دەوران كاڵكان، ئیتر سەبرمان نەماوە لەبەرامبەر بەو ئۆپەراسیۆنانەی دەوڵەتی توركیا
Thursday, 24/12/2009, 12:00
ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوران كاڵكان لە لێدوانێكیدا لەبەرامبەر سیاسەتی نكوڵی و لەناوبردنی دەوڵەت ئیدی سەبریان لێ بڕاوە. كاڵكان ئەو هێرشانەی ئەنجام دەدرێن وەك ڕاگەیاندنی شەڕ بەناو كرد. كاڵكان بۆ كردنەوەی رێی سیاسەت داوای كرد كە گرتن و ئۆپەراسیۆنەكان كۆتایی بێ. ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوران كاڵكان لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی فرات رایگەیاند كە چیتر سەبریان نەماوە لەبەرامبەر سیاسەتی نكوڵیكار و قڕكەرانەی دەوڵەت. كاڵكان داخستنی دەتەپەی وەك سنوری دوایی بەرگەگرتنیان لە ڕوداوەكان بەناو كردو ووتی، ئاكەپە سیاسەتی دیموكراسی بەربەست دەكات.
كاڵكان ڕایگەیاند زۆر هەڵەیە گەر مرۆڤ چاوەرێی شتێك بێ لە ئاكەپە و لەسەر ئەوەش ووتی: لە ماوەی 8ساڵ دا زۆر باش ئاشكرا بوو كە ئاكەپە چییە و دەیەوێ چی بكا هەر بۆئەوەش پێویست ناكات كە مرۆڤ خۆی هەڵخەڵەتتێنێ و چاوەڕوانی هەبێ، داخۆ ڕاستە كە مرۆڤ شتێك نەكات و چاوەرێ بكات شتێك بكرێ ؟ بێ گومان ڕاست نییە، ئەگەر وایە ئەو كاتە دەبێ مرۆڤ چاوەڕی نەبێ، بە پێچەوانەوە چارە لە خۆدا ببینێ، دەبێ هێزە دیموكراتیەكان هەموو بتوانن ئەوە بكەن. كاڵكان ڕایگەیاند كە پرۆسەكە بن بەست بوو لەسەر ئەوەش بانگی لە حكومەتی ئاكەپەو دەوڵەتی تورك كردو ووتی: بۆ ئەوەی كە دۆخی بن بەست بكرێتەوە دەبێ ئۆپەراسیۆنەكان ڕاگیرێن، ئۆپەراسیۆنی ئەرتەش، پۆلیس و ستەمی سەر گەل وگرتنی دەتەپەییەكان ڕاگیرێ و گیراوەكان ئازاد بكرێن، دەبێ ئەو دۆخە دوایی بێ، ئەگەر هێرشەكان بەردەوام بێ، داخۆ مرۆڤ دەتوانێ باسی كامە پرۆسەی سیاسی و كرانەوەیە بكات لە چارسەری دیموكراتیدا ؟ ئەو بە ئاشكرا هێرشە، ڕاگەیاندنی شەڕە.
ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوران كاڵكان باسی لە چوار هەنگاو كرد كە دەبێ ئاكەپە بینێ و لەسەر ئەوەش ووتی: یەك دەبێ هەڵومەرجی رێبەری گەلی كورد عبدوڵڵا ئۆجەلان ڕاست بكرێتەو و هەڵومەرجێكی بۆ ئامادە بكرێ كە بتوانێ تەندروست بژی و بتوانێ كار بكات، دوو بۆ چارەسەری پرسی كورد لەسەروو هەموانەوە دەبێ رێبەر ئاپۆ وەك موخاتەب ببینرێ و دیالۆگی لەگەڵ بكرێ، سێ، دەبێ ئۆپەراسیۆنی ئەرتەش و پۆلیس بە تەواوی ڕاوەستێنرێ، چوار ئەوانەی لەم قۆناغەدا دەستگیر كراون و ئەشكەنجە كراون دەبێ هەموو ئازاد بكرێن دەبێ گوشارو ئەشكەنجەی گەل بە داوی بێت و ئەگەر ئەوانە بكرێن و ستەمی سەر رێبەر ئاپۆ دوایی بێ، دۆخەكە ئاسایی بێتەوە ئەو كاتە سیاسەتی دیموكراتی سودمەند دەبێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست