کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڵێنی بەرپرس و سەرکردە

Saturday, 25/07/2020, 21:00


لەبەر بەڵێنی بەپرس و سەرکردە
( من ناوی خۆم ئەگۆڕ م )
... ... ...
هێندەم گوێ لە بەڵێن بوو
ناوم لەبەر چاوم کەوت
لە کۆڕو کۆبوونەوەی
حزبی بازاڕو نەوت
لە قوڕگی نابەرپرسان
بەدرۆی شاهانەو چەوت
هێندە بەڵێنیان داوە
تا تووکی سەریان کەوت
لە بەر بەڵێن و درۆ
ڕاستیش نەیماوە ڕەوت
ئیتر بەسیە هەتا کەی
ڕاستیتان کەوت و خەوت
میللەت باوەڕی نەما
بە قاقبە قاقبی کەوت
مەگەر خۆت باوەڕ بکەی
بە خودی خۆت و ئەوت
ئیتر بەسیە حەوە حەو
وەك سەگی بەر ئەشکەوت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە