سوپاس بۆ خوا سەرۆكمان بێ مێشك و دڵە بۆیە جەڵتە لێی نەداوە لە کەوتن و بەڵا دوورە هەتا میللەت لە ترسانا خێمەی (جەبان)ی هەڵداوە داننانێ بە هەڵەی میژووی دەیان دۆڕان هەتا کورسی لەسەر خۆیان تاپۆ کراوە نەنگە داوای لێ بووردنیش لە گەلێکی گەمژە و گەلحۆ کە تەنها خۆی لە ناویاندا پێ پیاوە
ئەگەر بڵێم کورد خائینه ئەڵین نەخێڕ دیارە شاشی ئەگەر بڵێم سەرۆك دزە ئەڵێن دیارە بێ مەعاشی ئەگەر بڵێـم خوا کەریمە ئەڵێن دیاره زۆر له پاشی ئەگەر بڵێم مووسلمانم ئەڵێن دیاره تۆ له داعشی خوایه چی بکەم پەنام به تۆ وه ك باراشم له نێو ئاشی پەنامان دەی لەو کۆیلانەی گەورە...
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو کوردێکی پاك و نیشتیمانپەروەر ... ... ... تاکەی خوایە نیشتیمان ؟؟ سەرکێشی باب و کوڕە وەك کەری کورتان لە پشت میللەت بە دووایان مەڕە بەدرێژایی دەیان ساڵ دەمیان لە ناو ئاخوڕە تێر نەبوون و تێر ناخۆن لە ئاخوڕ بەرد مەڕمەڕە لە ژێرو ژووری وڵات ئەکەن...
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو پێشمەرگەو هاونیشتیمانیەکی پاك و کوردپەروەر هەرکە سیمای ١٦ ئاب ئەبینم سیمای حەوتی نیسانم دێتەوە یاد وەك دووانەیەك لە پێش چاوم لەیەك ئەچن لە دامێنی دوو ئافرەتی بەد ڕەوشت و وەچەی پیاوێکی زاڵم و گەواد یەکیان لەژێر دشداشەیەکی کورت و عەبایەکی سووری چڵکن وەك بەرگپۆشی...
بەیانی جەژنە ، جەژنی قوربانە پیرۆزیان نەبێ ئەو بەرپرسانە کە تەنها خەمیان دزی و گیرفانە لە سەرو ژێری ئەو نیشتیمانە ماڵ و سەروەتیان لە هەڵکشانە بەدزی و فزی و ئەوەی تاوانە لە ڕۆژدا خەمیان سەفاو سەیرانە لە شەوانیشدا سەماو مەیخانە بەگەورەو بچووك وەکو شێتانە بە بەد ڕەوشتی کاری خۆیانە هەموو...
عاشورا و ئەنفال دوو دەستە خوشکن تێنوون بە خوێن و بەئاویش قوڕگ ووشکن یەکیان بە کەربەلا هەنسك ئەدا ئەوەی تریشیان بە خودی کوردە لە پاڵ هەنسکیش درێژەی پێ ئەدا
پێشمەرگەی خاك وورەی قەڵایە نیشتیمان پەروەر گورزی پۆڵایە پەروەردەی پاك و هەرگیزاو هەرگیز لە ڕمان نایە کەچی ئەوانەی دەستیان هەبوو لە شەنگاڵ ئەمڕۆ بەدەستی لەرزۆك و بەتاڵ بە ڕووی قایم و ناوی پێشمەرگەو ڕەوشتێکی کاڵ کوردایەتی و مەردایەتیمان پێ ئەفرۆشن ڕاکە ڕاکەی شەنگاڵی پێ ئەپۆشن کەهەرگیز...
بێشەڕەف غیرەت لە لای بار ئەکا چاو بەرەو ژێری ڕووی خۆی تێ ئەکا لەژێر پەرچەمی سووری هیلالی گاڵتە بە کوردو کوردستان ئەکا زۆڵ لە خیانەت و دروشمی گەدا پارسەنگی خەبات بە خیانەت ئەدا لە پێناو پارەو کورسی و دەسەڵات شان لە هەڵپەرکێ ی دوژمن بائەدا غوڵامی بەر قاپی ئاغاو قەرداشن لە هاڕینی کورد تاکێ...
دۆش داماوم نازانم چی ناو بنێم بۆ تەکفیریریەکان یان تووندڕەوەکان !!.. ... .. جوانی دونیاتان نەهێشت گشتان تاسان بە ووشهگوڵ لە جێگەی دڕک دابنکۆڵ ئەکەن له ڕیشهتاکەی بە ناوی ئایین !! هێڕش ئەکەن هەمیشەئیسلام...
جوانیت نەهێشت له دونیا گشتت تاسان بە ووشهگوڵ و جونچەت له گوڵزار بنکۆڵ کردن له ڕیشهخێره وا به ناوی من بەڵێن ئەدەی هەمیشەڕاوی فریشتەکان ئەکەی بۆ خۆت کردوون به پیشهدڵی دایکێکی ڕەش پۆشبۆیان ئەدەی لە شیشە
کەرکوك ڕەشی مەپۆشەدڵمان بۆت بە پەرۆشە هەڵسە تەکانێ بدەبا پێت نەڵێن نەخۆشەدڵنیام ناکەوی بەچۆك بە ئاگر خۆت بپۆشەلەسەنگەری ڕزگاریبە مەردی تێ بکۆشە دڵی ناحەزو دوژمنهەر بە خوێن بیاندۆشەلە جیاتی نەوت و فوسفۆرزووخاویان پێ بنۆشەئێمە بە تۆ سەر بەرزینچاو ڕوومان...
من ئەگەر لە کوردستانیش نەبمدڵ نیابە کە کوردستان لە دڵی منەلەهەر شووێنێك لە غوربەتا بۆی بگەڕیمبە ئاسانی لە ناو دڵدا ئەیدۆزمەوە وا مەزانە کە لێم وونەبەئێش و ئازاراری ، سەرتاپای ئاشنام کە کامەیان لە ڕۆلەی زۆڵەوکە کامەشیان لە دوژمنەکە ژان ئەیگرێلە خەودابم ، خەو ئەپچڕێ هووشیاریش ...
پێشکەشە به گیانی پاکی زەکیه ئەڵکان، که جەستەی خوی کرد به مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە ٢١ ئاداری ١٩٩٠ له ئامەدنێرگز لە شاخگوڵ لە گولزاربەیبوون لە باخلە بەهاردا کۆ بوونەوه وبڕیاریان دا لە بۆ دەنگ دانچاویان گێرا بە چوار چێوەی گشت کوردستانبۆ دیار کردنی جوانترین ئاگرکە بۆ نەورۆز دائەگیرسێلەبەرزایی...
هەڵەبجە زامێکی قووڵ و سارێژ ئەستەمە لە سنووری ئەو دەڤەرە ناڵەو هاوارو فرمێسك و خەمەهەموو ساڵێ لە شانزەی سێلە باوەشی شوومی ڕەشەمەبۆنی ناوادەی سێو لە ئاسۆ باڵ ئەگرێت و خۆی ئەکێشێبەسەر سفرەی فراوین ژەمەئاسۆی لەژێر چارشێوی ڕەش مەستی گریەو ...
... ئەوانەی ئەم ڕۆژەیان دروست کردبەگیرفانی خاڵی و بەتاڵبە هەروازو نشێووئاو نانی ترش و تاڵگرەویان لەگەڵ ڕۆژگارێك بوو لەژێر باڵی گەرماو سەرمایچوار وەرزی ساڵبۆ ئەم ڕۆژەی کەوا ئێستا بۆ دزو گەندەڵ بوو بە پردو بۆ خودی خۆشیان بووە بەچاڵ