ئێمەى كەركوكى وەبەر ترین بۆ پۆستەكانى شارەكەمان
Saturday, 14/05/2011, 12:00
لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراقەوە لەكەركوك پۆستەكان دابەشكران لەنێوان یەكێتى وپارتیدا تا كۆتایى ساڵى 2006 بە شێوەیەك هەموو پۆستەكان كەوتە دەست سەرانى كورد تا رادەیەك كورد لەم شارەدا بووە حكومەت بەڵام بێ دەسكەوت.وەرگرتنى پۆستەكان ودابەشكردنێان لە نێوان یەكێتى وپارتیدا كاریگەرێكى زۆر هەبوو لە فەرامۆشكردنى بە كوردستانى كردنى شارەكە وكورد لەم شارەدا بە تەنها مادەیەكى دەستورى كە ئێستا لایەنەكانى غەیرى كورد بە مادەیەكى مردوو لەقەڵمى ئەدەن ئەوە بوو سەرانى كورد پێان وابو كە كورد ئەتوانێت لە ریگەى ئەم مادەوە هەموو مافەكانى كورد بەدەست بهێنیت لەم شارە كە لایەك بە قودسى ناو ئەبات ولایكەى دیكەش بە دڵ بەڵام ئەوتا من وئیوەو وهەموان بە چاوی خۆمان رۆژانە ئەو مادەیە ئەبینن بە چى ئەقارێكدا تێپەر دەبێت ولە چاوەروانى كۆتایى ئەنجامى ئەو مادەیەن كە تا ئێستا 10% مافەكانى كوردى ئەم شارەى بەدەست نەهێناوە.لیرەدا ئەوە گرنكە كە بڵین لە ماوەى ئەم نۆ ساڵەدا سەرانى كورد كە ئەو هەموو پۆستەیان بەدەستەوە بوو تۆانێان چى بۆ كوردى ئەم شارە بكەن جێ ئاماژەیە كە باس لەوە بكەین كە تا ئێستا تەنها پۆستەكان بەدەست كوردەوە بووە لەم شارە ئەو پۆستانەش وەك تاپۆ بەكار هێنراوە نەك بۆ بەرژەوەندى خەڵكى كوردى ئەم شارە چونكە ئەكەر رێژەى دامەزراندن لەم شارە بەراورد كەین لەگەڵ ئەو هەموو پۆستە كە بەدەستى كوردەوە بووە ئەوە ئەتوانرێت بوترێت رێژەى كورد زۆر لەوە كەمترە كە بەرێژەى 23% لە بەرێوەبەرایەتى وفەرمانگەكان دامەزرابێتن لەوانەش لە كۆمپانێاى نەوتى باكور كە تا ئێستا رێژەى دامەزارندنى كورد نەگەیشتوتە سەروى 5% هەقە كوردى كەركوك ئەوە بەدەسەلاتدارنى كورد بڵیت كە ئایا لە شارى كەركوك كەسانى پسپۆر وشارەزا نێە ئەو پۆستانەى پى ببخشرێت؟ ئەگەر وڵامى ئەم پرسێارە بەلێ بێت ئەى خێرە لە شارەكانى سلێمانى وهەولێرەوە خەڵكمان بۆ ئەنێرن ئەو پۆستانە وەربگرێت.! كۆناهێكى مێژویێ ئەكات دەسەڵاتى كوردى كە كوردى ئەم شارە تەنها بۆ ململانى حزبی وموزایەدەى سیاسى بەكار ئەهێنیت لەو روانەگەى كە كوردى ئەم شارە ئاستى تێگەیشتن وهۆشێارى وەك پێویست نیە وبە بیرۆ بۆچونى خۆیان كە هەر چى بەخەڵكى ئەم شارە بڵین ئەوە خەڵك پێان دەڵیت ئەمرەكەى گەورەم.با كوردى كەركوك ئەو پرسیارە لە ناخى خۆیەوە لەگەڵ خۆیدا بدركێنیت .باشە بۆ ئەم پۆستانە بەخەڵكى سلێمانى وهەولێر پرَ بكرێنەوە؟
ئێستاش دواى ئەوەى تاڵەبانى بەسەردانێكى هاتە شارى كەركوك ولەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ لایەنى توركمان وعەرەبی شارەكە توانرا قەناعەتى ئەوەى پێ بكەن كە پۆستەكان لەشارەكە بەپى 32% بەسەر هەموو نەتەوەكان دابەش بكرێت ئەوە بوو رەزامەندى نواند وئەو بریارەى تاڵەبانى لە ئەنجومەنى نۆینەرانى عێرا ق كراوە پرۆژە یاسایەك وبە زۆرینە پەسەند كرا ئەمەش زۆڵمیكى تر بوو لە كوردى ئەم شارە كرا ئیتر هەر رۆژ ویەكێك هەڵە ئەكات وئیمەى كەركوكى باجەكەى ئەدەینەوە بۆیە ئیتر كاتى ئەوە هاتووە بڵین ئیمەى كەركوكى وەبەرترین لە وەرگرتنى پۆستەكانى شارەكەمان...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست