مه‌لابه‌ختیار ..... شانه خه‌وتوه‌کانی ئاڵای شۆرش به‌خه‌به‌ر دێنێته‌وه!؟
Tuesday, 23/10/2012, 12:00
-1-
به‌دواداچونی: کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
که‌ناڵی ته‌له‌ڤیزۆنی NRT له چوارچێوه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی (ینک) له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی ڕوداو و مێژو ، به‌چواربه‌ش که نزیکه‌ی 4 کاتژمێر بوه له7.08.2012 تا28..08.2012 بڵاوکرده‌وه
مه‌لا به‌ختیار له‌کاتێکدا ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ مێدیادا ئه‌نجامدا که هێشتا جه‌لال تاله‌بانی به‌هۆی خراپی ته‌ندروستیه‌وه له‌ئه‌ڵمانیا بوو، هه‌تا به‌رواری په‌خشی دواهه‌مین به‌شی که‌له.08.2012 دا بوه تاله‌بانی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان و ته‌مومژێکی زۆر له‌هه‌واڵی باش وخراپی ته‌ندروستی و گه‌ڕانه‌وه‌ی مامجه‌لال له‌ناو سیاسه‌تکاران ومێدیاکاراندا ده‌گوزه‌را. ئه‌و له‌وئه‌نته‌رڤیوه‌دا له‌سه‌رخۆ و به‌پۆشاکی کوردیه‌وه‌وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ده‌دایه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت ئه‌م کوردبه‌رگییه‌گوزارشت له‌و روداو مێژووه‌ده‌کات که‌ئه‌مڕۆ NRT پرسیاری له‌مه‌ڕده‌کات ... وه‌لێ بۆ خۆی وه‌ک مه‌لا به‌ختیار له‌مێژه ئه‌وبه‌رگه‌ی که‌بۆته‌یه‌کێک له‌سونبوله‌کانی ناسینی لایه‌نێکی شێوازه‌کانی خه‌باتی شاخ له‌به‌رداکه‌ندوه‌و به‌رگی شارنشینی له‌به‌رکردوه ، به‌دیوێکی تردا ده‌کرێت بڵێن هه‌وڵێکه‌بۆ لاسایکردنه‌وه‌ی ئه‌وسه‌رکردانه‌ی که‌ئه‌مڕۆ له‌گۆڕه‌پانی ململانێکاندا به‌زه‌قی له بۆنه گشتی وتایبه‌تیه‌کاندا له‌چاوپێکه‌وتن ولێدوانه‌کانیاندا به‌پۆشاکی کوردیه‌وه‌ده‌رده‌که‌ون !؟ بێ گومان دیارترینیشیان مه‌سعودبارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌ه. وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێت منیش له‌ئاینده‌دا به‌م جلکه‌کوردیانه‌م سیاسه‌ت ده‌که‌م و ئه‌م جۆره‌ش له‌جلی کوردی ده‌بێته‌مۆرکی ناسینه‌وه‌م له‌ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی کوردی‌دا .... ئه‌و ئه‌م ویسته ناشارێته‌وه‌به‌قه‌ولی خۆی(له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتدا له‌دوای مامجه‌لال وکاک نه‌وشیروان ئه‌م به‌پله‌ی سێهه‌م دێت) پرسیاره‌که‌لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ئایا له‌م هه‌مو هه‌ڵبه‌زو دابه‌زو شکست و هه‌وراز و نشێویانه مه‌لابه‌ختیار ده‌توانین به‌سێهه‌م بناسێنین.!؟
ـ مه‌لابه‌ختیار له‌م ماوه‌یه‌دا به‌تایبه‌ت له‌پاش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیبراهیم جه‌لال ونوسینی په‌رۆشینامه‌که‌ی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم له‌مه‌ڕ ناکۆکیه‌کانی کاک مه‌سعود له‌گه‌ڵ به‌غدادو دواتریش له‌م دیداره‌دا و بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ندێک ده‌ستنوسی کۆنی رێکخستنی کۆمه‌ڵه....سه‌رنجی بینه‌ران و کۆنه‌شۆرشگێره‌کان وپاشماوه‌ی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌و ئاڵای شۆرش بۆلای خۆێ ڕاده‌کێشێته‌وه به‌جۆرێک هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ئه‌ومێژووه‌و دیدار‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئه‌م دوایه‌ی‌شه‌قام به‌سه‌ر دوو به‌رده‌ی جیاوازی به‌گژیه‌کداچوو دابه‌ش ده‌کات ، به‌ره‌یه‌کیان ته‌واو ده‌که‌وێته‌ڕه‌خنه‌ی توند له‌گێرانه‌وه‌ی سه‌رگوشته‌و مێژووی سه‌رده‌مێکی ته‌م ومژاوی ئاڵۆزی ئه‌و کاتی گوزه‌رانی سیاسه‌تکرن له‌شاخ و دواتریش فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له‌شار ... ئه‌وبه‌ره‌یه‌پێی وایه‌مه‌لابه‌ختیار جگه‌له‌ته‌نفیسی سیاسی و قاڵبونه‌وه‌ی زیاتری ناکۆکی وململانێکانی نێو باڵه‌کانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وکردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ده‌رچون به‌که‌مترین زیان له داهاتوی یه‌کێتیدا له‌وچه‌شنه له‌ده‌رکه‌وتن و بڵندگۆییه‌له‌ئێستاداهه‌وڵی گه‌یاندنی شتێکی ئه‌وتۆی نه‌داوه‌و له‌داهاتوشدا ناکرێت چاو‌ڕێی موعجیزه‌ی لێبکرێت . له‌به‌رامبه‌ردا به‌ره‌که‌ی تر پێی وایه‌مه‌لابه‌ختیار به‌م هه‌ڵوێستانه‌ی له‌م دوایه‌دا ڕاستگۆیانه‌تر له‌پێشتر ده‌رکه‌وتوه‌و بوێر بوه‌له‌وروژاندنی هه‌ندێک بابه‌تی هه‌ستیار وچاره‌نوسساز. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی شان به‌شانی پێشه‌کانی شایه‌نی ستایشکردنه‌و ئومیدی زیاتری لێهه‌ڵده‌چنرێت.
ئه‌وه‌ی من له‌م به‌دواداچونه‌هه‌وڵم داوه‌کاری له‌سه‌ربکه‌م ئه‌وه‌یه‌به‌ده‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ی نه‌یارو دۆست به‌جیا له‌به‌ریه‌که‌وتنی ئه‌و دوبه‌ره‌یه له‌ئاست هه‌ڵسوکه‌وه‌تی سیاسی مه‌لابه‌ختیار، بابه‌تیانه له‌هه‌وڵی شرۆڤه‌کردن و به‌دواداچونی چه‌ند هێڵ و لایه‌نێکی گرنگی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا بم .
مه‌لا به‌ختیار وه‌ک قوربانی هاوپه‌یمانیه‌تی مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان !؟
مه‌لابه‌ختیار له‌وه‌ڵامه‌کانیدا درک به‌وه‌ده‌کرێت که‌کاتێک کۆده‌نگیه‌ک هه‌بوه‌له‌سه‌رکاک نه‌وشیروان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ره‌مزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌له‌نێوشیاندا خاڵه‌شه‌هاب وکاک ئارام و به‌هێزکردنی پێگه‌ی هزری کۆمه‌ڵه‌له‌ناو یه‌کێتیدا،کاک نه‌وشیروان ئه‌وجێگرتنه‌وه‌یه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌و دواتریش به‌هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵ مامجه‌لال و بڕیاردان له‌سه‌رهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌بێته‌سه‌به‌بکاری لاوزکردنی ڕه‌وتی کۆمه‌ڵه‌له‌ناو یه‌کێتیدا . ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی نێوان کاک نه‌وشیروان و مامجه‌لال له‌سه‌رحسابی بچوکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌و به‌تایبه‌ت مه‌لا به‌ختیار و سه‌رکرده‌دیاره‌کانی ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵه‌له‌ناو یه‌کێتیدا له‌هه‌گبه‌یه‌کیدا له‌ده‌ستپێکی ناڕه‌ازایه‌تییه‌کاندا به‌جیابونه‌وه‌ی مه‌لابه‌ختیار و هاوه‌ڵه‌کانی له‌یه‌کێتی و ڕاگه‌یاندنی ئاڵای شۆرش سه‌رده‌رده‌کات و له‌دواتریشدا به‌وه‌لائی موتڵه‌قی مه‌لابه‌ختیار بۆ مام جه‌لال ویه‌کێتی تا ئاستی دژایه‌تی کردنی هه‌موو بیرۆکره‌یه‌ک که‌تێدا بۆنی جیابونه‌وه‌له‌یه‌کێتی (به‌دروستبونی گۆڕانیشه‌وه) تێدا به‌دی بکرێت کۆتای دێت. ئه‌م دو هه‌ڵوێسته‌ته‌واو دژ به‌یه‌که که‌ئه‌مڕۆ کاریه‌ری سیاسی مه‌لابه‌ختیاری تێدا ده‌بینرێته‌وه، خه‌ڵکێکی زۆر لای وایه‌ئیفلاسی سیاسیه و مه‌لابه‌ختیار چیدی له‌گۆڕه‌پانی ململانێکانی نێوان باڵه‌کانی یه‌کێتی ڕۆڵێکی ئه‌وتۆ ناگێرێت ... له‌ئاینده‌شدا له‌باشترین حاڵه‌تدا ده‌بێته‌سیاسیه‌کی خانه‌نشین و هیچی تر ، به‌ڵام به‌دیوێکی تریشدا ده‌توانین بڵێن مه‌لا ئه‌م جاره‌له‌یاریه‌که‌تێگه‌یشتوه و ئاماده‌نیه‌جارێکی تر ڕابردوی سیاسی وداهاتوشی بخاته ژێر ئه‌گه‌ر و ڕه‌حمه‌تی هه‌بونی هاوپه‌یمانیه‌کی (جه‌نتلمانانه‌ی) نیوان مامجه‌لال وکاک نه‌وشیروان و ئه‌و هه‌ڵه‌مێژویه‌دوباره‌بکاته‌وه‌که‌کاتی خۆی به‌جیابونه‌وه‌ی له‌یه‌کێتی کردی ، ئه‌و ئه‌زمونی بچوکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌رکرده‌دیاره‌کانی یه‌کێتی له‌سه‌رده‌ستی هاوپه‌یمانیه‌تی و هاوڕێه‌تی مامجه‌لال و کاک نه‌وشیروان ، له‌رێزی یه‌که‌میشدا خۆی وه‌ک یه‌که‌مین قوربانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ئینجا هه‌ریه‌ک له‌جه‌بار فه‌رمان و کۆسره‌ت ره‌سول و به‌رهه‌م سالح ی له‌به‌رده‌ستدایه ... مه‌لا به‌ختیار پێی وایه چونه‌ناو هاوکێشه‌ئاڵۆزه‌که‌ی نێوانی مامجه‌لال و کاک نه‌وشیروان کارێکی گه‌لێ هه‌ڵه‌یه‌و ئاماده‌نیه جارێکی تر بچێته‌ئه‌وهاوکێشه‌یه‌وه. بۆ گوزارشتکردن له‌م هه‌ڵوێسته به‌شێکی به‌دژایه‌تی مه‌لابه‌ختیار بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ئاقاری ته‌سفیه‌ی حساباتی کۆن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه تێدا به‌دی ده‌که‌ین ... هه‌رچه‌نده‌مه‌لابه‌ختیار له‌شاردنه‌وی ویستی تۆڵه‌سه‌ندندا هه‌وڵده‌دات کار به‌میتۆدی لێبورده‌ی بکات له‌سیاسه‌تدا وچه‌ندین جار ئاماژه‌به‌وه‌ده‌دات که‌ئه‌و له‌وکه‌سانه‌بوراوه‌که‌هه‌ڵوێستیان خراپ بوه‌به‌ڵام له‌به‌رامبه‌رئه‌مه‌دا شکسپیر ده‌ڵێت (هه‌ندێک جار لێبوردن له‌هه‌ڵه‌کان تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی نه‌رمه) به‌تایبه‌ت له‌خاڵی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به هێزو زه‌بری شاخ له‌ئاست به‌جیابونه‌وه‌ی مه‌لابه‌ختیار . ئه‌و ته‌واو خۆی به‌مه‌غدور ده‌زانێت وپێی وایه‌ئه‌گه‌رهێزێکی وه‌ک نه‌وشیروان له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌بیرۆکه‌ی ئاڵای شۆرش هه‌بوو هاوڕابوایه‌له‌سه‌ردروستبونی ڕه‌وتێکی تر که‌خۆی له(ئاڵای شۆرشدا) ده‌بینیه‌وه‌له‌ناو یه‌کێتیدا یانه‌کێ لانی که‌م به‌وجۆره‌مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ جیابوه‌کاندا نه‌کردایه‌که‌دواتر له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ی ئه‌و له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا به‌خراپی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کرا ڕه‌نگ بو ئه‌مڕۆ له‌گۆڕه‌پانی ململانێکاندا له‌ده‌رئه‌نجامدا مه‌لابه‌ختیار و حیزبه‌که‌ی جێگره‌وه‌ی گۆران بونایه !؟ بۆیه‌کا مه‌لابه‌ختیار له نێو دێڕی وه‌ڵامه‌کانیدا ده‌رک به چه‌مکی (لێبوردن‌له‌هه‌ڵه‌کان ، لێبوردن له‌خراپه‌کارییه‌کان) له‌په‌یوه‌ست به‌ڕوبه‌روبنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا ده‌که‌یت ،ئه‌و به‌بیری جیابوه نوێکان له‌یه‌کێتی ده‌هێنێته‌وه‌که‌ئه‌مان رۆژگارێک له‌و هه‌لومه‌رجه ته‌نگه‌ژاویه‌دا هه‌وڵی له‌باربردنی خه‌ونی (ئالای شۆرش) یان داوه ، وه‌ک چۆن له‌وسه‌رده‌مه‌دا ڕێگری کرا له‌جیابونه‌وه‌ی (ئاش) ، ئه‌مرۆکه‌ش مه‌لابه‌ختیار به‌مافی خۆی بزانێت به‌توندی له‌دژی ئه‌وجیابونه‌وه‌یه‌بوه‌ستێته‌وه. ته‌نانه‌ت مه‌لابه‌ختیار خۆی به‌شه‌ره‌فمه‌ند ده‌زانێت کاتێک که‌خۆی وه‌ته‌نی ده‌بێته(مودافیع کاری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئینشیقاق له‌یه‌کێتی) و(ئاڵاهه‌ڵگری گفتوگۆش له‌گه‌ڵ گۆڕان) ، گۆڕانێک که‌ئه‌مڕۆ به‌فۆرمێک له‌فۆرمه‌کان هاوشێوه‌ی ئه‌وکاتی روبه‌روبونه‌وه‌کانی ئاڵای شۆرش له‌گه‌ڵ یه‌کێتی خۆی ده‌بینێته‌وه‌مه‌به‌ستم له‌خاڵی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی جیابونه‌وه‌ی گۆران له‌یه‌کێتی و سه‌پاندنی سزادانی سیاسی به‌سه‌ر شوێنکه‌وتوانی گۆڕان دواتریش هێز ئاماده‌کردنی یه‌کێتی بۆ لێدانی گرده‌که‌و له‌ناوبردنی سه‌رکردایه‌تی گۆڕان له‌پاش روداوه‌کانی حه‌ڤده‌ی شوبات . خۆ ئه‌گه‌ر جیابونه‌وه‌که‌له‌شاخ وله‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ڕویبدایه و به‌یاسا و دادگای شۆرش و شاخ مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ ته‌خوینی یه‌کێتی بۆ گۆڕان کار بکرایه‌هیچ به‌دوری مه‌زانه‌ئه‌وه‌ی که‌به‌سه‌ر ئاڵای شۆرش دا هێنرا به‌سه‌ر گۆڕان و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی بهاتابایه، ئالێره‌شدا مه‌لابه‌ختیار هه‌وڵده‌دات خاڵی لێکچون له‌نێوان ئه‌ودوو جیابونه‌وه‌یه‌بخاته‌ڕوو.
-2-
مه‌لابه‌ختیار ختوکه‌ی ئیسلامی سیاسی ده‌دات !؟
پێشتر‌و له‌چه‌ندین شوێنی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا و به‌تایبه‌ت له‌به‌شی چواره‌م وکۆتایدا مه‌لابه‌ختیار خۆی ده‌کات به‌ڕابه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزی ئیسلامی سیاسی . ئه‌و یه‌کێک له‌هه‌ستیارترین و پڕکێشمه کێشمه‌ترین نه‌یاری بۆخۆی هه‌ڵبژاردوه‌که، له‌ئێستا و له‌داهاتودا ڕکابه‌ری بکات و ئاینده‌ی سیاسی خۆی پێببه‌ستێته‌وه!؟ مه‌لابه‌ختیار به‌ئاگایه‌له‌وه‌ی که‌هێزی گۆڕان له‌جه‌ماوه‌ره‌که‌یدایه، هێزی ئیسلامی سیاسی له‌عه‌قیده‌که‌یدایه، هێزی ده‌سه‌ڵاتیش له‌دراوه‌که‌یدایه و ته‌نها بۆشای سیاسی که‌ئه‌م ده‌توانێت خۆی تێدا سه‌رقاڵ بکات لێدانی بیری ئیسلامی سیاسیه‌ته‌نانه‌ت لای ئه‌و گونجاوترین ڕیگایه‌بۆ مانه‌وه له‌گۆڕه‌پانی ململانێی سیاسی . چونکه‌کاتێک که‌گۆڕان وه‌ک تازه‌ترین مۆدێلی ئۆپوزسیۆن بوون له‌کوردستان له‌پاڵ هه‌ندێکی هزری ئیسلامی سیاسی ده‌رده‌که‌وێت و ده‌بێته‌هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵیدا و ده‌سه‌ڵاتیش سه‌رباری ئه‌شکه‌نجه‌دان و لێدانی به‌زه‌برله‌رابردودا بۆ هێزی ئیسلامی سیاسی به‌م دوایانه‌ش به‌موغازه‌له‌کردنی و قه‌ره‌بروی کوژراوان و باره‌گاسوتێنراوه‌کانی له‌پاڵ ده‌سته‌وه‌ستانی یه‌کێتییه‌شه‌که‌ته‌ماندوبوه‌که له‌ئاست روبه‌ڕوبونه‌وه و ململانێکانی ده‌روه‌ی یه‌کێتی وسه‌رقاڵبونی به‌کێشه ناوخۆیه‌کان و شه‌ڕی جێگرتنه‌وه‌ی مامجه‌لال ، دژایه‌تی کردنی بیری ئیسلامی سیاسی له‌پاڵ (ئه‌نتی پارتی) یه‌تێدا باشترین ده‌رگایه‌بۆ به‌هێزدارکردنی پێگه‌ی مه‌لابه‌ختیار له‌گۆڕه‌پانی ململانێ سیاسییه‌کاندا، هه‌روه‌ک چۆن پرۆسه‌ی ئاشتکردنه‌وه‌ی به‌شێکی شه‌قام و کادیری یه‌کێتی و هێزی به‌زۆر له‌ناوچوی ئاڵای شۆرشیش له‌خۆده‌گرێت. چونکه‌ئه‌توانێت هه‌موو ئه‌وده‌نگه‌چه‌پ و ناڕه‌زایانه‌ی که هه‌ن به‌کۆنه‌ئاشه‌کانیشه‌وه دژ به‌ته‌شه‌نه‌کردنی بیری ئیسلامی سیاسی و کاریگه‌ری هه‌یمه‌نه‌تی پارتی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تداری کوردستان ، له‌ژێر چه‌تری خۆی کۆبکاته‌وه. لێره‌دا پرسیاره‌که‌ئه‌وه‌یه‌ئایا مه‌لابه‌ختیار که‌جارێک به‌زه‌حمه‌ت له‌ده‌ست هه‌وڵی تیرۆرکردنی ئیسلامیه‌کان ڕزگاری بوه، چه‌ندجارێکێش له‌گه‌ڵک پارتیدا به‌گیرهاتوه‌ئه‌گه‌ر نه‌بێته‌شه‌هیدی دژایه‌تی ره‌وتی ئیسلامی له‌کوردستان ،ئه‌گه‌ر نه‌بێته‌ژیر ده‌ستو پێی هاوپه‌یمانیه‌تی ستراتیژی یه‌کێتی وپارتی!؟ تاچه‌ند ده‌توانێت کادیری کۆنی ئاڵای شۆرش و هه‌ندێکی جه‌ماوه‌ری گۆڕان له‌خاڵی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی و پارتی له‌خۆی کۆبکاته‌وه!؟ مه‌لابه‌ختیار ئه‌گه‌رله‌م شه‌ڕه‌دا تیا نه‌چیت ده‌بێته‌ئه‌وهێزه‌ی که‌دیفاع له‌عه‌لمانی بونی کوردستان ده‌کات و هه‌موو ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی که‌له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی و هه‌ندێکی باڵی شوعیه‌کۆنه‌کانی ناوپارتی هه‌یه له‌په‌یوه‌ند به‌موجامه‌له‌نه‌کردنی ئیسلامی سیاسی له‌سه‌رحسابی ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیستی که‌سه‌رکردایتی و به‌شێکی زۆری کادیری وه‌سه‌تی پارتی ویه‌کیتی و گۆرانیشی پێ ده‌ناسرێته‌وه‌بۆ خۆی ده‌بات .
گرتنی مه‌لابه‌ختیار و هه‌وڵی له‌ناوبردنی له‌لایه‌ن یه‌کێتی یه‌وه!؟
هه‌ندێکی چاودێره‌سیاسیه‌کان به‌تایبه‌ت نه‌یاره‌کانی مه‌لابه‌ختیار هه‌میشه‌ده‌ستگیرکردن وزیندانیکردنی مه‌لابه‌ختیار له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پاشان پاڕانه‌وه‌ی له سه‌رکردایه‌رتی یه‌کێتی و په‌رۆشینامه‌کانی مه‌لابه‌ختیار بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری بڕیاری کوشتنی بن ... ده‌که‌ن‌به‌چه‌قی ناساندنی که‌سیه‌تی مه‌لابه‌ختیار و به‌خاڵی لاوازی کاریزمه‌ی سیاسی ده‌ژمێرن ، پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان ، شۆرشگێره‌کۆنه‌کان ، جه‌نگاوه‌ره‌کانی شاخ پێیان وایه‌که‌مه‌لابه‌ختیار ده‌بێت شوکری خودا بکات که‌ئه‌م کاتێک جیابۆته‌وه، ئیعدام نه‌کراوه. به‌ڵام خۆ هه‌رئه‌مه‌ش ده‌کرێت به‌دیوێکی تردا ببێته‌خاڵی به‌هێزی کاریه‌ری مه‌لابه‌ختیار وهاوکات مێژوی خه‌بات و شۆرشگێریه‌تی یه‌کێتی له‌ئاست قبوڵکردنی بیرورای جیاواز بخاته‌ژێر ڕکێفی ئه‌وه‌ی چ هێزگه‌لێکی زه‌بر به‌ده‌ستی خوێن رێژ بوه، هه‌ڵگری چ ته‌سکبیریه‌ک بوه ؟ تائاستی یه‌کتر قبوڵنه‌کردن و سه‌پاندنی ئیعدام له‌سه‌ریاخی بون و جیابونه‌وه‌له‌یه‌کێتی .! ئه‌و لێهاتوانه، له‌ژێر فۆرم وشه‌رعیه‌تی شۆرشگێڕیه‌تی ئه‌وکاتی خه‌بات بۆ کوردستان دیوێکی دڕنده‌یی شۆرشگێران و بیرمه‌نده‌کانی شۆرشمان نیشانده‌دات، هه‌روه‌ک چۆن ده‌مانباته‌وه‌لای ئه‌و یاسا جه‌نگه‌ڵستانیانه‌ی که‌ئه‌و کات له‌ناوشۆڕشدا له‌یه‌کلایکردنه‌وه‌وبه‌ڕێوه‌بردنی ململانێکاندا کاری پێکراوه‌و باوی بوه . ئه‌و پێمان ده‌ڵێت له‌وسه‌رده‌مه‌دا جیابونه‌وه‌واته‌خیانه‌تکردن ، خیانه‌تکردنیش سزاکه‌ی (ئیعدام) کردنه‌جا ئه‌و ئیعدامه‌سیاسی یان جه‌سته‌ی بێت !؟
گرێکوێره‌ی مه‌لابه‌ختیار له‌ناو یه‌کێتی دا !؟
پێده‌چێت مامجه‌لال به‌ته‌نها گرێکوێری سه‌رکرده دیاره‌کانی ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵه‌به‌تایبه‌ت کاک ئارام و خاڵه‌شه‌هاب و کاک نه‌وشیروان بۆ جیابونه‌وه‌نه‌بوبێت ، مه‌لابه‌ختیاریش به‌جۆرێکی کاریگه‌ر گرێکوێره‌یه‌تی .کاک ئارام وشه‌هاب به‌شه‌هیدبونیان له‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ڕزگاریان ده‌بێت‌و فریای ئه‌و ڕوبه‌روبونه‌وه‌و به‌ریه‌که‌وتنه له‌گه‌ڵ مامجه‌لالدا ناکه‌ون به‌ڵام که‌دێنه‌سه‌ر‌کاک نه‌وشیروان‌تێبینی ئه‌وه‌ده‌که‌ین ... گه‌نجیه‌تی خۆی به‌وه‌لائی ته‌واو و له‌ناوبردنی نه‌یاره‌کانی مام سه‌رفده‌کات و له‌پیریدا لێی جیاده‌بێته‌وه که‌دێنه‌سه‌رمه‌لابه‌ختیار له‌گه‌نجێتیدا لێی یاخی ده‌بێت و دواتریش باجی جیابونه‌وه‌له‌قاڵبون له‌سیاسه‌تدا به وه‌لائی ته‌واو له هه‌وڵی لێدانی نه‌یاره‌کان بۆ مامجه‌لال نیشانده‌دات. مه‌لابه‌ختیار له‌ئاست کردنه‌وی گرێ کوێره‌کان ... گومان نیشان ده‌دات به‌تایبه‌ت له‌خاڵی جیانه‌بونه‌وه‌ی کاک نه‌وشیروان له‌یه‌که‌مین ئه‌زمونی به‌دیموکراتی ئۆرگانکردنی یه‌کێتی (کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی) له‌وساته‌وه‌خته‌و پاشانیش به‌شداریکردنی کاک نه‌وشیروان له‌یادی دامه‌زراندنی 33 ساڵه‌ی یه‌کێتی . مه‌لابه‌ختیار ده‌ڵێت (من که‌له‌یه‌کێتی جیاببومه‌وه‌و هێشتا نه‌گه‌رابومه‌وه‌ناو یه‌کێتی له‌به‌ستنی کۆنگره‌که‌یدا هه‌رچه‌نده‌بانگێشیش کرابوم نه‌چوم). به‌ڵام کاک نه‌وشیروان له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی که‌جیاش بوبویه‌وه‌هات و له‌ڕیزی پێشوه‌له‌گه‌ڵ مامجه‌لالدا زه‌رده‌خه‌نه‌یان به‌ڕوی یه‌کتریدا ده‌گۆڕیه‌وه.... ڕه‌نگبێت ئه‌م زه‌رده‌خه‌نه‌گۆڕینه‌ی نێوانی مامجه‌لال و کاک نه‌وشیروان زیاتر هانی مه‌لابه‌ختیاری دابێت له‌پێشکه‌شکردنی مام جه‌لال به‌ئاماده‌بوان له‌پێناو ڕه‌وینی گومانه‌کان دواجار وه‌ک ده‌رچون له‌قه‌یرانی لادان به‌لایه‌کدا وه‌لائی ته‌واو به‌مام جه‌لال نیشاندا .
په‌یام بۆ ئاڵای شۆرش !؟
به‌ڕێکه‌وت یانه‌کێ ئاگایه‌نه بوبێت ئه‌مڕۆ کادیرێکی زۆری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پاشماوه‌ی سه‌رکردایه‌تی و ڕێکخستنی کۆنی ئاڵای شۆرش ده‌بینرێن . ته‌نانه‌ت هه‌ندێکی ئه‌وسه‌رکردایه‌تی و کادیرانه‌پێشتر له‌هه‌ندێک له‌قۆناغه‌کانی ململانێی سیاسی ناکۆک و دژڕابون له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیرواندا و هه‌ندێکیشیان له‌ئێستادا ناکۆکن له‌گه‌ڵ مه‌لابه‌ختیار ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ژێر به‌یداخی کاک نه‌وشیروان ، گۆڕان هه‌ڵده‌سوڕێنن به‌م پێیه‌ش ئاڵای شۆرش جه‌سته‌یکه‌ده‌بێت به‌دوکه‌رته‌وه‌که‌رتێکیان لای مه‌لابه‌ختیار و یه‌کێتی که‌رتێکیشی لای کاک نه‌وشیروان و گۆڕان ... ڕیهانه‌که ئه‌وه‌یه کێ ده‌بێت به‌خاوه‌نی ئاڵای شۆرش !؟ ئه‌و ئاڵای شۆرشه‌ی که‌له‌لای گۆڕان‌ه هێزێکی که‌مدوی که‌نارگرتوه، به‌ڵام هه‌ندێکی جومگه هه‌ستیاره‌کانی گۆڕانی له‌لایه، ئه‌و ئاڵای شۆرشه‌ی لای مه‌لابه‌ختیاره، هێزێکی بزێوی ئاماده‌باشه‌بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێکی کت‌وپڕ ، مه‌لا به‌ختیار له‌باسکردنی ترسی یه‌کێتی له‌هێز وکاریگه‌ری مه‌لابه‌ختیار له‌ناویه‌کێتی و‌بۆ زیاتر باوه‌رپێکردن به‌سه‌نگ و به‌هێزی ئالای شۆرش و به‌خه‌به‌رهێنانه‌وه‌ی هێزه‌بێده‌نگ وکه‌مدوه‌که‌ی ئه‌وبه‌ر ئه‌و هێزه‌ی خۆی ئاشکرا ده‌کات که له‌گه‌ڵیدایه له‌ناو یه‌کێتی که‌خۆی له‌ژێر مه‌کته‌بی (ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کاندا) ده‌بینێته‌وه.پێم وایه مه‌لابه‌ختیار له‌وچاوپێکه‌وتنه‌دا بۆ هه‌مو کۆنه‌ئاشه‌کان په‌یامێک ده‌نێرێت بۆ خه‌به‌ربونه‌وه‌یان وئاماده‌ییان بۆ هه‌رئه‌گه‌رێکی کتوپڕو نه‌خوازراو. لێره‌دا مه‌به‌ستم بۆ ئه‌گه‌ری کتوپرو نه‌خوازراو (نزیکبونه‌وه‌ی یه‌کێتی و گۆڕان یان دورکه‌وتنه‌وه‌ی یه‌کێتی و گۆڕان ) ه‌به‌ئاشکراش مه‌لابه‌ختیار ڕوودانی یه‌کێک له‌هه‌ردو ئه‌گه‌ره‌که به‌دور نازانێت ، هه‌ربۆیه‌ش له‌ئێستاوه‌خۆی به‌به‌رپرسیار ده‌زانێت بۆ ڕزگارکردنی ئاڵای شۆرش که‌ئێستا له‌نیوان به‌رداشی یه‌کێتی وگۆڕاندایه‌بۆ ئیستیقتاب و یه‌کپێگرتنی جه‌سته‌ی له‌تبوی ئاڵای شۆرش . مه‌لابه‌ختیار ده‌یه‌وێت له‌داهاتودا به‌پێی ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ته‌نی (ڕووداو ده‌زانێت و هیچ شتێک موتله‌ق نییه‌له‌سیاسه‌تدا) له‌ئه‌گه‌ری دورکه‌وتنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ئاکام نه‌گه‌یشتنی هه‌وڵه‌کان بۆ یه‌گرتنه‌وه‌ی یه‌کێتی و گۆڕان به‌رپرسیاریه‌تی که‌سی یه‌که‌می یه‌کێتی له‌ئه‌ستۆ بگرێت ، له‌خراپترین حاڵه‌تیشدا بۆ جێپێی سیاسی ئه‌و له‌کاتی به‌ئاکام گه‌یشتنی هه‌وڵه‌کان بۆ یه‌گرتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی که‌سی دوه‌می گۆڕان بێت .
2012.09.11
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست