بازەکەی گەرمیان
Wednesday, 02/02/2022, 18:26
هۆ بازەکەی گەرمیانم
هەر لەو ساتەی
کە سێبەرت لە چاو ون بوو
بەسەر دەشت و بەرزی چیای نیشتیمانم
قەلە ڕەشە نابووتەکان
کەوتوونەتە بەزمی سەما
بەسەر بسك و قەدو باڵای
ئەو دایکەی تۆی پێ ناسانم
دەهەڵسەوە بۆ خولەکێك
چاو بگێرە بەگەرمیان و بەکوێستانم
کفنی سوورت بەبا بدەو
تف کەرە نێو چاوی ئەوەی
دزە ، ئەڵێ پاسەوانم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست