێزەى خەڵكى هەریر و بەشێكى زۆرى زەوییەكانى دەشتى هەریر داگیر دەكات و بە دەیان هاوڵاتیش بریندار دەكات و چەندینیش لەوانە كەم ئەندام شەل بووینە.
گێرەشێوێنیەكانى سادق سۆفى بە رادەیەكە كە بۆتە رامبۆى ناوچەكە و پۆلیس و دادگاش ناتوانێت لێیبرسرێتەوە، نوێترین چاڵاكیەكانى شوانەكەى بنەماڵە ئەوەیە كە لە رێكەوتى 26/6/2009 لە پێچەكانى سپیلك سادق و برایەكانى هاوڵاتیەك بە ناوى (كاروان سەباح) كە كێشەى زەوى و زارى لەگەڵیان هەبوە دەدەنە بەر دەست رێژى گوللەو بە سەختى بریندارى دەكەن، ئێستا كاروان بە بریندارى لە نەخۆشخانەى رزگارى لە ژێر چارەسەریدایە.
جێى ئاماژەیە كاروان سەباح پێشمەرگەیە لە سوپاى سپیلكى پارتى و كاتێك لە لایەن سادقەوە تەقەى لێكراوە ئەو لە دەوام بوەو جلى سەربازى لە بەردابوە.
سادق و براكانیشى وەكو هەموو جارێكى تر رایانكردوە بۆ پیرمام ، كە بۆتە لانەى پاراستنى پیاو كوژان دەرچوانى یاسا. بە پێى راى هەندێك لە خەڵكى ناوچەكە نهێنى پشتگیرى كردنى سادق سۆفى لە لایەن بنەماڵەى بارزانیەوە تەنها ئەوە نیە كە شوانى تایبەتى مەرەكانى بنەماڵەیە، بەڵكو ئەوەیە كە جگە لە سادق چەندین كەسى تر لە دەڤەرى سورچیانەتى لە لایەن دەزگاى پاراستنەوە رێگەیان پێدراوە كە لە سەرووى یاسابن و دەتوانن هەر كاتێك بیانەوێ تەقە بكەن و خەڵك بكوژن و بریندار بكەن، ئەمەش بۆ تەمبێ كردن و سەركوت كردنى هاوڵاتیانى عەشیرەتى سورچى كە بارزانیەكان هەمیشە وەك دوژمنێكى گەورەو سەرسەختى خۆیان سەیریان دەكەن. چەند ساڵیكیش پێش ئێستا پیاو كوژێكى تر لە لایەن دەزگاى پاراستنەوە وەك بەرپرسى ئاسایش رەوانەى هەریر كرابوو، دواى سوكایەتیكردنێكى زۆر بە خەڵكەكە ئەو جەلادەى بنەماڵە لە لایەن كەسێكى سورچى بە ناوى عزیز حامد لە گوندى كانى چرگان كوژرا، دواتریش لە لایەن دەزگاى پاراستنەوە عەزیز و هاورێیەكى كوژرانەوەو ئێستا بنەماڵەى عەزیز لە شارى رانیە نیشتەجێن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە