بۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان (پیاوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ند)
Friday, 27/04/2012, 12:00
(ڕه‌حیم حمید) به‌ڕێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان وه‌ك هه‌ر به‌ڕێوبه‌رێكی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبی شمولی یه‌كێتی له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی11ی كه‌لاری یه‌كێتیه‌وه دانراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی هێچ پێوه‌رێكی زانستی بكرێت به‌ڵكو زیاتر ڕه‌چاوی وه‌لائی حزبی و ملشۆڕی بۆ حزب كراوه،ئه‌م بهڕێوبهرهش به‌ده‌ر نیه له زۆربه‌ی به‌رێوبه‌ره‌كانی تر كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و حیزبه‌كه‌ی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان داده‌نێت.ئه‌م به‌ڕێوبه‌ره(ڕه‌حیم) به پشتگیری مه‌حمود سه‌نگاوی و مه‌ڵبه‌ندی 11یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كه‌لار دانراوه،جێگره‌كه‌شی كه ناوی(هەژار ابراهیم) ه به‌پشتگیری باوكی وه‌ك جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان دانراوه چونكه باوكی هه‌ژار كۆنه جاشه و هاوڕێی گیانی به‌گیانی (حمه چاوجوان) ى جێگرى به‌رپرسى مەڵبەندى 11ى گەرمیانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە، ئه‌م به‌ڕێزه سه‌ره‌ڕای پۆستی جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی له لایه‌ن (ڕه‌حیم)ه‌وه دانراوه بە بەرێوەبەرى پلان دانان لە بەرێوەبەرایەتى گشتى سەرە ڕاى ئیشى خۆى وەكو جێگرى بەرێوەبەرى گشتى.له كاتێكدا كه‌سانی شیاوتر هه‌ن كه خاوه‌نی شهادهی ماجستێر و بكالۆریۆسن به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ره‌وه له‌به‌ر چاو دورخراونه‌ته‌وه.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ڕه‌حیم له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 12سوپاس وپێزانینی بۆ جێگره‌كه‌ی كردووه وله 2008 ئا ئێستا 21 سوپاس و پێزانینی بۆ جێگره‌كه‌ی كردووه جگه له‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی ته‌نها 3سێ مانگدا18ملێون دینار وه‌ك (مكافئه) بۆ خۆی وه‌رگرتوه..ئه‌م به‌ڕێوبه‌ره(ڕه‌حیم) هه‌ستاوه به دامه‌زراندنی هه‌موو خزم و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامبدات په‌رده‌پۆشی بكات.هه‌روه‌ها له كاتی دابه‌شكردنی كه‌ره‌سته كشتوكاڵیه‌كاندا زیاتر خزمه‌كانی خۆی و كه‌سه‌كانی نزیك یه‌كێتی و مه‌ڵبه‌ندی لێی سودمه‌ند ده‌بن كه ئه‌و كه‌سانه هیچ مه‌رجێكیان تێدا نیه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رجاوه ئاویه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دانراوه.ئه‌م به‌ڕێوبه‌ره(ڕه‌حیم) له‌كاتی دابه‌شكردنی كه‌ره‌سته كشتوكاڵیه‌كاندا بۆ دروستكردنی خانووی پلاستیكی زیاتر بایه‌خ به خزمه‌كانی خۆی و كه‌سه‌كانی نزیك مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ده‌دات، كه زۆرێك لهجوتیاری تر هه‌ن شیاوترن به‌ڵام پشتگوێ ده‌خرێن،جگه له‌مه‌ش ساڵانه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیانه‌وه هه‌ڵده‌سن به ده‌ستنیشان كردنی (جوتیاری نموونه‌ی) له‌و سنوره‌دا كه دواتر هه‌ندێك پاره و كه‌ره‌سته‌ی كشتوكاڵی به‌و جوتیاره ده‌به‌خشرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك هه‌میشه خزمه‌كانی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات كه هیچ پێوه‌رێكی جوتیاری نموونه‌یان تێدا نیه جگه له‌وه‌ی كهتهنه خزمی خۆیه‌تی (ڕه‌حیم).ئه‌م به‌ڕێوبه‌ره(ڕه‌حیم)له كاتی وه‌رزی دورینه‌وه و وه‌رگرتنی(بنه تۆ)ی گه‌نمی جوتیاران دا پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم كه هه‌ڵده‌سن پشكنین بۆ گه‌نمی جوتیاره‌كه ده‌كه‌ن و گه‌نمه‌كه له فحێ دهرناچێنن،(ڕه‌حیم) ژێر به ژێر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بازرگاندا كه خزمی خۆیه‌تی هه‌ڵده‌سێت به كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی ئه‌و جوتیارانه ،پاشان له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌وه كه خۆی دای ناوه به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌یكڕنه‌وه.ئه‌م به‌ڕێوبه‌ره(ڕه‌حیم) هه‌ستاوه به دانانی (غریب مولود) به به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی كه‌لار به وه‌كاله‌ت بۆ ماوه‌ی2 دوو ساڵ له شوێنی(محمد عمر) كه وا بڕیار بوو محمد عمر له ئێران بخوێنێت به‌ڵام ئه‌م كابرایه ئێستا بۆ خۆی پیاسه ده‌كات له چایخانه‌كانی ناو شاری كه‌لار \هیوادارم ده‌ست له گه‌نده‌ڵی هه‌ڵبگریت،هه‌رچه‌نده ئه‌م داوایه بۆتۆ زۆر سه‌خته،دڵنیابه شتی زیاتر به‌ڕێوه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست