دادگاى كفرى پێویستە هەڵبوەشێتەوە ! وەزیرى داد ئاگات لێ یە چى ڕوودەدات؟ (پەردەى یەكەم)
Monday, 14/06/2010, 12:00
كیشە لە كفرى دا زۆرە یەكیتى میلەتى كردۆتە كەرەستەیەكى خاو لەو شارەدا ڕۆژانە هەندێ مەسئولى خراپ ئیش بۆ تیكدانى ئەو شارەدەكەن خەڵكى نەناس بێتە شارەكەمانەوە دەزانیت چۆن دواكەوتوە و كیشەكانى ناوى چی یە و بۆ زۆرە و كى سەبەبێتى؟
هەندى كەس تەقەدەكەن لەشوینو جادە گشتیەكان ئشیى خراب بڵاوبوتەوە, دەزگاكانى حكومە ت كەس شیاوى تیانیە و ئەوەى كراوەتە مودیرى دەزگایەك یان مەسئولیك خراپ كردویەتى و تەنیا كار بۆ دڵڕزایكردنى ئەو ئیشدەكات یان سڕێكى مەسئولیكى لەژێر دەستە بۆیە مودیربون لەم شارەدا ئاوایە.
خەڵكى بێزارە بەگشتى و ناڕازییە چەند جارێك تاڵەبانى و بارزانى یش ئاگادار كراوەتەوە بە بەڵگەوە خراوەتە پێش چاوى كوێریان بەڵام هەر دەڵێن سەبرتان هەبیت, سەبرى چى وا شار چۆڵێكرد!
ئەم هەموو مەشاكیلانە ڕۆژانە ڕودەكەنە بەناو داداگاى كفرى ئەوەى راستى بێت بەس داد و دادوەرى تیانیە پیویستە سەرەتا دادەوەرەكان و هەندى لە محامیەكان دادگایى بكرێن دڵنیاشم لە داهاتودا هەروادەبێت.
ئەو كێشانە دەچنە دادگاوە من وەك پسپۆڕێكى قانونى ئاگادارى زۆربەیانم تەداخولات زۆر دەكریت لەلایەن مەلبەندى یەكیتى یان مەسئولیكى دز و پیاوژى ینكەوە یان لەلایەن هیزە عەسكەرییەكانى كفرییەوە دادوەرەكانیش دەكریت وەك مرۆڤى تاوانبار سەیر بكرێن نەك وەك دادوەر خەڵكى فەقیر و قوڕبەسەر كیشەكانیان دەبەنە ئەو دادكایە بۆ چاررەسەر كەچى دادگا كیشەكەى بۆ تۆختر و زیاتر سەدقاتر دەكاتەوە ئەوەى حورمەتى قانون و دەقە قانونیەكان و ئیجرائاتى قانونى و گەڕانەوەى ماف و حەددانان بۆ كاولبون و كیشەكانى شار بێت دانەنراوە ئێمە بە كورتى چەند خاڵێك بۆ بەڕێز وەزیرى داد دەنوسین و داواى لیدەكەین لیژنەیەكى مفەتیشى قانونى لە دادگاى باڵا و نوینەرى لیژنەى قانونى لەپەرلەمانى كوردستان بێت بۆ كفرى و لەسەر ئەم خاڵانە ئیش بكات ئەگەر ئەوەى نەكرد ئیمە ناچار بۆ عمومى عالەم و دەزگا عالیمە ئینسانیەكان كەشف دەكەین:.
1_ داداگاى كفرى چەند دادوەرى تیایە و ئیشى ڕۆژانەیان چۆن دەكەن و چۆن ترسیان لاى خەڵكى مەملەكەت دروستكردوە؟ ئەو ملفانەى دەچنە بەردەستیان بە تەلەفۆنى كى دەیانگۆڕن و بۆچى؟
2_ بەندى قانونى چەند كەس گۆڕاوە و حومكەكان چى بون؟ چەند كەس هەوڵى تیرۆركردن و كوشتن بویەوە بۆ حوكمەكەیتان گۆڕى؟ لەپێناو چى؟ چەند موەزەفى حكومى گەندەڵى كرد و شكات كرا لەسەرى و ملفەكەتان داخست و بۆ واتان كرد؟ بۆ ئەمربالقبزى چەند تۆمەتبار دەكەن بۆ مادەیەكى تر؟ و كیشەكەى بۆ سوك دەكەن؟
3_ئەومحامیە كی یە خۆى بەتەزویرچى ناسراوە و داداوەریك دەستى لەگەڵ تیكەل كردوە و مانگانە سى تا چل دەعوا دەچیتە لاى چۆن دەچنەلاى بۆ كیشەكانیان ڕودەدن و كام دادوەرە بەشەریكى وەك عەلەوەكەى كفرى ئیشى لەگەڵ دا دەكات؟ئەو محامیە تا ئیستا چەند كەسى هانداوە شكات لەفڵان بكا و لەو ئەویش لەویترى بكات و بۆ گەرمكردنى بازاڕى جەنابى عالى دادوەر؟ ئەمە ئیش محامیە یان دەڵالى نادیەكان؟
4_بۆچى هەندیجار خەڵكانى تاوانبار و خراپەكار تیكدەر و مەسئولى خراپ یان حیمایەكانیان كاتى سەرخۆشدەبن و تەقەدەكەن دەگیردرین دواتر دادگا و دادوەرەكان بەیەك فیكە ئازادیان دەكەن؟ بۆچى محامیە بەڕیزەكانى تر وەك ئیمە مەوقیفیان نیە بۆ ئەوەى وەك مكحمەى سلیمانى لیبكەین و نەیەلین دادوەرى خراپ و محامى خراپ كاروبارى شار تیكبدەن و قانون لەژێر پێ مەسئولەكانیان بحەن؟
5_هندى ملفى حەساس ماوە بۆ دواى و دواى زانینى هەلویستى جەنابتان؟
6_ سوالیكیش لە جەنابى وەزیر دەكەین ئەم شارە ئەوە حال گەورەترین دەسەلاتیتى كە قەزاییە دەبیت چۆن ئەو كیشە زۆرانە چارەسەربكات. خەڵكى چۆن بیر لە راپەڕین و ڕوخاندنى ئەم حكومەتە ناكاتەوە؟ بۆچى دەتانەوێ لەپیناو خەڵكانیكى كەم ناشایستەدا مەسیرى ئەم شارە بدرێتە دەست قاچاخچى و خەڵكانى خراپەوە؟
دلنیام جەنابى وەزیر ئەم بابەتە بەوردى و لەلایەن خۆتەوە موراقەبەى دەكەى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست