کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرەو ڕاپەڕین

Tuesday, 14/12/2021, 18:41


کاکی قوتابی و خویندکار
لە لادێی یاخود لەشار
لە زوونی زەرد و  سەوزی
بڕۆ بە گژی زۆردار
ڕێ پێوان باوی نەما
لە شەقام و لە بازار
کات کاتی ڕاپەڕێنە
دژی حوکمی ستەمکار
حوکمەتی دوو بنەماڵە
دزو جەردەی نالەبار
ڕەوا بە هەق نابینن
دەرماڵەو مووچەی بێکار
تاکەی نێچیری ڕاوی 
بەدەم تانجی و سەگی هار
هەر پارەو قووتی تۆیە
ئەیدەن بە کۆشکو تەلار
وریابن فریوو نەخۆن
بە درۆی سەرۆکو سەردار
ڕێزیان  مەگرن و  بڵێن
ڕێز ئەگیرێ لە ڕێزدار
وتەی پێشینان ڕاستە
سوڵحی مار ئەکرێ بەدار
سی ساڵە گەل ئەدۆشن
بەدوو سێ درۆی شاخدار
بەناوی کوردایەتی
گەلیان خستۆتە ژێر بار
 خۆشیان بوون بە خاوەنی
کۆمپانیای قەیوان و کار
بەسیە ئیتر هەتا کەی
داماوی بەدەم بڕیار
شەو ڕۆژ بکەن بەیەك
ڕاپەرن وەك شۆڕە سوار
ملازم موحسینەکان 
هەڵواسن سەر بەرەو خوار
سەری ڕەش و دەباشان
شێ بکەنەوە پێش بەهار
بۆ جل و تارای بوکێنی
ئەو ئازادیەی ژێر دەوار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە