سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد شكست به سه‌ركه‌وتن له خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن دیمانه‌ی جه‌وهه‌ر نامیق سالم
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
هاوڵاتی: 6/12 یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق په‌سه‌ندكرا، تاڕاده‌یه‌كی زۆر شه‌قامی كوردی دڵخۆش نه‌كرد، ئێوه چۆن ناوه‌ڕۆكی یاسه‌كه ده‌خوێننه‌وه؟جه‌وهه‌ر نامیق: هه‌ر له سه‌رتاوه هه‌وڵی په‌كخستنی یاساكه له ئارادا بو. دوای مشتومڕێكی زۆر به ته‌وافوق په‌سه‌ند كرا. به دیدی چاودێران، ئه‌مریكا‌و توركیا به تایبه‌تی‌و چه‌ندین وڵاتی ئیقلیمی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به گشتی راسته‌وخۆ رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوه له سه‌ر ره‌وتی ململانێیه‌كه‌و فاكته‌رێكی كاریگه‌ربون چ له هاندان‌و پێداگرتنی هه‌ندێ لایه‌نی ململانێیه‌كه، چ له فشار‌و چاوسوركردنه‌وه له هه‌ندێ لایه‌نی تر بۆ پاشه‌كشێ‌و ده‌ربازكردنی یاساكه. هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌ن‌و فشاركه‌رانی ده‌ره‌وه له كورد نه‌گه‌تیڤ بو. له‌ناو پێكهاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌ران زیاتر عه‌ره‌بی سوننه‌وه دركه‌وت، ئه‌وان بون پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاساكه‌یان كرده قه‌یرانێك، قه‌یرانه‌كه‌شیان گه‌یانده لێوار هه‌ڵدێر. مه‌به‌ستی ئه‌وان‌و هاوكارانیان :
1. دروستكردنی كۆسپ‌و ته‌گه‌ره بو له‌سه‌ر رێگای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا.
2. دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك‌و گه‌مارۆدانی جه‌سته‌ی ساردوسڕی مادده‌ی 140و پاشه‌كشه‌كردن به كورد.
3. رێگاخۆشكردن بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی عه‌ره‌بی سوننه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به زیادكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانیان به‌رامبه‌ر به كورد‌و شیعه وه‌ك ره‌د ئیعتیبارێك‌و گۆڕینی ته‌وازنه‌كان.
4. ئیهمال یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تاراوگه. له‌مه زیاتر شیعه‌و كورد رێكبون .
5. گۆڕینی شێوه‌و شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كان له یه‌ك بازنه‌ی‌و سیسته‌می داخراو بۆ فره‌بازنه‌یی‌و كراوه.
هاوڵاتی: به رای ئێوه لیستی كوردستانی سه‌ركه‌وتو بوه له‌م ململانێیه یان دۆڕاو؟جه‌وهه‌ر نامیق: هه‌ڵوێستی لیستی كوردستانی به‌ده‌ر له خاڵی یه‌ك، كه باسمانكرد، به پراكتیك، كه‌م یان زۆر هاوده‌نگ‌و هاوهه‌ڵویست‌و ئاسانكار بو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر. له‌پێش‌و له‌نێوان (8/11 تاكو 6/12/2009)، ماهیه‌ت‌و توانای به‌ده‌ركه‌وت. له‌م قۆناغه به واقیعی ئه‌مڕۆی لیستی كوردستانی هه‌رئه‌وه‌نده پێده‌كرا. ململانێ‌وكێبڕكێ‌و ئیراده‌ی گه‌ره‌كه. ئیراده‌یش به‌نده به بیروبۆچون‌و توانا‌و ئاماده‌باشی لایه‌نه‌كان. پێناسه‌كردنی سه‌ركه‌وتن‌و دۆڕان له كه‌سێك‌و لایه‌نێك بۆ ئه‌وی تر وه‌ك یه‌ك نییه. به دیدی به‌نده:
1. (سه‌ركه‌وتوی) یه‌كه‌م عه‌ره‌بی سوننه بو، پاڵه‌وانه‌كه‌شیان (تاریق هاشمی)یه. پێداگرتنی ئه‌م پێكهاته‌و سوربونی نوێنه‌ره‌كه‌یان (هاشمی) به ره‌چاوكردنی جدد‌یه‌ت‌و قولاَیی پشتیوانییه‌كانیان گه‌یشتن به مه‌رامی خۆیان، به‌مه‌ش ئه‌مریكا به ته‌حدید ره‌دئیعتیباری عه‌ره‌بی سوننه‌ی كرده‌وه به‌و نیازه‌ی به گرانی خۆیان داخڵی گه‌مه سیاسییه‌كان‌و بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات بن، جگه له ته‌رازوی هێز هه‌روه‌كو ئاماژه‌مان بۆ كرد .
2. له‌نێو گشت فشارگه‌رانی بیانی، لایه‌نی ئه‌مریكی سودمه‌ندن‌و سه‌ركه‌وتون. ئه‌مریكا وه‌ك هێزو لایه‌نی (داگیركه‌ر) یاریكه‌ری فیعلی‌و گرنكی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقه، جگه له به‌رپرسیاریه‌تی نێوده‌وڵه‌تی‌و سیاسی به‌رپرسیاریشه له روی ئه‌خلاقییه‌وه. هه‌مو هه‌وڵه‌كانی له عێراق، گونجاندنی ره‌وشه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی‌و نه‌خشه‌و پلانی ئیداره‌ی(ئۆباما)، چ ئه‌وه‌ی له كات‌و له‌پاش هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بۆ سه‌رۆك كۆمار به راشكاوی رایگه‌یاندبو چ دواتر. شه‌ڕی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان خه‌ستتر ده‌بێت، له عێراق كۆتایی پێنه‌هاتوه، وا خه‌ریكه له پاكستانیش توش ده‌بێت، ئاسۆی گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ته‌ڵختر ده‌بێت. تێكچونی پرۆسه‌كه‌ی له عێراق كه‌مه‌رشكێنه، دواخستنی هه‌ڵبژارنه‌كان كۆسپێكه له‌به‌رده‌م پرۆگرامی (ئۆباما) له‌مه‌ڕ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌م وڵاته. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین پاش ساڵی 2011، كه ساڵی كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له عێراق، (ئۆباما)و ئه‌مریكا داخڵی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و كۆنگرێس ده‌بێته‌وه.
3. (زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره) لایه‌نی كوردستانییه، چونكه: به پێچه‌وانه‌ی داكۆكی‌و سوربونیان له ئیستیسنانه‌كردنی كه‌ركوك ، كه‌ركوك به چه‌ند بڕگه‌یه‌ك ئیستیسناكرا.
هاوڵاتی: به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی ئێوه، سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد، ئه‌وه‌ی كه‌ركوك به ده‌سكه‌وت له قه‌ڵه‌م ده‌دا؟جه‌وهه‌ر نامیق: له‌گه‌ڵ رێزماندا بۆ ئه‌و بۆچونانه، ناوه‌ڕۆكی یاساكه‌و ره‌وتی روداوه‌كان خۆی باسی خۆی ده‌كات وا ناخوێنرێته‌وه، مادده‌ی (6)ی به تایبه‌تی ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته با هه‌ندێ به‌وردی ته‌ماشای بكه‌ین :
1. مادده 6 - اولا : (تجری اڵ‌نتخابات فی كركوك والمحافڤات المشكوك فی سجلاتها فی موعدها المقرر استپنا‌و) واته هه‌ڵبژاردنه‌كه له كاتی خۆیدا بكرێت (7/3/2010)وه‌لێ به‌ده‌ر له پارێزگاكانی تر وشه‌ی (استپنا‌و) ته‌سبیت كرا‌و موقیع له ئیعراب (حال)ه . (حال)یش له زمانی عه‌ره‌بیدا به كورتی (یبین هیئه الفاعل او المفعول به). له‌دوای رسته‌كه‌یه واته ئیمتیازێكه دراوه به كه‌ركوك‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی (مشروگ)ه، ئه‌و شه‌رته‌یش له قازانجی كێشه‌ی كه‌ركوك نییه. چونكه گومانه، هه‌م به‌ناوهێنانی كه‌ركوك‌و هه‌میش له جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك وه‌كو پارێزگایه‌ك، گوایه سجلاتی ده‌نگه‌ده‌رانی مایه‌ی گومانه، زیاتر مه‌ترسی ئه‌م گومانه‌ش له بڕگه‌كانی تری ئه‌م مادده‌یه به‌رجه‌سته ده‌بێت.
2. بۆ ساغكردنه‌وه‌ی راستی‌و دروستی‌و پیاچونه‌وه‌و وردبینی له سجلاتی ده‌نگده‌رانی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خۆی پێكدێنێت به مه‌رجێك ئه‌و ئه‌ندامانه له نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك بن (كورد‌و توركمان‌و عه‌ره‌ب‌و كلدو ئاشوریه‌كان)و به ئیزافه‌كردنی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ‌و بازرگانی‌و پلاندانان)ی ناوه‌ندی به‌غدا‌و نۆێنه‌ری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق. چه‌ندبێت ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه مه‌زه‌نده‌ی رێژه‌ی كورد یه‌ك به هه‌شته. (مادده‌ی 6-سێیه‌م).
3. به پێی بڕگه‌ی چواری ئه‌م مادده‌یه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی رۆژی 7/3/2010ی پارێزگای كه‌ركوك هیچ ئیعتیبارێكی نییه‌وه‌ك بنه‌مایه‌كی سیاسی بۆ هیچ عه‌مه‌لییه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له ئایینده یان نابێته پێشینه‌یه‌ك (سابقه) بۆ هیچ دۆخێكی سیاسی یان ئیداریی شاره‌كه. (الماده 6- رابعا: لا تُعتَبر نتائج النتخابات فی محافڤه كركوك او ایه محافڤه مشكوك فی سجلاتها قبل أنتها‌و من عملیه تدقیق سجلات الناخبین فیها كأساس لیه عملیه أنتخابیه مستقبلیه أو سابقه ليوچع سیاسی أو اداری.). ئایا (محافڤه اخری) زیاتر بۆ وه‌زن‌و قافیه‌یه.
4. ماوه‌ی به‌دواداچون‌و وردبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه له سجلاتی ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك یه‌ك ساڵه. ماوه‌ی ساڵه‌كه‌ش له رۆژی ده‌ستبه‌كاربونی لیژنه‌كه حیساب ده‌كرێت، وه‌لێ یاساكه رۆژی دروستكردن‌و رۆژی ده‌ستبه‌كاربونی لیژنه‌كه‌ی دیاری نه‌كردوه.. (المادده 6- پالپا : یشكل مجلس النواب لجنه من اعچائه لمحافڤه كركوك و لكل محافڤه مشكوك فی سجلاتها تتكون من ممپلی مكونات تلك المحافڤه و عچویه ممپل عن كل من وزاره التخگیگ و الداخلیه والتجاره والمفوچیه العلیا المستقله للنتخابات وبمعونه الامم المتحده لمراجعه وتدقیق الخگأ والزیاده الحاسله على سجلات الناخبین وفقا للبیانات الرسمیه والمعاییر الوارده فی الحكام الختامیه والماده پانیا من هژا القانون لتسحیح سجل الناخبین علی أن تنجز اللجنـه عملها خلال سنه من تأریخ عملها.). به دیوه‌كه‌ی تر دیارینه‌كردنی رۆژی دروستكردن‌و ده‌ستبه‌كاربونی لیژنه‌كه‌و ته‌سبییتكردنی رسته‌ی (من تأریخ عملها) كه‌ی ده‌بێت خوا ده‌زانێت، ئیلتیفاف‌و كۆسپێكی دیكه‌یه له‌سه‌ر رێگای ته‌سدیقكردنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كه‌ركوك 7/3/2010و مادده‌ی 140ی سڕكراو و (ئیستسنائێكی) تره بۆ كه‌ركوك. مه‌به‌ستی موشریع له دیارینه‌كردنی (تاریخ عملها) رونه، ئه‌ویش بۆ سود‌وه‌رگرتنه له كات به‌و پێیه، كه یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌موشت به سروشتی بڕوات‌و هه‌ڵبژارنه‌كان له 7/3/2010 ئه‌نجامبدرێت، به گشتی نزیكه‌ی (75) رۆژ ده‌ویسترێت بۆ ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌رانی‌و حكومه‌تی ناوه‌نده‌ی نوێ عێراق هه‌روه‌كو له ده‌ستوری عێراقدا هاتوه: مادده‌ی (54): سه‌رۆك كۆمار بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتن به فه‌رمایشێكی كۆماری (مرسوم جمهوری) له ماوه‌ی پازده رۆژ له به‌رواری په‌سه‌ندكردنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كاندا... ،
