دانیشتوانى گوندى ئامادینى شارباژێڕ ..ئەم پەیامەم تەنها بۆ كۆسرەتە تكایە بیخوێنەوە و با خەڵكیش ئاگاداربن

Thursday, 19/11/2009, 12:00


كاك كۆسرەت بۆیە ئەم پەیامە بۆ تۆ ئەنوسم لەبەر ئەوەى ئێوە تازە بەتەمان بە سیناریۆى درۆو دەلەسە خۆتان قوتار بكەن و ئەو شكست و دۆڕاندنە بەم جۆرە سیناریۆیانە پاساو بدەنەوە ,گوندەكەى ئێمە ئامادین یەكێكە لە گوندەكانى شارباژێر , لە ڕووى خزمەت گوزاریەوە زۆر بێ بەشین , هەندێك لە پیاوانى گوند كۆبوینەوە بۆ ئەوەى داواكارى گوندەكەمان بگەیەنینە جەنابتان تا بۆمان چارەسەر بكەن , كەچى كە شەو گوێمان لە هەواڵەكان بوو واتان بڵاو كردەوە گوایە ئێمە سەر بە بزوتنەوەى گۆڕانین و هاتوینەتەوە بۆلاى ئێوە , ئەمە هەموومانى توشى سەر سوڕمان كرد و ئەوەندەى تر جەنابت و یەكێتیمان لەبەر چاو كەوت , پێمان خۆشە باش پێتان بڵێین هەندێك لەوانەى هاتبون هەر یەكێتیش نین , هیچ یەكێكیش لە ئێمە گۆڕان نین و پەیوەندیشمان بە گۆڕانەوە نەبوە , بەڵام مادام ماهیەتى ئێوەمان بۆ دەركەوت ئیتر بۆ لەمەو دوا دەبینە گۆڕان , ئێمە هاتبوین بۆ ئەوەى داواكارى گوندەكەمان جێ بەجێ بكەین نەك تەسلیم بینەوە , هیچ یەكێك لە ئێمە جاشایەتیمان بۆ ڕژێم نەكرد ئێستابۆ ئێوەشى ناكەین ,ئەو كویخا مەحمودەى كە هاتبوو ئەو قسانەى كردوە گوایە ئێمە گۆڕانین و بەناوى 120 بنەماڵەى ساداتەوە قسەى كرد , ئەوە فڕى بە سەر ئێمەوە نیە , تەنها ئەمەمان كاتى خۆى بەعسى بوە و بیرمانە چەندین جارپێشمەرگەكانى تیپى 37 شارباژێر گرتویانە لە سەر بەعسیەتى چونكە موختار بوو , ئێستاش وا دەزانێ جاشیەتیەكەى جارانە و ئەیەوێت بازرگانى بەناوى ساداتى ئامادینەوە بكات , ئەوە ساداتى ئامادین نین ئەو جۆرەكارانە بكەن , بەڵام بە داخەوە نازانم بۆ ئێوە ئەوەندە خۆش بڕوان وا بە ئاسانى ڕێگا بەو كەسانە ئەدەن ئاوا بازرگانى بكەن و پارە وەربگرن , تاكەى پارەى ئەم میللەتە بە هەدەر ئەدەن بۆ ئەم جۆرە بازرگانانە , ئەمانە كاتى خۆى ئەوە پیشەیان بوە ئێستاش هەر ئەو كارە ئەكەن , بڕوا بكەن كاك كۆسرەت ئە م كویخا مەحمودە هەتا ئێستا یەكێتیش نیە و سەر بە پارتیە , ئیتر چۆن بەناوى گۆڕانەوە دێتەوە , بۆیەحەز دەكەین بە جەنابت بڵێین ئەوە ئیشى ئێمە نیە و ئێمەش ئەم جۆرە كارانە ناكەین , پەیمانیش ئەدەین لەمەو دوا ببینە گۆڕان و دەنگ بدەین بەو لیستە چونكە بۆمان دەركەوت جەنابتان بەم جۆرە سیناریۆیانە نایەنە وە مایە , ئەو بۆهەمووشمان دەركەوت هەموو ئەو كەسانەى كە ئێوە بۆیان بڵاو دەكەنەوە تەسلیم بونەتەوە هەر شتێكى لەم جۆرەى ئێمە بوە , ئەوە شورەییە بۆ دەزگاكانى ڕاگەیاندنى یەكێتى كە ئەیانەوێت بەم جۆرە درۆو دەلەسانە بێنەوە مایە , ئەمڕۆ هەرچى گوێى لەو هەواڵە بوە نەفرەتى لێ كردون چونكە هەموو شارباژێر ئەزانێ ئێمە تا ئێستا گۆڕان نەبوین, بۆیە ڕووڕەشى ئەو كەناڵانە بۆ خەڵك زیاتر دەردەكەوێت , كاك كۆسرەت ئەگەر مەبەستانە بەم جۆرە سیناریۆیانە هەستنەوە ئەوە خەیاڵتان خاوە , ئێوە مادام نازانن ڕێز لە خەڵكى بگرن ئەوا خەڵكیش بەتایبەتى ئێمە ئیتر ڕێزتان لێ ناگرین ,دۆڕاندن واسەرى لێ تێك داون ئەترسم لەبەردەم مەكتەب سیاسیەكەتان كامێرا دابنێن و هەرچى بەوێدا ڕەت بوو بڵێن ئەمەگۆڕانە و هاتوە تەسلیم بۆتەوە , بەڕاستى تا ئەم هەواڵەى ئێمە بڵاو نەبوەوە وام دەزانى بەڕاست گۆڕانەكان تەسلیم دەبنەوە بەڵام ئێستا بۆم دەركەوت سەرجەم ئەو سیناریۆیانە درۆن و شتى وانیە , با ئیتر خەڵك بزانێ ئەمانە سەرجەم گیانیان درۆیە و كەس بڕوا بەمانە نەكات , ئیتر لەمەو دوا ئەبین بە گۆڕان , ئەو وێنەیەى سەرەوە وێنەى كۆبونەوەكەیە , كوێخا محمودئێمەى بۆ كردنەوەى مەكتەب و خزمەت گوزارى گوندەكەمان كۆكردەوە نەك بۆ تەسلیم بونەوە , كاك كۆسرەت ئاگادار بە , ئێمە تا ئێستا گۆڕان نەبوین بەڵام ئیتر ئەبین بە گۆڕان , تازە یەكێتى بە نمونەى وەكو كوێخا محمود هەڵناستێتەوە . ئەم ڕوون كردنەوەیەش ئەدەین بە سەرجەم ڕۆژنامە و گۆڤارو سایتەكان بۆ ئەوەى خەڵك لە ڕاستیەكان تێ بگات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە