کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موراد قەریلان: دەوڵەتی توركیا هەوڵ دەدات، هەنگاو بەهەنگاو رێبەر ئۆجەلان لەناو ببات و پێویستە دەوڵەت بزانێت بێ پەكەكەو ئۆجەلان، چارەسەریش م

Thursday, 19/11/2009, 12:00


قەرەیلان گفتوگۆكانی سەر پرسی كوردی لە پەرلەمان و هەڵوێستی فاشیستانەی جەهەپەی هەڵسەنگاندو ڕایگەیاند كە زهنیەتی جەهەپە نیشانی دەدا كە لە هیتلەر كەمتر نییەو هەر بۆ ئەوەش دەبێ یەك كورد لە ناو جەهەپەدا نەمێنێ. قەرەیلان بانگی لە دەوڵەتانی ئیران و سوریا كرد كە ‌كۆتایی بە لەسێدارەدان و سیاسەتی گوشارهێنان بێنن. سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە موراد قەرەیلان دانیشتنی پەرلەمانی توركیای لە سەر پرسی كورد هەڵسەنگاندو ووتی: گفتوگۆكان، هەڵوێستی ناچارسەریانەی ئاكەپەو زهنیەتی هیتلەریانەی جەهەپەی خستەڕوو. ‌لە سەر جەهەپەش ووتی: جەهەپە ئیتر بە تەواوی پاشڤەڕۆیە، بە گفتوگۆكانی ئەم دواییە زهنیەتی نەژادپەرستانە و فاشیستانەی جەهەپە ئاشكرا بوون، زهنیەتی جەهەپە زهنەیەتی كۆمەڵكوژیە؛ ئونور ئۆیمان ڕاستی جەهەپەی دەربڕی، دەبێ لە یاد نەكرێ كە ئۆیمان لە نێو جەهەپەدا كەسێكی ئاسایی نییە، دەبێ هەموو كەسێك بزانێ كە ئەو یەكێكە لە كەسە ژیرەكانی دەنیز بایكاڵ كەسێك نییە كە گوایە كەوتبێە كەموكوڕیەوە، لە بواری دبیلۆماسیدا خانەنیشینە، واتە لە پیشەیەكە كە قسە كردن و شێوازەكانی دەزانێ، ئۆنور ئۆیمان لەوێ هەڵەیەكی نەكردووە، بەڵكو سیاسەتی جەهەپەی دەربڕێوە. قەرەیلان بانگەوازیەكانی دەست لە كاركێشانەوەی ئونور ئۆیمانی هەڵسەنگاندو ووتی، دەبێ كەماڵ كلچدارئۆگڵو لە پەرلەماندا چەپڵەی بۆ لێدا دەست بكێشێتەوە. دەبێ هیچ كوردێك، عەلەویەك و دیموكراتێكی ئابڕومەند لە نێو جەهەپەی نەژادپەرست و فاشیستدا نەمێنن. راستی جەهەپە ئاشكرا بوو خاوەن زهیەتێكە داكۆكی لە كۆمەڵكوژی دەكا.
قەرەیلان ڕایگەیاند كە دەوڵەت و جەهەپە تا ئێستا لەو هێلەدا بەرێوەدەچن و بە زهنیەتی كۆمەڵكوژپارێزی مەهەپە و جەهەپە، دەیانەوێ پەكەكە پاكتاو بكەن. سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە موراد قەرەیلان سیاسەتی لەسێدارەدانی لە لایەن ئێران و گۆشارەكانی سوریای بۆ سەر گیراوانی كورد هەڵسەنگاندو ڕایگەیاند كە ئێران و هیچ دەوڵەتێكی تر ناتوانن بە سێدارە بگەنە ئامانجەكانیان. قەرەیلان لە سەر سێدارەی گەنجانی كورد، ئێرانی وشیار كردەوە و ووتی ئەگەر ئێران درێژە بە سیاسەتی لە سێدارەدان بدات، ئەو كەشە نەرمەی ئێستا تێك دەچێ. قەرەیلان لە كۆتاییدا سەرنجی بۆ سەر مانگرتنی گیراوانی كورد لە گرتوخانەكانی سوریا ڕاكێشاو ستایشی گیراوانی كردو ئەو چالاكیەی وەك ئابڕوو و داكۆكی لە مرۆڤایەتی بە ناو كردو داوای لە گەل كرد كە داكۆكی لەو چالاكیە بكەن.
سەرۆكی كۆنسەی رێوەبەری كۆما جڤاكن كوردستان، موراد قەرەیلان سەبارەت بە هەڵومەرجی سیستەمی ئیمرالی و ئەو دۆخەی كە رێبەری گەلی كوردی تێدا بەجێ كاراوە كردو ووتی: ئاكەپە لە ئیمرالی شتەكان بە گوێرەی دلی خۆی دەگۆرێت. قەرەیلان بەندینخانە نوێیەكەی ئۆجەلان و ئەو گیراوانەی بۆ ئەوێ دەگوێزرێنەوە هەلسەنگاندو ووتی: حكومەتی ئاكەپە بەو هەڵوێستانەی دەیەوێت هەڕەشە لە گەلی كوردو ڕێبەرەكەی بكات.
قەرەیلان پلانەكانی دەوڵەتی لە بەرامبەر ئۆجەلان وەكو پلانی هەنگاو بە هەنگاو بەرەو كوشتن ناوزەند كرد و گەلی كورد و لایەن پەیوەندیدارەكانی وشیاركردەوە. سەرۆكی كۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجە "ماورا پالما" و پارێزەرانی ئۆجەلانیش هەمان بۆچوونەكانی قەرەیلانیان ڕاگەیاندبوو. قەرەیلان نارەزایی توندی لە بەرامبەر كردەوەكانی حكومەتی ئاكەپە نیشاندا. بەبیری هێنایەوە كە ئاكەپە لە دانیشتنی پەرلەماندا هێلە سورەكانی خۆی دەربڕی و پەیامی بێ پەكەكە ناتوانن هەنگاوێكیش بنێنی داوە. قەرەیلان وتی، هیچ چارەسەریەك لە ئارادا نییە، سیاسەتی خەڵەتاندنی كوردان هەیەو ئەو سیاسەتەش شەڕ گوڕتر دەكات.
سەرۆكی كۆنسەی بەریوەبەری كەجەكە مورارد قەرەیلان ووتی، گفتوگۆكان لە پەرلەمانی توركیا سەبارەت بە پرسی كورد گرنگ دەبینن؛ بەڵام ئاكەپە تەڵەكەبازی دەكات. قەرەیلان رەخنەی لە لێدوانی وەزیری ناوخۆی تورك بەشیر ئاتالای گرت لە پەرلەمان ووتی، وەزیر پرسەكەی لە چوارچێوەی تەنگدا دەردەبڕێ، ناو نانی پرسەكە بەو شێوەیە یان نەبینی پرسەكەیە یان گاڵتەجاری كردنە.
قەرەیلان گرنگی پرسی كوردی دەربڕی و ووتی، پرسی كورد وەك كە سەرۆك وەزیر دەلێ بە وانەی بژاردە، دروست كردنی بەشی كوردۆلۆژی، مافی تەلەفزیۆن بە بە كوردی و ڕێ و شوێنی مایەی پێكەنین چارەسەر نابێ.
قەرەیلان بە بیری هێنایەوە ئەو خاڵانەی كە ئاكەپە ئاشكرای كرد شتی ئاسایی و هەوڵی ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی خۆیەتی، و بەو ڕەنگەش پرسی كورد چارسەر ناكرێ. قەرەیلان ووتی، ئەو هەنگاوانەی ئاكەپە مرۆڤ ناكرێ وەك هەنگاوی چارسەری بەناو بنرێ و ، لە سەر ئەوەش ووتی: دەبێ مرۆڤ ئەو تاكتیكەی ئاكەپە بەدوای دا دەچێ ڕاست لێ تێبگات، ئەگەر باش لێی تێنەگەین، دەكرێ ببێتە هۆكارێك بۆ خەڵەتاندنی هەندێ كەس، هەر بۆ ئەوەش ڕاست تێگەیشتن لە ناوەرۆكی ئەو هەوڵانەی ئاكەپە زۆر گرنگە، ئاكەپە دەلێ بە رێبازو كردەوەی دەوڵەت و پێگە، ئەنجام بەدەست نایەت، ئەوە ڕاستە، واتە دەلێ بە توند و تیژی و گوشار ناكرێ مرۆڤ كورد بە كۆمارەوە ببەستێتەوە، تا ئێستا تاقیمان كردەوە، بەڵام سەرنەكەوت، دەلێن سیاسەتی داگیركاری و كردەوەكانی دەوڵەت لە توند و تیژی مەسەلە سەرناخات، خۆبەخۆ ئەو رێبازانە بە كارهێنران و ئەنجامێكی ئەرێنی بە دەست نەهێنا، پێویستی بە پاكتاو كردنی بزوتنەوەی ئازادی هەیە، بەڵام ئەوە بەڕێبازی سەربازی سەرناكەوێ، بە قسەی سەرۆك وەزیر لە گەڵ رێبازی سەربازی، پرسی كورد لایەنی دەروونی، دیبلۆماسی، كۆمەڵایەتی و ئابوری هەیە، دەبێ ئەو لایەنانە ڕەچاو بكرێ.
قەرەیلان ڕایگەیاند كە داوای سەرەكی دەوڵەت و ئاكەپە پاكتاو كردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردە و ووتی، ئامانجی ئەوان وەك پێشوە، بەڵام تەنیا رێبازیان گۆڕیوە. قەرەیلان لە سەر سێ خاڵی سوری ئاكەپەش ووتی : یەكەم كوردان هیچ پێگەیەكیان نابێ، واتە فیدرالی و خۆجێی نابێ، دووەم پەرورەدە بە زمانی دایك نابێ، سێێەمیش ئۆپەراسیۆنەكان راناوەستێنن و ئازادی ڕێبەر ئاپۆش نابێ، ئاكەپە ئەو سێ خاڵەی وەك هێلی سور دەربڕی، نوێنەرانی ئاكەپە باس لە گۆرانكاری دەستوری بنەڕەتی دەكەن، ئەڵبەتە ئەوە شتێكی پێویستە دەبێ دەستوری بنەڕەتی بگۆڕێ، بێ گۆڕانكاری لە دەستوری بنەڕەتی چارەسەری نابێ، بەڵام گۆڕانكاری 3خاڵی یەكەمی دەستوری بنەڕەتی دەخەنە دەرەوەی گفتوگۆكان، لە دۆخێكی وادا دەپرسین ئەگەر ئەوە سێ خالە وەك خۆی بمێنێتەوە ئێوە نەتەوەی كورد، گەلی كورد دەخەنە كوێوە؟ لە زهنییەتی ئەواندا كورد وەك ئیرادە، نەبون. هەر بۆ ئەوەش ئەو سێخاڵەی یەكەمی دەستور دەخەنە دەرەوەی گفتوگۆكان، لێرەدا ساختەكاریەك هەیە، لێرە دەیانەوێ كورد بخەڵتێنن و پارچەی بكەن، ئەوە گەمەیەكە، دەبێ ئەو راستیە ببینرێ، لەو باوەڕەدام، گەلەكەمان ئەو راستیە دەبینێ و ناخەڵەتێ.
قەرەیلان سەرنجی بۆ سەر هەموو مەترسیەكان ڕاكیشا و دەلێ كە ئەگەر پرۆسەكە بەو شێوەی بەردەوام بێ ئەوە سەرلەنوێ شەڕ دەست پێبكاتەوە. قەرەیلان بانگی لە كاربەدەستانی تورك كردو ووتی: لە كوردستان بێ پەكەكە شتێكیش نابزوێ، ناتوانن هیچ شتێك بكەن، من لێرەوە دەمەوێ بانگ لە سەرۆك وەزیرو هەموو كاربەدەستانی دەوڵەت بكەم، بێ پەكەكە ناتوانن هیچ هەنگاوێك بنێن، بەرێوەبەرایەتی پەكەكە و رێبەرایەتیش هەیە، كاتێ ئێمە وەها قسە دەكەین، دەلێن پەیوەستین بە ئیمرالیەوە، نا وەها ناولێنانی پرسەكە هەڵەیە، ئەم بزوتنەوەیە بەرێوەبەرایەتییەكی هەیە، دەزگا و سیستەمی هەیە، بە لایەنی كەمەوە 50 ئەنجومەنی كۆمەڵایەتی هەیە كە ئەم بزوتنەوەیە پێك دێنن، بەڵام سەرۆكی هەمووشیان رێبەر ئاپۆیە، ئەگەر پرسەكە چارسەر ببێ، دەبێ لە گەڵ مخاتەبەكانی دانیشن، قسە بكەن و گفتوگۆ بكەن، بەو پێیەش چارەسەری پێك دێ، گەر نا ئەوە رێبازەكانی تری چارسەری نییەو هەموو هەوڵەكانی تر بۆ خەڵەتاندنە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە