کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دونیا گۆراوه‌و هه‌موو بونه‌ته‌ سیاسی

Saturday, 30/03/2013, 12:00




دونیاگۆراوه‌و هه‌موو بونه‌ته‌ سیاسی، ته‌نها ئه‌مریكا و روس و ده‌ووڵه‌تانی تری زلهێزنین سیاسه‌تده‌كه‌ن ئێستا قه‌ته‌رو مۆزه‌مبیق و جوزورولقه‌مه‌ریش سیاسین ، مالیكی و ێه‌در و موتڵه‌گ و ئه‌بو ریشه‌ش سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و په‌نجه‌له‌ یه‌كتر باده‌ده‌ن و هه‌ره‌شه‌و گاڵته‌به‌یه‌ك ده‌كه‌ن، جاران ته‌نها سیاسیه‌كان موجامه‌له‌و قسه‌ی سافو لوسیان ده‌كرد ئێستا په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و دراوسێ و هاورێ و هاوشاری و هاوسه‌ریش بوه‌ته‌ موجامه‌له‌ی بێ مانای سیاسی، بوكو خه‌سوش سیاسه‌ت ده‌كه‌ن.
دونیا گۆراوه‌و هه‌موو بونه‌ته‌ سیاسی، سه‌وزه‌و مییوه‌ فرۆش به‌ سوبایساڵحان باسی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌و شرۆڤه‌ی هه‌واڵه‌كانی دوازده‌ سه‌عاتی رابردوو ئه‌مدیواو ئه‌ودیو ده‌كه‌ن، ماموستا له‌خوێندنگه‌ و فه‌رمانبه‌ر له‌فه‌رمانگه‌ و نه‌فه‌ر له‌ ناو پاس و بازرگان له‌ بازار و وه‌زیر له‌وه‌زاره‌ت و ژن له‌به‌ر ده‌رگا هه‌موو سیاسه‌ت ده‌كه‌ن.
دونیا گۆراوه‌و هه‌موو بونه‌ته‌ سیاسی، كه‌ناڵه‌كانی ده‌سته‌ڵات و مو عاره‌زه‌ و ته‌رفیهی و په‌روه‌رده‌یی و ئابوری هه‌موو به‌ سیاسی كراون به‌مه‌یل و میزاجی سیاسی نه‌زان و نامه‌عریفی به‌مانای زانستی سیاسه‌ت ، گه‌نده‌ڵ ده‌كرێته‌ چاكخواز و پیاوی پاڵه‌وانی نیشتیمانپه‌روه‌رو دیموكراسی و ئازادیخواز، چاكخوازیش به‌ تێكده‌ر و خائین وگه‌نده‌ڵ و تیرۆریست ناو ده‌برێت.
دونیا گۆراوه‌و هه‌موو بونه‌ته‌ سیاسی، مامه‌ڵه‌ی به‌رێوه‌به‌ری فه‌ر مانگه‌یه‌ك له‌ گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێكی تری هاودایس و دیشی حیزبی جیاوازه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رێكی تر كه‌ له‌حیزبه‌كه‌ی ئه‌وان نه‌بێ یان كتومت وه‌ك ئه‌و بیر نه‌كاته‌وه‌و كۆپی په‌یسی یه‌كتر نه‌كرابنه‌وه‌، مامۆستایه‌ك گه‌ر سیاسی نه‌بیت به‌خه‌ونیش نابێته‌ به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگه‌یه‌ك مه‌گه‌ر له‌ گوندێكی دووره‌ ده‌ستو كوێره‌دێ كه‌ بزنه‌ رێیه‌ك زیاتری بۆ نه‌چێ.
دونیا گۆراوه‌و هه‌موو بونه‌ته‌ سیاسی، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیش زیاتر به‌سیاسی كرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رچی فارس و ئه‌فغان و پاكستانی و هندی وئۆزپه‌كستانی وئه‌زه‌ربێجانی و زۆربه‌ی گه‌لانی ئاسیایه‌ خۆیان به‌ خاوه‌نی نه‌وروز ده‌زانن و هه‌ركه‌سه‌ بۆ خۆی ئه‌فسانه‌یه‌كی جیاوازی لێ ده‌گێرێته‌وه‌و ده‌یكاته‌ سیاسی.
دونیا گۆراوه‌و هه‌موو بونه‌ته‌ سیاسی، گه‌ر به‌كۆمێنت و لایك بێ هه‌موومان پیاوی چاكی فه‌یس بوكو خراپی دیوه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی خۆمانین، هه‌ر خاوه‌ن په‌یجی فه‌یس بوكه‌و بووته‌ بزمزه‌ پیاوی ئابوری و سیاسی ، ئیدیعای مرۆڤ دۆستی و ژینگه‌ پارێزی و چاكه‌خوازی ده‌كه‌ن كه‌چی هه‌ر بۆ خۆشیان سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و پۆخڵه‌واتین و گه‌ر كامێرایه‌ك به‌راسه‌ریانه‌وه‌ ره‌قیب نه‌بێ دیناریك سوفاتاحیان لێناكرێت بۆ پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە