نیشتیمان
Sunday, 21/04/2019, 21:15
من ئەگەر لە کوردستانیش نەبم
دڵ نیابە کە کوردستان لە دڵی منە
لەهەر شووێنێك لە غوربەتا بۆی بگەڕیم
بە ئاسانی لە ناو دڵدا ئەیدۆزمەوە
وا مەزانە کە لێم وونە
بەئێش و ئازاراری ، سەرتاپای ئاشنام
کە کامەیان لە ڕۆلەی زۆڵەو
کە کامەشیان لە دوژمنە
کە ژان ئەیگرێ
لە خەودابم ، خەو ئەپچڕێ
هووشیاریش بم
هزرو بیرم لە لا ئەفڕێ
خورپەی دڵیش بە دڵە کوتە
پێم ئەڵێ: کە دڵم کوونە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست