مەلا بەختیار لەڕێگەى گەنجێكەوە هەوڵى تیرۆركردنى هەڵسوڕاوێكى بزووتنەوەى گۆڕان دەدات ...
Friday, 12/02/2010, 12:00
لەكاتى پڕو پاگەندەى هەڵمەتى هەڵبژاردەنە پەڕلەمانیەكەى 25 تەمووزى ساڵى ڕابردوودا كە مەلا بەختیار وەكو سەرپەرشتیارى هەڵمەتى هەڵبژاردن بۆ سنوورى گەرمیان دادەنرێت. كە چەند قەزاو ناحیەیەك لە خۆ دەگریت لەوانە (دەربەندیخان و كەلار وكفرى وچەمچەماڵ) چەند شوێنێكى تر.مەلا تەماتە لە دانیشتنێكى تایبەت دا لە گەڵ بەرپرسى ئەو كاتەى مەڵبەندى 25 دەربەندیخان (حەمە قاشتى) داوا لە گەنجێكى ئەو شارە دەكەن كە هەڵسوڕاوێكى بزووتنەوەى گۆڕان لەو شارە دا تیرۆر بكات.لە بەرامبەر پێدانى بڕێك پارە بەو گەنجە . وە هەر وەها مەلا داوا دە كات كە چەند گەنجێك لە شەوێكى درەنگدا هێرش بكەنە سەر نوسینگەى بزووتنەوەى گۆڕان لەو شارە دا و هەرچى لە ناو نووسینگە كەدا هەیە دەستى بەسەردا بگرن و بە تاڵان بیبەن .وەهەر كەسێك ڕێگرى لێكردن لێدانێكى باشى بكەن و تەنانەت تیرۆرى بكەن..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست