قه‌یرانه‌كانى عێراق و ڕۆڵی ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریكا
Sunday, 17/06/2012, 12:00
له‌گرنگترین ئه‌و ڕووداو و قه‌یرانه سیاسیانه‌ى كه له‌م دواییه‌دا عێراقی پیا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئالۆزبوونى په‌یوه‌ندى لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراقه. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه به‌هۆى ناكۆكى نیۆان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه پێیانوایه که ئه‌و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت ده‌بات . له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ستێوه‌ردانى ده‌وڵه‌تانى دراوسێ و خۆدابڕینی سیاسی ئه‌مریكا له قه‌یرانه‌كانى عێراق هۆكارن له دروستبوونی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا . ئه‌وه‌ى جێگه‌ى گرنگى پێدانى ئێمه‌یه له‌م بارودۆخه قه‌یراناویه‌ی ئێستادا ههلوێستهكردنه له‌سه‌ر ڕۆلى ئه‌مریكا و به‌تایبه‌تیش ئیداره‌كه‌ى (ئۆباما). لێره‌وه پرسیارێك سه‌ر هه‌ڵده‌دات که ئایا ڕۆڵی ئه‌مریكا چیه و له كوێدایه له‌م بارودۆخه‌ی عێراق؟ ئایا ئه‌مریكا تووشى دابڕانى سیاسى نه‌بووه له به‌رامبه‌ر عێراق؟ هۆكاره‌كان چین؟
ئۆباما به دیارترین ئه‌و سه‌رۆكانه‌ى ئه‌مریكا هه‌ژمار ده‌كرێت كه زیاتر په‌نا بۆ به‌كارهێنانی سۆفت پاوه‌ر (نه‌رمه هێز) ده‌بات وه‌ك له‌وه‌ی كه پشت به هارد پاوه‌ر (زبره هێز) ببه‌ستێت، واتا ڕێگه‌چاره‌ی دبلۆماسی له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیه‌تی كه تا ڕاده‌یه‌ك ناوبانگی ئه‌مریكای بووژانده‌وه له دوای دوو جه‌نگی قورس (ڤێتنام و عێراق). ئیداره‌كه‌ی (بوش) له ژێر فشاری (پارێزگاره نوێكان) ی ئه‌مریكا جه‌نگی له دژی عێراق ڕاگه‌یاند، دواتر (ئۆباما) به‌ڵینی كۆتایی هێنانی جه‌نگی له عێراقدا دا و گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراقی بۆ عێراقیه‌كان ڕاگه‌یاند له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2008، سه‌ره‌نجام له كۆتای ساڵی 2011 ئه‌و به‌ڵێنه‌ی هێنایه‌دی.
ده‌كرێت سه‌رده‌می (ئۆباما) به سه‌رده‌می هاتنه‌کایه‌ی چه‌مکێکی نوێ له سیاسه‌تی ئه‌مریكی له عێراق هه‌ژمار بكرێت، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به‌پێی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی نێوان ئیداره‌ی سه‌رۆكی پیشوو (جورج بۆش) له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامدرا. ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌دی ده‌كرێت بریتی یه له دابڕانی سیاسی كۆشكی سپی له هه‌مبه‌ر عێراق که ئه‌مه‌یش جێی گومانه له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو وڵاته چونكه:
1- به‌پێی (رێكه‌وتنامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژی) نێوان عێراق و ئه‌مریكا پێویسته هاوكاری له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به‌رده‌وام بێت. به‌تایبه‌ت له‌به‌شی دووه‌می ڕێکهوتنامهكهدا باس له به‌رده‌وامبوونی هاوكارییه‌كان ده‌كات له نێوان هه‌ردوو وڵات له ڕووی سیاسی و دبلۆماسییه‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێی ڕێکه‌وتنامه‌ی (پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا) له عێراق له ماده‌ی 27 به‌روونی ئاماژه به هه‌بوونی هاوكاری نێوانیان ده‌كات له بواره جیاوازه‌كاندا. كه‌واتا هیچ كام له‌و ڕێکه‌وتنامانه ئاماژه‌یان به‌وه نه‌كردووه كه ئه‌مریكا دوای پاشه‌كشیی هێزه‌كانی به‌رپرسیاریه‌تی له عێراقدا کۆتایی دێت.
2- به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌وڵه‌تی داگیركا‌ر به‌رپرسیاریه‌تی بنیادنانه‌وه و هاوكاریكردنی ده‌وڵه‌تی داگیركراوی له‌ئه‌ستۆدایه تا ئه‌وكاته‌ی له‌سه‌ر پی خۆی ڕاده‌وه‌ستێت.
به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ڕێکهوتنامانهش ته‌نها وه‌ك ده‌قێكی نوسراوی له‌كاركه‌وتوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌ك وه‌ك سیاقێكی یاسایی بۆ گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات. ئه‌وه‌ی كه گفتوگۆی له سه‌ر ده‌كرا له‌سه‌روبه‌ندی پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه بووکه پاشه‌کشێ به واتای خاڵی بوونی ڕۆڵی ئه‌مریكا نییه له عێراقی داهاتوودا، جا ئه‌و ڕۆڵه بریتی بێت له ئاماده‌بوونی سیاسی یا ئه‌منی یا دبلۆماسی یا ئابوورى.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت پێچه‌وانه‌ی بیر و بۆچوونی ئه‌مریكی و به‌شێك له عێراقیه‌كانه به‌رامبه‌ر به ئایندهی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له دوای پاشه‌كشێی هیزه‌كانی له عێراق چونكه ئه‌مریكا له‌و كاته به‌دواوه نه‌ك هه‌ر خۆی دابڕیوه به‌ڵكو هیچ هه‌وڵێكى به‌رچاوی لێ نابینرێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى ئه‌م وڵاته به‌تایبه‌ت له‌رووى سیاسیه‌وه. له كاتێكدا له ئێستادا قه‌یرانێکی ڕاسته‌قینه له عێراقدا وجوودی هه‌یه كه له ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تای دوای پاشه‌كشێكردنی هیزه‌كانی ئه‌مریكا رووی له عێراق كردووه وه تا ئێستاش به‌ره‌و خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا هیچ ڕۆڵیكی هێورکاری نه‌داوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا (جۆبایدن) به حوكمی په‌یوه‌ندی شه‌خسی له‌گه‌ڵ به‌شێک له سه‌ركرده سیاسییه‌كان داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كات ئه‌ویش به بێ هه‌بوونی پلانێكی تۆكمه و به‌رنامه بۆ دارێژراو ، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا په‌راوێزخستنی عێراقه له لایه‌ن (ئۆباما) وه، چونكه ده‌بوو ئه‌م ڕۆڵه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بێگێڕێت نه‌ك جێگری سه‌رۆك.
هاوكات له‌ساڵی 2010 دا له به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكی بۆ ئه‌و ساڵه له یه‌كێك له بڕگه‌كانیدا له ژێر ناونیشانی (Civilian support) سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ، ئاماژه به مانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا ده‌كات له عێراق به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی هه‌وڵه سیاسی و دبلۆماسیه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و كاركردن له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كاندا بۆ په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كان. به‌ڵام له ئێستادا ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی چركردۆته‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له جه‌نگی دژی تیرۆر له ئه‌فغانستان، سه‌ره‌ڕای بوونى مه‌ترسییه‌كانى ده‌ستێوه‌ردانی ئێرانی له عێراقدا به تایبه‌ت له بابه‌تى هه‌وڵدان بۆ گۆڕینى سه‌رۆك وه‌زیران. بۆیه چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و گوێنه‌دان به ڕه‌وشی عێراق به‌م شێوه‌یه له‌وانه‌یه له‌و گریمانه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبێت كه ئه‌مریكا پێی وانه‌بێت عێراق ئاره‌زووی له خۆگرتنی ڕێڕه‌وێکی ئیسلامی توندڕه‌و و رادیكاڵی بكات به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستاندا به‌دیده‌كرێت، كه هه‌ره‌شه بێت بۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا و ئیسرائیل.
به‌ڵام پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆشاییه‌کی ستراتیژی دروستكردووه كه بووه‌ته هۆی زه‌قبونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هێزه ناوخۆییه‌كانی عێراق و جگه له زیادبوونى ڕۆڵى ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییهكانى ناوچه‌كه به تایبه‌ت هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا و به ناراسته‌وخۆش سعودیه. بۆ نموونه ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئێستا توركیا ده‌یبینێ وه‌ك ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی یه بۆ هاوسه‌نگكردنی ڕۆڵی ئێران كه هه‌ژموونی كردووه به‌سه‌ر زۆرینه‌ی شیعه‌کانی عێراق، تورکیاش بارودۆخی عێراق به به‌شێك له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌زانێت بۆیه‌ش به به‌رده‌وامى كاریگه‌رى له‌سه‌ر توركمان و سوننه‌كانى عێراق و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانیان هه‌بووه، به‌مه‌ش دوو به‌ره‌ی ناكۆك و جیاواز دروستبوون كه هۆكاری سه‌ره‌كی بریتی یه له غیابی ڕۆڵی رۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می ئیداره‌ی (ئۆباما).
(په‌یمانگای کوردی بۆ ڵێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی) پێی وایه هۆكاره‌كانی خۆ دابڕینی سیاسی ئه‌مریكا له عێراق به گشتی بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌رێته‌وه له‌وانه‌ش:
1- ئۆباما كارده‌كات بۆ سه‌لماندنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانی وڵاته‌كه‌ی كه خۆی له پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا ده‌بینێته‌وه.
2- ئیداره‌ی (ئۆباما) پێی وایه جه‌نگی عێراق جه‌نگێكی ناعه‌قڵانی بووه نه‌ك پێویست و هه‌نووكه‌یی و به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئیداره‌ی سه‌رۆك (بوش) ه‌وه بووه و بۆیه له‌وه زیاتر شایه‌نی قوربانیدانی ئه‌مریكییه‌كان نییه.
3- كۆشكی سپی پێی وایه كه زیانه‌كانی ئه‌مریكا زیاد ده‌كات به زیادبوونی ده‌ست كه‌وته‌كان، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا نییه. واتا هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا به‌رژه‌وندى زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت له عێراق بهئهندارهى ئه‌وه ده‌بێت قوربانى بدات. له پێش كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق زیاتر سه‌ربازه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌م باجه‌یان ده‌دا و سه‌ڕه‌ڕای ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كى زه‌به‌لاح بۆ جه‌نگ.
4- سه‌رقاڵبوونی (ئۆباما) به خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له پێناو دووباره به‌ده‌ست هێناوه‌ی متمانه‌ی ئه‌مریكییه‌كان و نایه‌وێت خۆى تێوه بگلێنێت له‌م بارودۆخه ئالۆزه‌ى عێراق، كه له‌وانه‌یه هه‌ر تێوه‌گلانێكی ئه‌مریكا له‌و چانسى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى كه‌م بكاته‌وه.
5- تورکیاش ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له ناكۆكییه‌كانی عێراقدا به‌تایبه‌ت دوای پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ، ئه‌مه‌ش له پێناو چوارچێوه دانان بۆ ڕۆڵی ئێران، له به‌رامبه‌ریش دووپاتكردنه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌مریكا بۆ تورکیا له كێشه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان.
6- گۆرانكارییه ناوچه‌ییه‌كانیش (به‌هاری عه‌ره‌بی) هۆكاری دیارن له دروستبوونی مه‌یلی گۆشه‌گیری ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عێراق. به‌هۆى گرنگیدانى ئه‌مریكا به‌و شه‌پۆله گۆرانكاریهى كه رووى له وڵاتانى عه‌ره‌بى كردووه له پێناو بنیاتنانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له ناوچه‌كه‌دا.
7- هه‌بوونی دوو سینارێوی تا ڕاده‌یه‌ك دژبه‌یه‌ك له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای عێراقدا وای له ئه‌مریكا كردووه خۆی به‌دوور بگرێت له تێوه‌گلانی ڕاسته‌وخۆ له كێشه‌كانی عێراق:
سیناریۆی یه‌كه‌م: ڕازیبوون به‌مانه‌وه‌ی مالیكی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه له‌م كاته‌دا ڕازیكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق كارێكی ئاسان نییه، هه‌روه‌ها ده‌ست نیشانكردنی كه‌سیكی تر ئه‌گه‌ری ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخه‌كه‌ی لێ چاوه‌روانده‌كرێت وه له‌وانه‌یه پێكهینانی حكومه‌تیكی نوێ كاتێكی زۆری بوێت ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت، سه‌ره‌ڕای دڵنیا نه‌بوونی ئه‌مریكا له كاندیدی به‌دیل بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا، ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی عێراق بكاته‌وه له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانووستانه‌وه كه یه‌كانگیر بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و ده‌قی ڕێکهوتننامهكان.
سیناریۆی دووه‌م: پشتگیریكردنی به‌رهه‌ڵستكارانی مالیكی و ڕازیبوون به گۆرینی سه‌رۆك وه‌زیران. ئه‌مریكا تاراده‌یه‌ك دركی به‌وه‌كردووه كه زۆرێك له لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ناكۆكن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و 'مالیكی' ش نه‌یتوانیوه به ته‌واوه‌تی داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا جێبه‌جێ بكات له‌سه‌ر به‌شداری پێكردنی ڕاسته‌قینه‌ی سوننه‌كان و پاراستنی مافی كورده‌كان. هه‌روه‌ها مالیكی سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانه ستراتیژییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا په‌یڕه‌و ده‌كات وه‌ك دژایه‌تیكردنی سعودیه و قه‌ته‌ر و تورکیا و تۆمه‌تباركردنیان به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق.
له کۆتاییدا (په‌یمانگای کوردی بۆ ڵێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی) وای ده‌بینێت که ئه‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌ی پێدرا وای له ئیداره‌ى (ئۆباما) كردووه كه‌متر بایه‌خ به عێراق بدات، به‌ڵام نابێت ئه‌وه له‌به‌رچاونه‌گرین که له ستراتیجیه‌تى درێژخایه‌نى ئه‌مریكادا عێراق ناوچه‌یه‌كى گرنگه ، چونكه ناوچه‌یه‌كى ستراتیجیه وه ئه‌مریكاش زۆر پێویستی پێیه‌تی بۆ ههژموونكردن به‌سه‌ر ناوچه‌كه له‌لایه‌ك و كۆنتڕۆڵكردنى مه‌ترسیه‌كانى ئێران و دابینكردنی ئاسایشی ئیسرائیل له‌لایه‌كى تره‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌م ناوچه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى دابینكردنى وزه بووه بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى، به تایبه‌ت دواى شۆرشى عه‌ره‌بى و له‌ده‌ستدانى زۆریك له هاوپه‌یمانه‌كانى له ناوچه‌كه كه له‌وانه‌یه ئه‌م وڵاتانه چیتر به ئاڕاسته‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا كار نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌م شۆرشانه بووه هۆى هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامییه‌كان له هه‌ندێك له‌و ده‌وڵه‌تانه.
په‌یمانگای کوردی بۆ ڵێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی
https://www.facebook.com/KurdishInstitute
په‌یوه‌ندیکردن
[email protected] [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست