سەرۆکێکی بێ بەهابۆ کورد ئەژمارە بە شوومساڵێ جارێك دەیبینینلە زوونی سەوز بە زوومچوار وەرزەی ساڵ خەوتووەبێ ئاگایە لە هجوومبۆ کورد وەکو دیکۆرەبۆ عەڕەبیش وەك ئەلبوومئەفعال و ڕووی شەیتانەناوی خۆی ناوە مەعصوومکاریکاتێر: سەرۆکی کۆماری عێراقیان خەبەرکردەوە (کلیک)نوکتە: فوئاد مەعسوم تا ئیستا نازانێت موسڵ بەدەست داعشەوەیە (کلیک):
هۆ بازەکەی گەرمیانم هەر لەو ساتەی کە سێبەرت لە چاو ون بوو بەسەر دەشت و بەرزی چیای نیشتیمانم قەلە ڕەشە نابووتەکان کەوتوونەتە بەزمی سەمابەسەر بسك و قەدو باڵای ئەو دایکەی تۆی پێ ناسانمدەهەڵسەوە بۆ خولەکێك چاو بگێرە بەگەرمیان و بەکوێستانمکفنی...
حەیفە بۆ زمانی کوردیکە نامەردی پێ ئاشنایەهەر قابیل بە دەمی مەردەلە خۆفرۆش و گەندەڵ نایەلەسەر هەندێ دەم و لچ دابۆ ڕوخسارە یا سەودایەلە ناواخنی هەندێکی تربە گوێی ئاغای وەکو بایەلەسەر لێو و دەمی زاراشمەشخەڵێکی چوار چرایەلە پەروەردە و فێر کردنیشلە نێو هەگبەی مامۆستایەشان بە شانی ئازاو ...
کاکی قوتابی و خویندکارلە لادێی یاخود لەشارلە زوونی زەرد و سەوزیبڕۆ بە گژی زۆردارڕێ پێوان باوی نەمالە شەقام و لە بازارکات کاتی ڕاپەڕێنەدژی حوکمی ستەمکارحوکمەتی دوو بنەماڵەدزو جەردەی نالەبارڕەوا بە هەق نابینندەرماڵەو مووچەی بێکارتاکەی نێچیری ڕاوی بەدەم تانجی و سەگی هارهەر پارەو قووتی تۆیەئەیدەن...
کەرێکم بینی بۆ کەران ئەدوائەیوت ئێمەی کەر ، کەرنین لەمەو دووا ناویشمان لە نێو ناواندا دزرا بۆ هەندێك خاوەن شەهادە و بڕوائیتر لەمەودووا بە هۆش و هەچەخۆیان لێ ئەخوڕێن بە گەورە و بەچەلە زەڕینیشا خۆیان پێشەنگن کاتێ ئەزەڕن بەو دەم و لچە ناڵ...
وتیان مووچە هات بەنیوە چڵیووتم زووخاوی کردووە بە دڵموتیان دڵنیابە هەر وەری ئەگریوتم تۆ بڵێ ی بچێتە باخەڵموتیان ئەمەیان مووچەی بەهارەوتم هاوینە وا بووە بە هەڵم وتیان پاشەکەوت هیچی نافەوتێوتم کەوتۆتە گیرفانی زاڵم وتیان ئەو مانگە خۆگونجاندنەوتم بەزەهری ماریان بێ ماڵم نیشتیمان...
بە پارتی بوون یا یەکێتی وەکو خانەی شێرپەنجەیە لە تەنینی لەشی دایك کاریگەری زۆر گەورەیە هەندێك خانە لە پیریدان هەندێکیشیان گەنجانەیە تەنها ڕێگەی چارەسەریش بڕینی خانەی ئەو دەردەیە
کە دەنگتان داوە بە دز لۆمە بکەن لە خۆتان هەر بە دەنگی ئێوە بوون بە سەرۆک و وەزیرتان وڵات بە دەنگی ئێوە کرا بە چەم و دارستان یەکەم جار خوا بیانگرێ کە فێڵیان کردووە لێتان دووەم جار خوا بتانگرێ بۆ هەڵەی بەردەوامتان دووا ڕۆژی گەلتان کردە قوربانی پاروویێ نان ریشی خۆتان دایە دەست مناڵ...
بە بیرم دێ لە نێو کۆڕێك سەرۆك وتی ڕەوان و ڕێك برا کوژی هێلی سوورە ئەیخەینە ناو چاڵی گۆڕێك وتم ئۆخەی بۆ ڕاست بێژی خۆ خۆریمان کەوتە لێژی لە پێناوی ڕێزی خەبات کەس ڕووی نایە بۆ برا کوژی کەچی لە پڕ سەگێکی زەرد بە یەك فیکەی دوژمنی بەد کەوتە سەرپاو کلکە لەقە بە گژ برای باکوری...
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو پێشمەرگەو هاونیشتیمانیەکی پاك و کوردپەروەر... هەر کە سیمای شانزەی ئاب ئەبینم سیمای حەوتی نیسانم دێتەوە یاد وەك دووانەیەك لەبەر چاوم لەیەك ئەچن لە دامێنی دوو ئافرەتی بەد ڕەوشت و وەچەی نامەردو زاڵم و گەواد یەکیان بە دشداشەیەکی کورت و دوو قاچی ڕووت و پێخواس لە...
ووتیان مووچە هات بە نیوە چڵی ووتم زووخاوی کردووە بە دڵم ووتیان ئارامبە تا نۆرەی تۆ دێ ووتم تۆ بڵێ ی بچێتە باخەڵم ووتیان ئەو مووچە هینی بەهارە ووتم هاوینە نابێ بە هەڵم ووتیان دڵنیا بە کە مافت ناخورێ ووتم ماچ ئەکەم دەست و پێ ی زوڵم ووتیان وڵاتمان وا لە قەیرانە ووتم ئەزانم نوری...
بڕۆن بارکەن بۆ دەرەوە هەتا میللەت چاو بەخەوە ڕووناکیتان لە ژیان نەهێشت هەمووی ڕووی لە مانگە شەوە بڕۆن بارکەن هەتا زووە میللەت لێتان بێزار بووە وڵات چۆڵکەن گەل زیندووە چاو لە بینینتان ماندووە ڕق و کینەی وەکو ئاگر پەی بە ناخی دڵ بردووە بڕۆن بارکەن هەتا زووە میللەت لێتان بێزار...
لەبەر بەڵێنی بەپرس و سەرکردە ( من ناوی خۆم ئەگۆڕ م ) ... ... ... هێندەم گوێ لە بەڵێن بوو ناوم لەبەر چاوم کەوت لە کۆڕو کۆبوونەوەی حزبی بازاڕو نەوت لە قوڕگی نابەرپرسان بەدرۆی شاهانەو چەوت هێندە بەڵێنیان داوە تا تووکی سەریان کەوت لە بەر بەڵێن و درۆ ڕاستیش نەیماوە ڕەوت ئیتر...
تا میللەت وەکو مێگەلی مەڕ بێ شوانەکەی کەر و کاو جۆی لەوەڕ بێ جووت پاسەوانی وەك سەگی دڕ بێ ئاو ئالیکی مەڕ لە بنبڕ بێ بە بیانووی دەردیش لە کۆزا سڕ بێ تەپ و تۆزیشی هەروا بە تڕ بێ چاوەڕێ مەبە بەهاری کورد بێ مەگەر دووا زگی نیشتیمان کوڕ بێ بەڵێن ڕواندزی 2020-04-18 تێبینی: بەو...
سەردەمێك بوو کە نیشتیمان وەکو باراش ئەکرا لە ئاش سەدامیەکان ئەیانهاڕی توێكلەکەیان ئەدا بە جاش کاتێ کە ئاش خابوور کرا کەوتە نێوان جووتێ بەرداش سەرو ژێری کەوتە هاڕین بۆ پێخواس و ئاغاو قەرداش نەوت سەوزو زەرد هەڵگەڕا خواردی سەری مایەو مەعاش خوێنی ئاڵی شەهیدانیش بەسەر دوژمن کرا بە شاباش بەهەشتی...