کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

گروپه‌کانی ئاشتی له‌ پێشوازییه‌کی که‌م وێنه‌دا گه‌یشتنه‌ باکوری کوردستان

Monday, 19/10/2009, 12:00

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ باره‌گای که‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور ، گروپی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموکراسی که‌وتنه‌ سه‌ر رێگای باکوری کوردستان له‌ ساته‌کانی به‌ره‌به‌یانی دا به‌ هه‌زاران که‌س بۆ به‌رێکردنی گروپی ئاشتی ، به‌رده‌م شاره‌داری کۆبوونه‌وه‌ و تا ده‌رچوون له‌ که‌مپه‌که‌ رێپێوانیان ئه‌نجام دا.
له‌ رێپێوانه‌که‌دا ، به‌رده‌وام دروشمی دلسۆزی بۆ ئۆجه‌لان و په‌که‌که‌ وتراونه‌وه‌ .
له‌کاتی به‌رێکردنه‌که‌دا ، یه‌که‌مین ئه‌ندامی گروپی ئاشتی سه‌یدی فرات وته‌ی پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند گه‌لی کورد به‌ پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی دا‌ تێده‌په‌رێ .
فرات بانگی له‌ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکوه‌زیری تورکیا کرد که‌ هه‌نگاوی گروپی ئاشتی ئه‌رێنێ هه‌لسه‌نگینن.
پاش لێدوانه‌که‌ ، ئه‌ندامانی گروپی ئاشتی له‌لایه‌ن هه‌زاران که‌سه‌وه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم به‌رێکران .
‌ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ گروپی ئاشتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی له‌ قه‌ندیله‌وه‌ جێده‌گرێن ئاشکرا کرا.
له‌ گروپه‌که‌ دا 4 ژن و 4 پیاو جێ ده‌گرن
بۆ پێشوازی کردن له‌ گروپه‌کانی ئاشتی و چارسه‌ری دیموکراتی ، ئه‌مرۆ له‌ سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌ سلۆپی جموجوڵی گه‌ل ده‌ستی پێکرد.
سه‌دان ئۆتۆمبێل که‌ له‌ شیرناخ و ، ناوچه‌کانیه‌وه‌ ڕوویان له‌ سلۆپی کردوه‌ و ‌گه‌ل ده‌سته‌ ده‌سته‌ تا ئه‌م ساتانه‌ش ڕوو له‌ ده‌روازی سنوری خاپۆور ده‌که‌ن.
ڕاگه‌یندرا ئاماده‌کاریه‌کانی بۆ کۆبونه‌وه‌ی گه‌روه‌ی جه‌ماه‌ری و که‌رنه‌ڤاڵ ئاسا کۆتایی هاتوه‌.
ئه‌و ماشێنانه‌ی که‌ له‌ شار و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌روه‌ دێن به‌ ئاڵای که‌سک ، سور و زه‌رد رازێنرانه‌ته‌وه‌ و له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی سلوپیه‌وه‌ به‌ دروشم پێشوازیان لێکرا.
ئه‌مه‌و ده‌روازه‌ی سنوری خابور به‌ته‌واوی له ‌به‌رده‌م هاتوو چۆیی هاولاتیان و ماشێنه‌کاندا داخراوه‌.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورک و بیانیش هه‌م له‌ جێی کۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌ و هه‌م له‌ ده‌روازه‌ی سنوری ئاماده‌ی گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌ مێژویه‌که‌ن..
هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌ری شوێنی کوۆبونه‌وه‌که‌ به‌ هیزه‌کانی پۆلیس ته‌نراوه‌.

کلیک له‌سه‌رئه‌م یوتوبه‌  ‌ بکه‌ن ئه‌م بۆ بینینی گروپه‌که‌: ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر

کۆمێنت بنووسە