مادده‌ی 72 ب : سه‌رۆك كۆماری نوێ هه‌ڵببژێردرێت له‌ماوه‌ی سی (30) رۆژدا له به‌رواری ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌وه،
مادده‌ی(76) - یه‌كه‌م: سه‌رۆك كۆمار كاندیدی ئه‌و فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌ی زۆرترین ئه‌ندامی هه‌یه راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ماوه‌ی پازده رۆژ له به‌رواری هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆمار، مادده‌ی 72- دوه‌م: سه‌رۆك‌وه‌زیرانی راسپێردراو ناوی وه‌زیره‌كان دیاریده‌كات له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌مه‌رجێك له سی رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات له به‌رواری راسپاردنیه‌وه. دوه‌م: به‌پێی ئه‌زمونه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌ران‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا‌و هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی، كه په‌یوه‌ندارن به كه‌ركوك به‌تایبه‌تی‌و كورد به‌گشتی، تاكو پێیانكراوه كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌یان بۆ دروستكردوه دورنییه له‌مه‌شدا هه‌روابێ. ده‌بوایه لیستی كوردستانی چ له یاساكه یان له (یاداشته ته‌فسیرییه‌كه‌ی) شه‌وی 6 له‌سه‌ر 7/12/2009ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بایه‌خی به‌م لایه‌نه بدایه‌و سه‌قفه زه‌مه‌نییه‌كانی بۆ لیژنه‌كه ته‌حدید بكردایه. له‌وه‌ش گرنگتر یاساكه لایه‌نێكی فه‌رمی دیارینه‌كردوه سه‌باره‌ت به بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی پیاچونه‌وه یان وردبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه له سجلاتی ده‌نگده‌ران، دور نییه هه‌ر لیژنه‌كه خۆی بێت.
5. له‌وه‌ش خراپتر ئه‌م یاسایه به راشكاوی زه‌مینه‌ی سازكردوه بۆ لیژنه‌كه تاكو به سجلاتی ساڵانی (2004 تاكو 2009)ی ده‌نگده‌رانی كه‌ركوكدا بچێته‌وه، ئه‌گه‌ر نیازی خراپ بێت (ده‌بێت مه‌زه‌ندی ئه‌وه‌یان لێبكه‌ین) ئه‌وه ده‌توانێت گومان بخاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2004و 2005یش. ئه‌مه‌ش به رونی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م‌و دوه‌م‌و سێیه‌م‌و چواره‌م) ی مادده‌ی (7) ی یاساكه‌دا به ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م گومانانه له‌گه‌ڵ رسته‌ی (لا تعبر نتائج النتخابات فی محافڤه كركوك... كأساس لیه عملیه أنتخابیه مستقبلیه أو سابقه ليوچع سیاسی أو اداری.) له بڕگه ی چواری مادده‌ی 6ی یاساكه له یه‌ك ده‌ینه‌وه، ئه‌وه دوربینی موشه‌ریعی لایه‌نی غه‌یره كورد له داڕشتنی ئه‌م بڕگه‌و ماددانه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، له‌وه‌ی كه چ ئیعتبارێك نه‌درێت به ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك بنه‌مایه‌ك یان سابیقه‌یه‌كی سیاسی یان ئیداری. ئه‌مه‌ش جۆره دوربینیه‌كی لایه‌نی غه‌یره كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه بۆ به‌ر‌په‌رچدانه‌وه‌ی یه‌ك له پێوه‌ره‌كانی دوا راپۆرتی نوێنه‌ری پێشوی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان (دیمستۆرا)، كاتێك ناوبروا بۆ ساغبونه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی (المتنازع علیها) ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بو.
به كورتی ئه‌وه‌ی لایه‌نی كوردستانی له سه‌ره‌تاوه جه‌خت‌و پێی له‌سه‌ر داگرت‌و هه‌وڵێكی جددی بۆ دا، له‌مه‌ڕ ئیستنسنانه‌كردنی كه‌ركوك سه‌رینه‌گرت، به‌پێچه‌وانه‌وه نیازی موشه‌ریعی غه‌یره كورد له داڕشتنی مادده‌ی (6)، دواخستنی چاره‌نوسی ناوچه دابڕاوه‌كانمانه، ئه‌مجاره به مادده‌یه‌كی یاسایی گه‌مارۆیاندا‌و مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت چاره‌نوسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی كه‌ركوك تاكو پێیان بكرێت دوایخه‌ن هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ كۆتایی ساڵی 2011، ئه‌وكاته ئیداره‌ی (ئۆباما) هێزه‌كانی له عێراق كشاندوه‌ته‌وه. رێككه‌وتنامه‌ی ئیستراتیژی نێوان حكومه‌تی ئه‌مریكا‌و عێراق ده‌كه‌وێته مه‌یدانی جێبه‌جێكردن، مادده‌ی 142 ده‌ستور، كه تایبه‌ته به هه‌مواركردنی ده‌ستوری عێراق پیاده‌ده‌كرێت. مه‌علومیشه هه‌ندێك له‌و ماددانه راسته‌وخۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌نداره به مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به مادده‌ی(140)یشه‌وه هه‌رچه‌نده دورنییه چاره‌نوسی كه‌ركوك‌و مادده‌ی 140 ئه‌ودیو بكرێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌رانی عێراق (2014). گومان نییه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وا بڕوات پێگه‌ی ئه‌مریكا وه‌كو ئێستا نامێنێت، حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا به‌هێزتر ده‌بێت. رۆڵ‌و مه‌وقیعی كورد لاوازتر ده‌بێت. مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش ناكرێت بارودۆخی ئیقلیمی له ئێستا باشتر بێت بۆ كورد. ئێستا ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی كوردستان به : (فێڵمان لێكرا)و (فشاری ئه‌مریكا)و (ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا‌و وڵاتانی تری ئیقلیمی) پاساوی ئه‌م سازشكارییانه ده‌ده‌نه‌وه ئه‌ودیویان كرد، شكست به سه‌ركه‌وتن له خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن، ده‌بێ ئه‌وده‌م پاساوه‌كان چ بێت‌و ده‌ڵێن چی.؟
هاوڵاتی: باس باسی كورسییه‌كانه، ده‌كرا لایه‌نی كوردستانی له (41) كورسی زیاتر مسۆگه‌ر بكات؟ جه‌وهه‌ر نامیق: به‌ڵێ ده‌كرا زیاتر بێت. ئه‌مه ئامار‌و ژماره‌یه. ئه‌ساس ئاماره‌كانی ساڵی 2005ه. رێژه‌ی گه‌شه‌پێدانیش (2.8%)ی ساڵانه. له ساڵی 2005 كورسییه‌كانی هه‌رێم (35) كورسی بو له كۆی (230) كورسی ، كه دانرابو بۆ پارێزگاكان، رێژه‌ی كورسییه‌كانی هه‌رێم (15.2%) بو. كورسییه‌كانی هه‌رێم به‌پێی یاسای 2010 (41) كورسییه له (310) كورسیی پارێزگاكان، رێژه‌كه‌ی (13.2%)ه. رێژه‌ی زیادبونی كورسییه‌كانی پارێزگاكانی عێراق له 230 كورسی ساڵی 2005 بۆ (310) كورسی بۆ ساڵی2010 ده‌گاته (34.8%). له 2005 كورسی ته‌عویزییه‌كان (45) كورسی بو له 2010 ده‌بێته (16) كورسی. (8)ی حه‌سمكراوه ته‌نها(8) ده‌مێنێت بۆ لیسته‌كان، له‌وێش لیستی گه‌وره زیاتری به‌رده‌كه‌وێت.
هاوڵاتی: سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌ژێر فشاری ئه‌مریكا له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان سازشیكرد، تاریق هاشمی به‌ته‌نها گوێی به‌و هه‌مو فشاره نه‌دا ، ئه‌مه چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه، پێتوانییه ئه‌مه بێهێزی كورد نیشانده‌دات؟جه‌وهه‌ر نامیق: له سه‌ره‌تاوه وتمان له واقیعی ئێستای سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێده‌كرا چ له به‌ر فشاری ئه‌مریكا بێت یان غه‌یره ئه‌مریكا. سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كورد فرسه‌ت‌و هه‌لی زۆری له‌ده‌ستدا. مه‌ودای مناوه‌ره‌ی تاكو دێت ته‌سكتر ده‌بێته‌وه. بێهێزی ئه‌وه نه‌ك كورد. راسته تاریق هاشمی خۆی راگرت، وه‌لێ به‌ته‌نها نه‌بو. ئه‌و نوێنه‌ری عه‌ره‌بی سوننه‌یه. به دیدی به‌نده ئه‌مریكا‌و زۆر له ولاَتانی عه‌ره‌بی‌و توركیا تاڕاده‌یه‌ك خوازیاری ئه‌و هه‌ڵوێسته بون.
هاوڵاتی: مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ناعه‌داله‌تییه‌كان له یاساكه‌دا چاكنه‌كرێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین، دواتر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یاساكه نیشاندا‌و وتی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌مان پێكرا؟جه‌وهه‌ر نامیق: قه‌ت حه‌ز ناكه‌م سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له دۆخی ئێستایان وه‌عدبدات یان ته‌هدید بكات. منیش له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ر ئه‌وه‌نده یان پێده‌كرا.
هاوڵاتی: قسه‌ت چییه له‌سه‌ر جیاوازی هه‌ڵوێستی جه‌لال تاڵه‌بانی‌و مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێشتر تاڵه‌بانی به ئاسانی په‌سه‌ندیكرد، به‌ڵام بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی كرد؟جه‌وهه‌ر نامیق: له ورده‌كارییه‌كانی پشت په‌رده‌ی روداوه‌كان بێئاگام، وه‌لێ هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی هه‌مواركردنی یاساكه له‌پێش‌و له 8/11/2009 لیستی كوردستانی له به‌غدا‌و له هه‌رێم وه‌كو چه‌ند به‌رزه لێپرسراوی ئه‌و لیسته رایانگه‌یاند، هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ئاگابونه. كه(هاشمی) چه‌ند مادده‌یه‌كی یاساكه‌ی په‌سه‌ندنه‌كرد، لیستی كوردستانی بێده‌نگ بو. به دیدی به‌نده كێشه‌ی كورد له به‌غدا پۆست‌و كورسی نییه. بۆ كورد زیاتر كه‌ركوك بو، كه‌ركوكیشیان به‌و ده‌رده برد.
هاوڵاتی: سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد پاساوی په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژارنه‌كانی به‌وه هێنایه‌وه، كه ئه‌مریكییه‌كان به‌ڵێینیان پێداون سه‌باره‌ت به مادده‌ی 140و سه‌رژمێری له عێراقدا، له كاتێكدا له راگه‌یانده‌كه‌ی كۆشكی سپیشدا هاتوه، ئه‌مریكا رێز له مادده‌ی 140 ده‌گرێت، پێتوایه به‌ڵینه‌كانی ئه‌مریكا جێگای باوه‌ڕن‌و ئه‌وه‌نده گرنگن، كه سه‌ركردایه‌تی كورد سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی كوردی پێبكات؟جه‌وهه‌ر نامیق: به‌ڵێنی ئه‌مریكا گرنگه، له‌و گرنگتر ناوه‌ڕۆك‌و چۆنیه‌تی به‌ڵێنه‌كه‌یه‌تی. پێشتریش ئه‌مریكا به‌ڵێنی گه‌وره‌ی به كورد داوه، كه چی كاره‌ساتی له‌دوكه‌وته‌وه. ئه‌وه لێدوانێكه‌و لێدوانێكی گرنگیشه، دوپاتكردنه‌وه‌ی وه‌عده‌كانیانه له‌مه‌ڕ مادده‌ی (140). له‌ماوه‌ی 4 ساڵی ته‌مه‌نی مادده‌ی 140و پێشتریش 58 به موناسبه بێ موناسبه باسی ئه‌م دو مادده‌یان كردوه. منیش له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌مریكا رێز له 140و ده‌ستوریش ده‌گرێت، پێی باشه سه‌رژمێری‌و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت، هه‌رچۆن مالیكی‌و پێشتر جه‌عفه‌ری‌و عه‌لاوی هه‌مان وه‌عد‌و به‌ڵیانیان داب‌و. هه‌ر له‌و لێدوانه‌دا ئه‌مریكا وه‌عدی داوه مادده‌ی (142)یش جێبه‌جێبكرێت، پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی ئاماده‌یه، لایه‌نێكی پرۆژه‌كه دژ به به‌رژه‌وه‌ندی‌و مافی كورده. كێشه له حه‌زو رێزگرتندا نییه، به‌ڵكو له ئیلتیزام‌و پیاده‌كردنه. پێشتر مه‌وقیع‌و دۆخی ئه‌مریكا له ئێستا به‌هێزتر‌و كاریگه‌رتر بو، كه‌چی 58 جێبه‌جێنه‌كرا. ئه‌وا چوار ساڵه 140 چه‌قیوه. گرفته‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند ئاڵۆزتر ده‌بێت، حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا به‌رپرسیاره له جێبه‌جێكردنی 140، له سه‌رژمێری، له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان.
هاوڵاتی: قسه‌ت چییه له‌سه‌ر په‌رتبونی كورد له به‌غدا، به‌تایبه‌تی له‌ناو هاوپه‌یمانی كوردستانیشدا، چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ده‌نگیان به یاساكه نه‌دا‌و كوتله‌ی یه‌كگرتوش ده‌نگی پێنه‌دا؟جه‌وهه‌ر نامیق: بۆ پرسه سه‌ره‌كییه‌كانمان، تاكو ئێستا نۆینه‌رانی كورد له به‌غدا یه‌ك هه‌ڵویستبونه، ئه‌مه‌ش جێگای دڵخۆشییه‌و هه‌ر مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌شمان لێكردون، وه‌لێ ئه‌وه‌ی دوا چركه‌ساته‌كانی شه‌وی 6 له‌سه‌ر 7/12/2009 له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رویدا، هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی ده‌وێت. هه‌ڵوێستی ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیاننه‌دا دروستبو، مافی خۆیانه. دیاره سازشی دوا چركه‌ی لیستی كوردستانی مونه‌زه‌م نه‌بوه، ده‌رچون بوه له ئیجماعی پێشه‌كی لیسته كوردستانییه‌كان. به هه‌ر حاڵ ده‌ستخۆشی له‌وانه ده‌كه‌م، كه ده‌نگیاننه‌دابو، هه‌ڵویستی برایانی یه‌كگرتو جێگای ته‌قدیره.
هاوڵاتی: سه‌ركردایه‌تی كورد باسیان له‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر یاساكه تێنه‌په‌ڕێنرایه فه‌راغی ده‌ستوریی له عێراق دروست ده‌بو. پێتوایه ئه‌گه‌ر فه‌راغی ده‌ستوریی له عێراق دروستبوایه كورد خه‌تاباری سه‌ره‌كی ده‌بو؟جه‌وهه‌ر نامیق: نه‌خێر فه‌راغی ده‌ستوریی دروست نه‌ده‌بو. ئه‌گه‌ر دروستبوایه (تاریق هاشمی)و لایه‌نگرانی له ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌ران به‌ر‌پرسیار ده‌بون. هه‌تاكو ئه‌گه‌ر شتی و‌اش رویبدایه دونیا كاول نه‌ده‌بو. بۆ ده‌بێت كورد له مه‌لیك مه‌له‌كی تر بن.
هاوڵاتی: كورد ئه‌مجاره به چوار لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات، پێشبینی چی ده‌كه‌یت بۆ پێگه‌ی كورد، له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت كورد ئه‌مجاره هێزی دوه‌م نابێت‌و بۆ سێیه‌م‌و چواره‌م داده‌به‌زێت؟
جه‌وهه‌ر نامیق: وه‌كو باسمانكرد لیستی كوردستانی پێشه‌كی قبوڵی ئه‌وه‌ی كردوه، كه كورسییه‌كانی كه‌م بكرێته‌وه. له دو خولی په‌رله‌مانی عێراق كورد پێگه‌ی دوهه‌م بو، كه‌چی جگه له یه‌ك دو پۆستی سیادی (بێده‌سه‌ڵات)و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی، كه ته‌حویل ده‌كرێت بۆ هه‌رێم، كام پرسی سه‌ره‌كی كوردیان چاره‌سه‌ركردوه. هه‌تاكو ئه‌و دو خاڵه‌یش قابیلی گۆڕانكارییه. پرسی ناوچه دابڕاوه‌كان‌و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی، فیدراڵیه‌ت، هێزی پێشمه‌رگه، زمانی كوردی، سه‌روه‌ت‌و سامان...تاد، به‌گشتی به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه. ته‌عریب به‌رده‌وامه. بێ هیچ پاساوێك‌و بێ موقابیل (قه‌زای به‌دره‌و ناحیه‌ی جه‌سان‌و قه‌زای ته‌لعفه‌رمان) له كوردستانی باشوریان سڕییه‌وه، كه‌چی دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت.
هاوڵاتی: پێشبینی ده‌كه‌یت لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا جێگه به پارتی‌و یه‌كێتی لێژ بكه‌ن‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن؟جه‌وهه‌ر نامیق: گومان نییه ئه‌و لیستانه ده‌نگ دێنن‌و مۆ‌نۆ‌پۆلی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات وه‌كو ئێستا نامێنێت. ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7 مان له‌به‌رچاوه.
هاوڵاتی: لیسته كوردییه‌كان چاویان بڕیوه‌ته شاری كه‌ركوك، پێتوایه ئۆپۆزسیۆن بتوانێت له كه‌ركوك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت؟جه‌وهه‌ر نامیق: هه‌مو دیارده‌كان له‌و پارێزگایه به‌و ئاڕاسته ده‌ڕوات. ئۆپۆزسیۆن كورسی دێنێت چه‌ندو چۆن به‌نده به پرۆگرام‌و هه‌ڵویستیان. داكۆكی له كوردستانیه‌تی كه‌ركوك‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان سه‌نگی مه‌حه‌كه.
هاوڵاتی: به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، سلێمانی بۆ گۆڕان یه‌كلایی بوه‌ته‌وه، دهۆك‌و هه‌ولێریش بۆ پارتی، ده‌وترێت ئه‌گه‌ر كه‌ركوك له ده‌ست یه‌كێتی ده‌رچێت، كۆتایی ژیانی سیاسی یه‌كێتییه، پێتوانییه له ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی كه‌ركوكدا رێككه‌وتنی پارتی‌و یه‌كێتی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه؟جه‌وهه‌ر نامیق: مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ناكه‌م، چونكه رێككه‌وتنی ئه‌و دو حیزبه دور نییه به‌ند نه‌بێت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌ی هاوڵاتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست