کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕیوەبەرى ناحیەى چوارقورنە ئوتۆمبێلەكەت ڕاگرە.

Monday, 23/03/2009, 12:00


سەیر لەم وەڵاتەدا لەوە دایە كە هەركەسێك موڵكى حكومەتى كەوتە بەر دەست بە هەوەسى خۆى ڕاى دەكێشێ .ئەمە هەمووى دەگەڕێتەوە بۆئەم پاشا گەردانیەى كە حیزب لە نێو دەزگاكانى حكومەتە دروستى كردوە.ئەوەتا دەبینین كە ئو تۆمبێلى حكومى لە بەرژەوندى تاك و بۆكارى خراپ بەكاردێن .ئەگەرچى پەرلەمانى كوردستان بڕیارى دا ئوتۆمبێلى ڕەقەم شین كە سەر بەدەزگاكانى حكومەتن نەهڵیت وەزیرو بە ڕێوە بەرى ناحیەكان بۆكارى شەخسى بەكاریان بهێنێ .بەڵام بەداخەوە وەرە لەناوچەى پشدەرو بتوێن تەماشاى بە ڕێوە بەرەكانى ناحیەكان بكە ،من ئەوەى سەرنجى رشاكێشام بە ڕیوەبەرى ناحیەى چوارقورنەیە كە ئێواران بە نێو شەقامەكانە پیاسەدەكات و ماڵو منداڵى وەك ئەرچە لیك بە نێو كۆڵانەكانى شاردەگێرێ لە سەر حیسابى خەڵى هەژار زۆر سەیرە ئەم پیاوە تادوێنى ژیانى چۆن بوو ئێستاش دەبینین بە ئوتۆمبێلە رەقەم شینەكەى بەردەوام لەبەردەم نادى پشوى ڕانیە كەوتۆتەوە .ئەمە لەكاتێك دا ئەگەر تەماشاى وێرانى شارى چوارقورنەبكەین كە پێم وابێت هیچ شارێكى كوردستان ئاوا بێ خزمەت گوزار نیە .وە هەرهەمان بە ڕێوەبەر لەگەڵ بەڕێوە بەرى ناحیەى حاجیاوایە لە چیاى ماكۆكا لەگەڵ چەند ئافرەتێكى لەش فڕۆشا دەبینرێن و ئەمە ناڕەزایى لەنێو خەڵكى ناوچەكانە دروست دەكات و هاوڵاتایان داوادەكەن لە پارێزگاى سلێمانى كە لە پۆستەكانیان لە بەرن بەڵام وەك پیشەى هەمیشەیى مەڵبەندو كۆمیتەكان كەوتنە پاراستن و بەرگریكردنیان زۆر بەداخەوە بۆئەم گەندەڵكاریەى حكومەتى هەرێمى كوردستانە بەم هیوایەیەن ئەم جارە هەڵبژاردنەكان ئەمەن لێك جیا بكەنەوە.كەسەكانى وەك بەڕێوەبەرى ناحیە ى چوارقوڕنەو كەسانى هاوشێوەى نەكەونە یارى كردن بە سامانى ئەم خەڵكە چونكە ئەگەر بچیت تەماشاى بەردەم مزگەوتى گەورەى ڕانیە و چوارقورنەیە بكەیت دەزانى هێشتا چەند هەژارو داماو لەم وەڵاتە بەێ لانەو بێ خزمەتن كەچى خەڵى واش یارى بە پارەى ئەم كەسانەوەدەكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە