كوژانەوەی مۆمی دەسەڵاتی جەلال نزیكە
Saturday, 14/02/2009, 12:00
هەر لە دوێ شەوەوە كە هەواڵی دەست لە كاركێشانەوەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی و چوار ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیم لە ماڵپەری خۆشەویستی كوردستانپۆست خوێندەوەو بەرچاوم كەوت تەزوویەكی گەرم سەراپای داگیركردم تەزوویەكی وەها كە هەستم كرد ئیتر ئەمە ئەو ساتەیە زۆر دەمێكە بەهیوای ئەوە بوین گۆرانێكی حەتمی دروست ببێت لەو كاتەوە بێ ووچان بەبەردەوامی چاودێری گۆرانكاریەكان و ئەو هەواڵانەی كە ئەمرۆ خرانە روو لەم ماڵپەرە ئەزیزەدا كە توانی ببێتە ئەوەی بە چاوێكی ترەوە بنەماڵە سەیری ئەم ماڵپەڕە بكەن دەستتان خۆش ئامادەسازكارانی ئەم ماڵپەڕە،ئەوەی من زیاتر مەبەستمە بیخەمە روو ئەوەیە ئەم ئیمپراتۆریەتەی كە لای زۆرێك لەوانەی زووڕنا ژەنی دەسەڵات و بنەماڵەی جەلال بوون تەواو بۆیان دەركەوتووە مۆمی ئیمپراتۆریەتەكەی جەلالی مافیاو دارودەستەكەی بەرەو كوژانەوە دەچێت،هەموومان بە چاوی خۆمان بینیمان كورسیەكەی ژێر سەددام حسێن لە دوای ساڵانێكی زۆر ستەم و چەوسانەوە كرمی هەڵهێناو ووردوخاش بوو كورسیەكەی جەلالیش هەر بەو شێوەیەی لێدێت مۆمەكە بەرەو كوژانەوە دەڕوات،ئەتوانم لێرەوە دەست خۆشی لەهەڵوێستی ئەو هەڤاڵانە بكەم پێش كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی دیكتاتۆری سەرانی جلالی و دزەكان گەیشتنە ئەو بڕیارەی كە وازهێنان لە یەكێتی نیشتیمانی هیچ چاررەیەكی تریان نیە لەگەڵ ئەو گەندەڵ چی و دزانەی كە رۆژانە خوێنی ئەم میللەتە ئەمژن و كەسیش تا ئێستا نەیتوانیوە پێیان بڵێ بەری چاوتان كلی پێوەیە،حەز ئەكەم لەم مینبەرە خۆشەویستەی كوردستانپۆستەوە ئەوە بە خەڵكی بەشەرەفی كوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی بڵێم كە مۆمی دەسەڵاتی دزوو جەردەكان وا كۆتایی دێت خۆتان كۆكەنەوەو پشتگیری لەو كەسانە بكەن كە رووبەڕوی گەندەڵیەكانی جەلال و دزوو دارودەستە بۆگەنەكە دەبنەوە با هەموومان بەیەك هەناسە فوو بكەین زوو مۆمەكە بكووژێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست